شەممە, 07 تشرینی دووەم 2020 00:00

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەموو هەوڵێکی دەخاتە گەڕ بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی تەندروستیی لە رووبەڕووبوونەوەی کۆڤید-١٩ لەهەرێمی کوردستانی عێراق گرنگ

هەولێر، عێراق لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠: ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەعێراق، کەمپەینی رووبەرووبوونەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی تەندروستی و خۆپارێزییان راگەیاند دژی پەتای کۆڤید-١٩ لە هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئەم ژمارانەی دوایی تووشبووانە.

کەمپەینەکە، کە پێنجەم کەمپەینە، ئامانج تیایدا٤ ملیۆن هاوڵاتیی دانیشتووی پارێزگاکانی هەولێرو دهۆکە کە پەیامەکانی خۆپارێزی و گرنگی بەستنی دەمامک و پاکو خاوێنی دەستەکان و گرنگیدان بە خۆبەدوورگرتن لەهەموو شوێنێک.

"کۆمەڵگە پێویستە ئاگاداری بەرپرسیارییەتەکانی و تواناکانی بێت بۆ ئەوەی بڵاوبووبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە سنوردار بکرێت و ئاستی تووشبووان لەناو پارێزگاکان بە کەمی بهێڵرێتەوە. ئەمەش بۆ پاراستنی کەسانی ئازیز و خێزانەکانییان" د.ئەدهەم ئیسماعیل وای گوت، نوێنەر و سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عیراق.

هەروەها وتی " رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و بەرپرسانی تەندروستیی ئەم ناوچەیە ئێستا بەچاوێکی گرنگتر سەیری بابەتەکە دەکەن چونکە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لەسەر ئاستی هەموو جیهان پێویستی بە وەڵامدانەوەی خێرا هەیە لە بەرزکردنەوەی وشیاریی تەندروستیی گشتی و گۆڕینی هەندێک خووی باو کە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستییان و ئەگەری تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە زیاتر دەکات".

کەمپەینە یەک هەفتەییەکە لەهەولێر دەستپێدەکات و پاشان دەچێتە دهۆک بۆ هەفتەیەکی دیکەی پڕ لە چاڵاکی. زیاتر لە ٢٠ شوێن بە ئاگاداری تەواو هەڵبژێردراون لەگەڵیشیان کەمپی ئاوارەکان و پەنابەران لەهەردوو پارێزگاکە.

جگەلەوەش، زیاتر لە ١٥٠ خۆبەخش راهێنراون و دابەشبوون بە شوێنە جیاوازەکان بۆ گەیاندنی پاکێجی دەمامک و پۆستەری وشیاریی تەندروستی و فلایەر و باننەر و پەیامی جیاوازی خۆپارێزی لەماڵەوە و لەنەخۆشخانەکان و هەروەها وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک هەڵەتێگەیشتن دەربارەی کۆڤید-١٩.

مێزی جێگیر نەکراو لە چوونەوە ژوورەوەی شوێنە گشتییەکان، هەروەها کلینیکی گەڕۆک دەخولێنەوە لەناو بازاڕ و شوێنە قەرەباڵغەکان. ئەمە سەرەڕای شاشەی جوڵاو کە ڤیدیۆی روونکردنەوەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی تێدایە بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لەوەی کە دەگەین بە هەموو هاوڵاتییانی ئەوناوچانەی باسکران.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەخشەرەکان دەکات بۆ ئەو بەشدارییە کارایەی کردوویانە لە بڵاوکردنەوەی وشیاریی تەندروستی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق. کەمپینی پێنجەمی بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی تەندروستی و خۆپارێزی لە کۆڤید-١٩ جێبەجێکراوە بە هاوکاری هاوڵاتییان و حکومەتی ئەڵمانی.


بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندی بکە بە:
ئەجیال سوڵتانی، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، +964 7740 892 878
محمد قادر خۆشناو، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، +964 7740 892 797
پاولین ئەخیلۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، +964 7729 877 288

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.