به‌گوێره‌ی ئه‌م رێکه‌وتنه ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ڕێوه‌بردن و ههماههنگيكردنى خزمه‌تگوزاری له بواری ژێرخان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و پاکوخاوێنى له‌گشت که‌مپه‌کانی ئاواره‌ی ناوخۆ و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان دابین ده‌کات.
به‌ڕێز فیلیپا کاندله‌ر، نوێنه‌ری کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌كان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له عێراق رايگه‌ياند "واژووکردنی ئه‌م رێککه‌وتنه نيشانه و به‌هێزى هاوبه‌شی درێژخايه‌نى ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگى قه‌يرانه‌كان له هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته‌روو. ئه‌و رێكه‌وتنه كليلى سه‌ره‌كييه بۆ دابینکردنی خزمه‌تگوزاری و کۆمه‌ك بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵکانی بێ ده‌ره‌تان و پێوست به‌هۆی کاریگه‌ری ده‌ربه‌ده‌ری له سه‌ر ژیانیان. هاوكات په‌يوه‌ندى به‌هێزى كاركردن له نێوان دامه‌زراوه‌كانمان رێگه خۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌کانى ناوخۆ له عێراق"
بەڕێز ڕێبەر ئەحمەد ، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گووتی "ئێمە خۆشحاڵین بەو هاوبەشیيه و هاوكارى بەردەوامی کۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌كان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له عێراق بەرز دەنرخێنین، ئەو هاوکارییە يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنى تواناکانمان بۆ به‌رده‌واميدان به دابینکردنی خزمەتگوزارييه بنهڕهتييهكان بۆ پەنابەر و ئاوارەکان له كه‌مپه‌كان و هاوكات به‌هێزكردنى تواناى دامەزراوەکانمان بۆ باشتركردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه بۆ ئه‌و خه‌ڵكه لێقه‌وماو و بێده‌ره‌تانه له كوردستان تاكو بارودۆخى ناوچه‌كانيان رێگه‌يان پێده‌دات به رێز و شكۆوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانيان".