پێنج شەممە, 03 کانونی یەکەم 2020 10:26

جیهانێکی گشتگیر- بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ و دوواتریش

ئەمڕۆ ،٣ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠- لە ڕۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا نەتەوە یەکگرتوەکان لە عیراق پابەندیی خۆی دووپات دەکاتەوە لە وەدەستهێنانی مافی تەواوو یەکسانی بەشداریپێکردن لە کۆمەڵگا بۆ هەموو منداڵ و ژنان و پیاوانی خاوەن پێداویستی تایبەت. بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە بەڵێن دووپات دەکەینەوە لە کاری هاوبەشی بەردەوام بەرەو جیهانێکی گشگیر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە هەموو کەسێك بتوانێت پێی بگات لەسەردەمی کۆڤید-١٩ و دوواتریش.

' کەس پشتگوێ نەخرێت' کە بریتییە لە کۆڵەگەی بەڵێنی گۆڕانکاری لە ئامانجی گەشەپێدانی درێژخایەن. لە عیراقیش، ئامانج لە ستراتیژیەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گشتگیرکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت گەیشتنە بە بەشداریپێکردنێکی گشگیر بۆ ئەم چینە لە هەموو بووارەکانی ژیان و کۆمەڵگادا، بەشێوەیەك کە گونجاوبێت لەگەڵ بابەتی ڕۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پیداویستی تایبەت: دووبارە بنیادنانەوەیەکی تۆکمە: بەرەو بەشداریپێکردنی تەواوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە بتوانین پێیبگەین و بەرداوامی پێبدەین لە جیهانی دوای پەتای کۆڤید-١٩ دا.

زیاتر لە یەك ملیار کەس لە جیهاندا بەجۆرێك لە جۆرەکان بەدەست کەمئەندامێتیەوە دەناڵێنن. وا پێشبینی کراوە کە لە عیراقدا زۆرترین ژمارەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی تێدا بژیت. لە ووڵاتێکدا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٤٠ ملیون کەسە وا دەخەمڵێندرێت کە چوار ملیۆن کەس بەدەست جۆرێك یان دووان لە کەمئەندامێتی بناڵێنن. لە نێویشیاندا هەموو ئەوکەسانەن کە لەدەرەنجامی کێشە چەکداریەکانی ڕابردوو و ئێستادا دووچاری هاتوون، کە لەنێویاندا کەسانی کەمدەسەڵاتی وەکو پەنابەرو ئاوارەی ناوخۆی تیدایە.

دەرەنجامە کۆمەڵایەتی و ئابوریەکانی پەتای کۆڤید-١٩ بە شێوەیەکی نەرێنی کاردەکاتەسەر مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستە تایبەتەکان. هەموو ئەو ڕێکارانەی کەلەلایەن حکومەتەکانەوە دەگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییە کوشندەکان، وەکو قەدەغەکردنی هاتووچۆو داخستنی کاتیی کاروکاسبی و خزمەتگوزاریەکان بوونەتە هۆی نایەکسانی لە گەیشتن بە مافی گەیشتن بە زانیاری و تەندروستی و خزمەتگوزاریەکان و مافی خوێندن. گۆڕانکاری لە ئاکاری تاکەکەس و خێزانەکاندا ڕوویداوە، لەنێویشیاندا کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەوکەسانەی کە خزمەتیان دەکەن کە لەوانەیە جێگەی نیگەرانی بێت بەهۆی هەڵکشانی مەترسیەکانی پەیوەست بە کۆڤید-١٩. کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی زیاتر کەوتونەتە ژێر مەترسییەکانی وەك تەنهایی و لەکەدارکردن و هەژاری و لەدەستدانی کارو توندوتیژی و تێکچوونی باری دەرونی.

ئەم پەتایە دەریخست کە چۆن پاراستن و وەڵامدانەوەو هەوڵەکانی چارەسەر کاریگەری نابێت تەنها گەر هەموو کەس بەیەکسانی ڕیزی لێنەگیرێت و بەشداری پێنەکرێت. پێویستە ڕێکاری جیدی بگیرێتەبەر بەمەبەستی بێبەشنەکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پلانەکانی ئیمێرجنسی گشتی و ڕێکارە تەندروستیەکان و هەوڵەکانی چارەسەرکرن.

ئێرینا ڤۆیۆکۆڤا سۆلۆرانۆ ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نیشتەجێبوون و کاروباری مرۆیی لە عیراق دەڵێت" پابەندبوون بە پاراستنی شکۆمەندی و مافی مرۆڤی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دەستەبەرکردنی پاراستنی ژیان و مافەکانیان بەشێوەیەکی گونجاو لە سەردەمی پەتای کۆڤید-١٩ دا، هەروەها بەتواناکردنیان لە بەشداری کردنێکی تەواو لە نێو کۆمەڵگاکانیاندا تەنها بابەتێکی دادپەروەی نییە، بگرە دەبێتە بەرهەمهێنانی داهاتوێکی هاوبەش، هەروەها دەبێتە بەشێك لە پاڵپشتی بۆ سەرکەوتنی عیراق لە داهاتوودا". هەروەها دەشڵێت" ئێمە ڕێگایەکی دوورمان لەبەردەمە وە ئامادەین بۆ کاری هاوبەش لەپێناو پەشداریپێکردنی هەموو کەس لە نێو کۆمەڵگاکانیانداو بەتواناکردنیان تا دەگەینە ئەو ئامانجەی کە هەموو رۆژێك ڕۆژی هەمووان بێت."

وەك پاڵپشتیەك بۆ ڕێکخراوەکانی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی و دەسەڵاتە عیراقیەکان کە کاری گرنگ ئەنجامدەدەن، نەتەوە یەکگرتوەکان هەردەم لەهەوڵی ئەوەدا دەبێت کە کاری هاوبەش بکات بۆ بنیادنانی کۆمەڵگایەکی یەکسان و بێبەربەست و سەقامگیر بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەدووای کۆڤید-١٩، هەرواها چڕکردنەوەی هەموو هەوڵەکان بۆ گشتگیرکردنی مافەکانیان.

لەکاتێکدا ئێمە هەموو هەوڵەکان بۆ بەشداریپێکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەرانسەری ووڵاتدا بەرز دەنرخێنین، حکومەتی عیراقیش هاندەدەین کە ڕیوشوێنی پێویست بەشێوەیەکی گونجاو بگرێتەبەر لە وەڵامدانەوەی بۆ پەتای کۆڤید-١٩؛ بەمەبەستی دەستەبەرکردنی بەشداریپێکردن و سەلامەتی و پاڵپشتی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەکاتی هەر مەترسیەکدا، بەتایبەتیش لەسەردەمی پەتاکاندا هەروەها پێشنۆرەش بدات بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کاریگەری نەرێنیی هەژاری وبێبەشکردن لەسەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.


ئێرینا ڤۆیۆکۆڤا سۆلۆرانۆ ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نیشتەجێبوون و کاروباری مرۆیی لە عیراق
زینا عەلی ئەحمەد نوێنەری بەرنامەی گەشەسەندنی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNDP)
دانیال بێڵ نوێنەری کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان( OHCHR) و بەرپرسی نوسینگەی مەفەکانی مرۆڤ/ یونامی.
فیلیپی کاندلار نوێنەری کۆمیسیاری باڵای پەنابەران ( UNHCR)
د. ریتا کۆلۆمبیا نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نیشتەجێبوون ( UNFPA)
پیهەر لودهامار بەرێوبەری بەرنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مین ( UNMAS)
عبد الرحمن ميجاج نوێنەری بەرنامەی خۆراکی نەتەوە یەکگرتوەکان ( WFP)
د. أدهم إسماعيل رشاد عبد المنعم نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ( WHO)
شێری ڕیتسامە ئاندەرسن بەرپرسی نوسینگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاماهەنگیی کاروباری مرۆیی ( UNOCHA)
جیرارد وەیت سەرۆکی نێردەو بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەری ( IOM)

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.