سێ شەممە, 01 کانونی یەکەم 2020 01:47

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاڵپشتیکردنی یارمەتیە هاڵبژاردنەکانی بۆ عێراق ڕێکەوتنێکی دارایی لەگەڵ هۆڵەندا واژوو دەکات

بەغدا، ٣٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستخۆشی لە بەشداریکردنی هۆلەندا بە ىڕی ٣ ملیۆن یۆرۆ دەکات، لەو پرۆژەیەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕابەرایەتی دەکات بۆ پاڵپشتیکردن و یارمەتی دانی بونیاتنانی تواناکانی نێو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان . ئەو فەندەی هۆلەندا یارمەتیدەریش دەبێت بۆ بڵاوەپێکردنی ڕاوێژکارانی هەڵبژاردنەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کاتەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکان لە عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ‌هەڵبژاردنە نیشتمانییەکان لە حوزەیرانی ٢٠٢١.



بەم بۆنەیەوە ، مایکل ڕێنتێناری بالیۆزی هۆلەندا لە عێراق وتی" هۆلەندا خۆشحاڵە بە پشتگیریکردنی عێراق و بەتایبەتیش پرۆسەی هەڵبژاردنەکان. هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە پێداویستییەکی گرنگە بۆ پتەوکردنی دەنگی گەلی عێراق"

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشە پیدان UNDP لە بری نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق UNAMI ڕێکەوتنێکی لەگەل هۆڵەندا واژوو کرد بۆ گرتنە ئەستۆی تێجووە دارایی و کارگێریەکانی پڕۆژەکە. نەتەوە یەکگرتووەکان سوپاسی هۆلەندا دەکات بۆ ئەو بەشداریکردنە کە پشتگیریکردنی ئەنجامدانی پرۆسەی هەلبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لە عیراق پتەوتر دەکات.


****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.