ئاژانسی سندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى دانيشتوان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات بۆ به‌هێزکردنی سيسته‌مى ته‌ندروستيان ، هاوكاريكردنيان له ڕێگاى كڕين و گه‌ياندنى پێداويستى پزيشكى و زامن كردنى گه‌يشتن بهخزمهتگوزاريهكانى ته‌ندروستى زايينده و توندوتیژی دژی ئافره‌تان وهاوبهشیپێکردنی کۆمه‌ڵگا وه هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوون له په‌یوه‌ندی به‌ستن سه‌باره‌ت به‌مه‌ترسیه‌کانی.
له ۱۸ى نۆڤمبه‌ر ، جێگری نوێنه‌ری ئاژانسی سندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى دانيشتوان له عێراق ڕێزدار هميار عبدوالمغنى چواره‌م پێشکه‌ش به د. سامان برزنجی وزیری ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان كرد. شایه‌نی باسه په‌رله‌مانتار زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی کوردستان ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌که بوو. که‌رسته‌کانی خۆپارێزی پێشکه‌ش کراو کهبریتیوون له باری که‌رسته‌ی خۆپارێزی له‌که‌رسته‌ی خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆڕۆنا جلوبه‌رگی کۆڕۆنا، ئامێری پاراستی ده‌م وچاو، سه‌رپۆش و پێلاوی ته‌ندروستی.
به‌ر له پێشکه‌ش کردنی هاوکارییه‌کان، کۆبونه‌وه‌یه‌ک سازکرا له‌نێوان شاندی سندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى دانيشتوان و هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان د. سامان برزنجی وزانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مانی کوردستان. له کۆبونه‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر به‌هێزکردنی توانای کارمه‌ندانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و په‌یوه‌ندی هه‌ردولا سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌کانی داهاتووی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزارییه‌کانی له دایکبوون له هه‌رێمی کوردستان.
و ه زیری ته‌ندروستی هاوکارییه‌کانی سندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى دانيشتوان به‌رزنرخاند بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌تایبه‌تی له کاتی په‌تای کۆڕۆنا وه هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی ڕۆلی ڕ ێکخراوهکه له‌کاتی قه‌یرانه مرۆییه‌کانی ساڵی ڕابردوو
وه له‌لای خۆیه‌وه بهڕێزهميار عبدوالمغنى دووپاتی کرده‌وه که سندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى دانيشتوان شانازی ده‌کات وه‌کو هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قینه‌ی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای کۆڕۆنا و ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ن که ژیانی خۆیان ته‌رخانکردوه بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خه‌ڵک. له کۆتییدا جێگری نوێنه‌ری ئاژانسی سندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى دانيشتوان جه‌ختی کرده‌وه که کاری له پێشینه‌یان ڵه‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆیی ناوه‌ندی پاڵشتیکردن و دڵنیا بونه‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستی ئافره‌تانه‌وه له نێوانیاندا ئافره‌تان له سێکته‌ری ته‌ندروستی.
*******
ئاژانسی سندوقى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى دانيشتوان: کارکردن له پێناو جیهانێک که دووگیانی ئاره‌زوی له‌سه‌ر بێت، له دایک بوون سه لامهت بێت، هه‌ر گه‌نجێک تواناکانی به‌دیبهێنێت
بۆ زانیاری زیاتر‌و پرسی میدیایی، تکایه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به سه‌لوا مو‌سا، پسپۆری میدیا
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.