شەممە, 21 تشرینی دووەم 2020 11:38

یادکردنەوەی ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ لەڕێگەی بەشداربوون لە پێشبڕکێی دیزاینی دیواربەند

 بەشی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق/ یونامی بانگهێشتتان دەکات بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ لەڕێگەی دیزاینکردنی پۆرترێتێکی دیواربەند. پێشبڕکێکە کراوە دەبێت بۆ هاوڵاتیانی عیراقی لە هەموو تەمەنێك.

  

ئێمە بەدووای دیزاینێکی بەرچاو دەگەڕێین کە ڕەنگدانەوەی ڕۆژی مەفەکانی مرۆڤی ٢٠٢٠ تێدا بەدی بکرێت.

زامنکردنی مافەکانی مرۆڤ پرسێکی سەرەکییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆناو هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردن.

کاریگەرترین و بەهێزترین بەرهەمی دیواربەند کە لەلایەن ئەم لێژنەیەوە هەڵدەبژێردرێ کە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤەوە دامەزراوە، دەکرێت لەلایەن هونەرمەندە نیگارکێشەکەوە لەشوێنێکی گشتیدا وێنەبکێشرێت و لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش بڵاو بکرێتەوە لە ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ ١٠ی کانونی یەکەم.

دەتوانیت چەندین جاری کە ئارەزوو بکەیت بەشداربیت. بەرهەمەکانیش بریتی دەبن لە دیزاین و کاریکاتێر و نیگەرکێشان و وێنەکێشان و دیمەنی ئەنیمەیشن.

 

 

 

 

بەرهەمەکانتان بنێرن بۆ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
کۆتا کات بۆ پێشکەشکردن: کۆتایی دەوامی فەرمی ڕۆژی ٣٠ تشرینی دووەم / نۆڤێمبەر ٢٠٢٠

 

دەکرێت دیزاینەکان ئەم بابەتانەی خوارەوە لەخۆبگرێت:

1. بنبڕکردنی هەموو جۆرێک لە جیاکاری، لەوانەیە کەسانی پەراوێزخراوو کەمدەرامەت ودوورخراوە بەهۆی جیاکارییەوە زیاتر توشی نەخۆشییەکە ببن وە نەتوانن بگەن بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەروەها هەڕەشەی لەدەستدانی کارو شوێنی نێشتەجێبوون و مافەکانی تریشیان لەسەرە.

2. چارەسەرکردنی نایەکسانی لەپێناو پاراستنی مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان.

3. پێویستە هەموو کەسێک ڕۆڵی هەبێت لە دووبارە بنیادنانەوە لەدووای کۆڤید١٩ ، بەتایبەتیش کۆمەڵگەی مەدەنی و سێکتەری تایبەت.

4. هاندانی بەشداری و هاوسۆزی: گەیاندنی دەنگی خەڵکانی زیانپێکەوتوو کەمدەسەڵات لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردن.

5. برەودان بە گەشەسەندنی بەرداوام، خەڵک وهەسارەکامان پێویستیان بە گەشەسەندنێکی بەردەوامە وە نابێت لە پڕوسەی چارەسەری لە کۆڤید-١٩ دا کەس پەراوێز بخرێت.

6. تێکچوونی ڕەوشی ژینگە یەکێکە لە هەڕەشە زەقەکان بۆ سەر مافی ژیان، بۆیە ناکرێت ئەوها بە ئاسانی بگەڕێینەوە سەر ڕەوشی جارانمان لەپێش ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

7. پێویستە بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید- ١٩ ڕێز لە مافی ژینگەیەکی تەندروست بگرێت.