دوو شەممە, 09 تشرینی دووەم 2020 00:00

درێژكردنەوەی بەرنامەی هێنانەدی سەقامگیری سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هاندەرێكە بۆ گەڕانەوەی زیاتری هاوڵاتیان بۆ شوێنەكانیان

بڕی 660 ملیۆن دۆلار پێویستە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیە سەرەكییەكانی هێنانەدى سەقامگیری لەو ناوچانەى لە دەستى داعش ڕزگار کراون.

بەغدا، 9 تشرینی دووەم 2020 - پشتگیركردن لە ئاوارەكانی عێراق بەردەوام دەبێت لە ڕێی نۆژەنكردنەوەی ژێرخان و خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان كە لە كاتی ململانێیەكاندا لەگەڵ داعش زیانێكی زۆریان پێگەیشتبوو.

دروست كردنی دەرفەتی بژیوی ژیان و پەرەپێدانی تواناكانی نێوخۆیی و پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی بەردەوام دەبێت، ئەمەش لە سایەی درێژكردنەوەی كارەكانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنى سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ ماوەی سێ ساڵ.

ئەم درێژكردنەوەیە، لەلایەن حكومەتی عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتیەكان لە ڕێگەی لیژنەی دەستنیشانكرنی كارەكانی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن ئەمڕۆ لە بەغدا بڕیاری لەسەر دراوە، كە ئاماژە بەوە دەكات كە بڕی 660 ملیۆن دۆلاری زیاتر پێویستە بۆ دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیری بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیە سەرەكییەكانی هێنانەدی سەقامگیری لەو ناوچانەى لەدەست داعش ڕزگارکراون لە پارێزگاكانی ئەنبار و دیالە و كەركوك و نەینەوا و سەڵاحەدین. و ئەمەش بەبنەما لەسەر هەڵسەنگاندنێكی گشتگیر بۆ پێداویستەیەكان كە لەم ساڵەدا لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە ڕاوێژكردن لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەنجامداراوە، ولە چوارچێوەی كارەكانی ئەم دامەزراوەیە لە كەرت و بوارە جیاجیاكاندا.

تاكو ئێستا، بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هەستاوە بە كۆكردنەوەی كۆمەك بە بڕی 1.3 مليار دۆلار لە 27 هاوبەش و بەخشەرەوە و بە حكومەتی عێراقیشەوە، و هەروەها ژێرخان و خزمەتگوزاری باشترى و بۆ زیاتر لە 10 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی بەردەستكردووە . ئەمەش لە كەرتە سەرەكییەكانی وەكو كارەبا، نیشتەجێبوون، تەندروستی، ئاو، فێركردن، بژێویی ژیان، شارەوانی، رێگاوبان و پردەكان، لەگەڵ پیشتوانیكردن لە پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە رێگەی ئەنجامدانی چاڵاكییەكانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی لە ناوخۆدا و ئەم پشتگیریە بووە هاندەرێك بۆ گەڕانەوەی 4.7 ملیۆن ئاوارە بۆ ماڵەكانی خۆیان.

درێژكردنەوەی بەرنامەكە ئەمانە دەگرێتەوە:
• جەخت كردنە سەر ئەو ناوچانەی دووچاری ئاستەنگ بوونەتەوە لە كاتی گەڕانەوەی ئاوارەكاندا.
• پشتگیركردن لە نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی پەیوەندار بە كەرتەكانی بەرهەمهێنانى وەک كشتوكاڵ و كارە بارزگانیە بچووكەكان.
• پتەوە كرنی ئەو چاڵاكییانەی پەیوەندارن بە بژێویی ژیانى بەردەوام و دابین كردنی هەلی كار بۆ ماوەیەكی مام ناوەند.
• پتەوەكردنی گشتاندنی پرنسیپەكانی مافی مرۆڤ، ژینگەیەكی بەردەوام، و بەرچاوگرتنی بارى هەستیاری ململانێیەكان و فرەیی ڕەگەزی لە هەموو بوارەكان و كەرتەكانی كاركردندا.
• ستراتیجیەكی ڕوونی چۆنیەتی تەوابوونی كارەكان لە ساڵی كۆتایی 2023، و ڕادەستكردنی خاوەندارێتی جێبەجێكردنی چاڵاكیەكانی هێنانەدێ سەقامگیری دەست بەجێ بۆ حكومەتی عێراق.

