سێ شەممە, 17 تشرینی دووەم 2020 11:00

پاڵپشتی زیاتر پێویستە بۆ دروستیی دەروونی کۆمەڵگا: پێشینەدان بە گواستنەوەی خزمەتگوزاری دروستیی دەروونی لەتایبەت بە نەخۆشخانەکانەوە بۆ ناو کۆمەڵ گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

بەنزیکەیی یەک لە هەر دە کەسێک ، ٧٩٢ ملیۆن خەڵک لەسەر ئاستی جیهان، دەناڵێنن بە دەست شڵەژانی دەروونی یان ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر. ئەمەش دەکاتە ١٠٪ی بارگرانی هەموو نەخۆشیەکان لە سەر جیهان. لەعێراق داخوازی دروستیی دەروونی لەهەڵکشان دایە هاوکات لەگەڵ پەتای جیهانی کۆڤید-١٩ و بەیەکێک لە بوارە هەرە لەپێشینەکان دادەنرێت کە پێویستی بە پاڵپشتی بەردەوام هەیە.

نەخۆشخانەی ئەلڕەشادی دەروونی یەکێکە لە گەورەترین دامەزراوە دەروونییەکان لەعێراق. لە ٢٢ قاوش پێک دێت و توانای نیشتەجێکردنی درێژخایەنی هەیە. سەرەڕای توانای گشتی کە ١٢٠٠ قەرەوێڵەیە، نەخۆشخانەی ئەلڕەشادی دەروونی ئێستا زیاتر لە ١٤٠٠ خەڵکی لەخۆگرتووە. بەپێی لێدوانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، دوای خەواندنی نەخۆشە درێژخایەنەکان وەکو نیشتەجێ، هەرگیز لەنەخۆشخانە دەرناچن و تاهەتایە دەمێننەوە، جگە لە حاڵەتەکانی پزیشکی دادوەری.

کەریم کە تەمەنی ٦٢ ساڵە، بۆ ماوەی ٣٨ ساڵە لەو نەخۆشخانەیە دەژیت. سەرباری ئەوەی چاکبوونەوەی و باری تەندروستیی هەرگیز ئەوە ناخوازێت کە لە دامەزاروەیەکی دەروونیدا بمێنێتەوە، بەڵام هێشتا لەنەخۆشخانەکەدایە. خەواندنی درێژخایەن و نەبوونی خزمەتگوزاری دروستی دەروونی ناو کۆمەڵ، دەبێتە هۆکاری تێکەڵنەبوونەوەی کەسانی تووشبووی حاڵەتە دەروونییەکان وەکو کەریم بە کۆمەڵگا.

کەریم بەتەنها نیە، زۆرن ئەوانەی کە باری دەروونییان جێگیربووە و هێشتا لەو نەخۆشخانەیە دەژین چونکە هیچ شوێنێکیان نیە بۆی بچن یان خانەوادەیەکیان نیە لەخۆیان بگرێت بەهۆی بچووکی شوێنییان یان ترسێکی نەزانراوەوە.

خوزەیر عەبباس موحەممەد عەلی، ٥٩ ساڵە. لەساڵی ١٩٨١ ەوە لەنەخۆشخانە دەخەوێنرا و پاشان دەردەچوو. ئێستا بۆماوەی ١٧ ساڵە لەوێ خەوێنراوە، بەڵام هیچ کەسێکی لەکەس و کاری خۆی نەبینیووە بۆ ماوەی چەندین مانگە، ئەمیش وەکو کەریم دەیەوێت لەو دامەزراوە دەروونییە دەربچێت و ژیانێکی ئاسایی بژیت.

"من لە بەغداد لەدایکبووم، حەز دەکەم دووبارە بچمەوە دەرەوە، بیری کەس و کارم دەکەم، سێ خوشک و برام هەیە. بەڵام چەندین مانگ دەبێت کە دواجار هاتن سەردانیان کردم. برازاکەم دەهاتە سەردانم، بەڵام لەناکاو وازیهێنا، زۆر بیری خێزانەکەم دەکەم، یارمەتیم بدە دەستم پێیان بگات " موحەمەد وایگوت.

هەروەها گوتی"هەتا لێرەم، یارمەتی هەڤاڵانم دەدەم، قژیان دەتاشم، قسەیان لەگەڵ دەکەم دەربارەی دروستیی دەروونی و کاتێک حاڵەتێکی لەناکاو دەبێت، لەشوێنی خۆم دەردەچم و کەسانی ناو نەخۆشخانە ئاگادار دەکەمەوە. من دەتوانم زۆر زیاتریش بکەم ئەگەر لێرە دەرچم".

