ئەمە دەربارەی داخستنی کەمپەکان نیە. بەڵکو دەربارەی ئەوەیە کە چی بەسەر ئەو عێراقیانە دێت ، چی بەسەر ئاسایش و خۆشگوزەرانی وئایندەیان دێت۔ بە گوێرەی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ، دوو لەسەر سێی خەڵکی زیان لێکەوتوو گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان، بەڵام زۆربەیان لە ماڵەکانی خۆیان نین. نزیکی ٣٠٪ گەڕاوەکان شوێنێکی نیشتەجێبوونی ئارام و شکۆداریان نیە و بە داماوی لێقەوماوی ماونەتەوە . سێیەکەکەی تریش ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. تا ئێستاش گرژییە کۆمەڵایەتییەکان و ناسەقامگیریی و بوونی تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەکان و نەبوونی بەڵگە و دۆکیومێنتی فەرمی و کەمی شوێنی نێشتەجێ بوون و خزمەتگوزارییەکان و نەبوونی یارمەتی نەختینەو کەمی دەرفەتی گوزەران بەربەستی گەورەن بۆ گەڕانەوەیان.
هەروەها نیگەرانم بەو ئاماژانەی کە دەڵێن ، چەندین خانەوادەی تری عێراقی لەوانەیە دووچاری هەمان حاڵەت ببنەوە ، لە کاتی داخستنی ئەو پێنج کەمپەی کە ماونەتەوە و حکومەتی عێراقی بەرێوەیان دەبات ، پێش کۆتایی ساڵ. نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق هەمان ئامانجیان هەیە ئەویش کۆتایی هێنانە بە قەیرانی ئاوارەیی لە عێراق، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دووپاتی دەکاتەوە کە گەرانەوەی ئاوارە نێوخۆییەکان دەبێت ئارەزوومەندانە و سەەقامگیر و شکۆدار و پێڕاگەیاندراو بێت، و لەگەڵ بوونی دۆخێکی هەمواری پێشوەختانە لە زێدەکانی خۆیان بۆ ئەوەی بتوانرێت دووبارە بگونجێن و وێڕای مسۆگەرکردنی چارەسەری دووورمەوداش.
نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە پشتگیریکردنی حکومەتی عێراق لە ڕێگای ئاسانکردنی گەیشتن بە چارەسەری دوور مەودا بۆ لێقەوماو و داماوان لە ئاوارە و گەڕاوەکان بە پشتگیریکردنی پێوەرەکانی شیرازەی کۆمەڵایەتیشەوە .
ئاوارە داماو و لێقەوماوەکان پێویستیان بە پشتتگیری چالاکتر هەیە بۆ دووبارە بونیاتنانی ژیانیان بە شکۆداری و بە گوێرەی پێوەرە سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤ . ئەوان پێویستیان بە ژینگەیەکی لەبار هەیە بۆ گەڕانەوەیەکی یەکجاریی ، و هەروەها پێویستیشیان بە بەرنامەکانی پشتگیریی پەیکەرکراو هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری دوور مەودا. بەردەوامی کۆششەکان لە پێناو بونیاتنانی تواناکان بۆ کۆمەڵگا خانەخوێکانی ئاوارە نێوخۆییەکان و هەروەها بۆ ئەوانەش کە پێشوازی لە گەڕاوەکان دەکەن کارێکی گرنگ و پێویستە. پاڵپشتیکردنی ئەم خەڵکانە دەبێتە هۆکار بۆ سەقامگیری عێراق و سەرکەوتنەکانی لە ئایندە.
بە یەکەوە لەگەڵ هاوبەشیکارە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی بواری مرۆیی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین و بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردن و لە ئامادەباشیداین بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی لە کاتی پێویست و بە گوێرەی بنەما مرۆییەکان .