جێگری ئەنجومەنی وەزیران د. فەرهاد نیعمەتەڵا حوسەین، بە نوێنەرایەتی سكرتێری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی كردە سەر ئەوی كە حكومەتی عێراق پابەندە بە پیشتوانیكردنی گەڕانەوەی ئاوارە عێراقییەكان. و گوتی: " ئێمە پێشوازیی دەكەین لەم بڕیارەی درێژكردنەوە، كە كاریگەریەكی گەورەی دەبێت لەسەر سەقامگیری ئەو ناوچانەی كە لەدەست داعش ڕازگاركراون. لەگەڵ ئەمەشدا كاری زیاتر دەمێنیت و پێوستە بكرێت. كە تاوەكو ئێستاش پێویستسەكی زۆر هەیە بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی كۆمەڵگاكان هی پەیوەندار بە ساقامگیریەوە، و هەروەها پتەوكردنی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی و هەوڵەكانی ئاشتەوایی لە نێو كۆمەڵگادا، بۆ زامنكردن ئەوەی كە خەڵكی بتوانن ژیانیان بنیات بنێنەوە و پەرەبدرێت بە پێكەوە ژیانی ئاشتیانە."

هەروەها گوتی: "بە هاوكاری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە پشتگیرییەكی باشی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئێمە پابەندین بە هێنانەدێی ئەمە"

نوێنەرى نیشتەجێی بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عیراقدا، خاتو زێنە عەلی ئەحمەد، گوتی: " درێژكردنەوەی كارەكانی دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیری ئاماژەیەكی گرنگە بۆ ئەو عێراقیانەی كە تا ئێستا ئاوارەن لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا. "

هەروەها گوتیشی " ئێمە بەردەوام دەبین لە كاركردن لەگەڵ حكومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی ئامادەسازی پێویست بۆ گەڕانەوەیەكی سەلامەت و شكۆمەندانەی خەڵكی بۆ شوێنەكانیان، هەروەها ئەم درێژكردنەوەی كارەكانی دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیری دەرخەری هاوبەشییەكی بەهێزە لە نێوان بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و حكومەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەڵەتی. كە لەرێگەی پشتگیریە باشەكەیان هەر لەسەرتای ساڵی 2015 ەوە، ڕۆڵێكی بەرچاو و كاریگەریان هەبووە بۆ گەڕاندنەوەی ملیۆنەها ئاوارەی عێراقی بۆ شوێنەكانیان. ئێمە سوپاس گوزارین بۆ پابەندیان و شانازیی بە كاركردن لەگەڵیان دەكەین بۆ هێنانەدی سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ عێراق لە چوارچێوەی درێژكردنەوەی ئەم بەرنامەیەدا."

ولە پێناو ئارستەكردنی بەرنامەكان و جێبەجێكردنی ئەولەویاتەكانی هێنانەدیی سەقامگیری، دامەزراوەی كۆمەكیكردن بۆ سەقامگیری بەردەوام دەبێت لە بەكارهێنانی میكانیزمەكانی لە پوختەكردن و شەفافیەت كە سەركەوتووانە بووە، وەكو ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی، و بوونی توانا بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی خێرا، و ناوەندێكی تایبەتمەند بۆ پرۆسەكانی كرین ئەمەیش بە شێوەیەكی خێرا، و بەدواداچوون كە بە چەند ئاستێك ئەنجام دەدرێت، و هەروەها ئەنجامدانی كارەكان لە رێگەی كرێكارنی نێوخۆییەوە.

دامەزراوەی كۆمەككردن بۆ سەقامگیری لە ساڵی 2015ەوە دامەزراوە وەكو میكانیزمێك بۆ ئاراستەكردن و كۆكردنەوەی كۆمەكەکان بۆ حكومەتی عێراق بۆ هێنانەدى سەقامگیری دەستبەجێ، ئەمەش لە پێناو پشتگیركردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ئەو پێنج پارێزگایەی كە ڕزگاركراوە. لەگەڵ سوپاس گوزاریەكی زۆر بۆ بەردەوامی متمانەی هاوبەشەكان. ئامانجی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بریتیە لە بەردەوامیدان بە كارەكان بە مەودایەكی بەرفروان، و بۆ پشتیوانیكردن لە پڕۆسەی گەڕانەوەی خەڵكی و پارستنی دەستكەوتەكانی سەقامگیری لەو ناوچانەى لەدەستى داعش ڕزگار کراون.


بۆ زانیاری زیاتر، تكایە پەیوەندی بكەن بە:
فەی داوود، ڕاوێژكاری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ، +964781976460

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.