بەم بۆنەیەوە ، دکتۆر ئۆلی دیل بالیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق وتی" لە میانەی بەشداریکردنمان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ، ئەڵمانیا بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ وەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراق. مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی دیموکرات و شەفاف و گشتگیر وێڕای فەراهەمکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ هەریەک لە دەنگەدەران و بەربژێران بنەمای سەرەکین بۆ زیاتر بەشداریکردنی دیموکراتییانە و متمانە کردن بە دام و دەزگاگانی دەوڵەت و هەروەها لێپێچینەوەش لێیان "
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشە پیدان UNDP لە بری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق UNAMI ڕێکەوتنێکی لەگەل ئەڵمانیا واژوو کرد بۆ گرتنە ئەستۆی تێجووە دارایی و کارگێریەکانی پڕۆژەکە. نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی ئەڵمانیا دەکات بۆ ئەو بەشداریکردنە کە پشتگیریکردنی ئەنجامدانی پرۆسەی هەلبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە عیراق پتەوتر دەکات.
****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١