بەپێی قسەکانی د.عەلی رەشید ئەرریقابی، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئێستا لەنەخۆشخانە خەوێندراوە کە لەرووی پزیشکییەوە پێویستییان پێی نیە. لەرووی کلینیکییەوە باری دەروونیان جێگیرە و پێویستە ئەم دامەزراوەیە جێبهێڵن. بەڵام کەمی خزمەتگوزاری دروستیی دەروونیی بۆناو کۆمەڵ ، نەبوونی پاڵپشتیکردنی خەڵکی تووشبووی حاڵەتە دەروونییەکان و خێزانەکانییان، هاوکات لەگەڵ نەبوونی شوێنی گونجاو، دایاندەبڕێت لە تێکەڵبوونەوەیان بە کۆمەڵ. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە پێشنیاری جێبەجێکردنی ستراتیجی دەرچوون لە دامەزراوە تەندروستییەکان دەکات بۆ کەمکردنەوەی قەبارە و رۆڵی نەخۆشخانە دەروونییەکان لە بەرژەوەندی تۆڕێکی دروستیی دەروونیی بۆناو کۆمەڵ.

ئەو شێوازەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پەسندی دەکات: "بە سەیرکردنی حاڵەتی زۆربەی خەڵکی کە دەناڵێنن بەدەست شڵەژانە دەروونییەکان، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پاڵپشتی وەزارەتی تەندروستی دەکات بۆ دەرچوونی تووشبووان لە دامەزراوە دەروونییەکان لەسەر ئاستی پلانی ستراتیژیی نیستیمانیی بۆ دروستیی دەروونی"، د.ئەدهەم ئیسماعیل وایگوت، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانیی لەعێراق. هەروەها وتی"ئێمە ئەو پەیامە دەگەیەنین بە بەرپرسانی تەندروستی لەعێراق و بەخشەرەکان بۆ ئەوەی پاڵپشتی بەدەستبهێنین ".

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیاری ئەوەش دەکات کە کە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، (دەستپێشخەری جۆری مافەکان١) بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە ئامانج لێی باشتر کردنی جۆری خزمەتگوزاری دروستی دەروونی و کۆمەڵایەتییە و برەو دەدات بە دابینکردنی مافەکانی تووشبووانی شڵەژانی دەروونی، پەککەوتەی کۆمەڵایەتی، کەمتوانایی عەقڵی و بیرکۆڵی.

لەم ساڵانەی دواییدا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەنزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کاریکردووە بۆ بەهێزکردنی دروستیی دەروونی لەسەرئاستی نیشتیمانی و پارێزگاکان لەرێگەی پەرەپیدانی تواناکان و پێداویستییەکان وەکو دەرمان. رێکخراوی تەندروستیی جیهانی تیدەکۆشیت لەپێناو پەرەپێدان و بەهێزکردنی خزمەتگوزاری دروستیی دەروونی لەناو کۆمەڵ و پاراستنی مافەکان.

هەرچەندە لە عێراق هاتووچۆ سنوردار کراوە بەهۆی رێکارەکانی کۆڤید-١٩، دیاردەکانی توند و تیژی لەسەر بنەمای جێندەری، ئازاردانی منداڵان، توند و تیژی خێزانی روویداوە. ژمارەیەکی کەم لە حاڵەتی نوێ خەوێندراون لەبەشی نیشتەجێکراوانی درێژخایەن بەهۆی ئەم پەتایە جیهانییە. تا ئەمرۆ ٣٢ حاڵەتی تووشبووی کۆڤید-١٩ تۆمارکراوە لەناو ئەوانەی کە خەوێندراون لەو دامەزراوە دەروونییە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا لەبەخشەران دەکات پاڵپشتی رێوشوێنەکانی چارەسەری دروستی دەروونی بکەن لەعێراق. بەتایبەت لەم کاتەی ئێستا کە زۆر کەس دەناڵێنن بەهۆی دەرئەنجامەکانی کۆڤید-١٩ و شەڕ و قەیرانی ئابووریش کاریگەری نەرێنی زیاتری کردووە لەسەر باری دەروونیی هاووڵاتییان. هەروەها رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەوڵدەدات بۆ دەستخستنی پاڵپشتی زیاتر لە بەهێزکردنی چارەسەری دروستیی دەروونی بۆناو کۆمەڵ و برەودان بە دەمەزراوەی نیشتەجێکردن، بەزانینی ئەوەی کە دروستیی دەروونی هەمیشە بودجەی کەمی بۆتەرخان کراوە نەک تەنها لە عێراق، بەڵکو لە هەموو جیهان.


بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندی بکە بە:
محمد قادر خۆشناو، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، +964 7740 892 797
ئەجیال سوڵتانی، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، +964 7740 892 878
پاولین ئەخیلۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، +964 7729 877 288

زانیاری زیاتر

  • Agency: WHO

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.