ئەم کۆمەکە دەبێتە مایەی بەتواناکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دامەزراندنی راوێژکار لەکاتێکدا که کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو.
لەمبارەیەوە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق، بورونۆ ئوبێرت، وتی "هەڵبژاردنی داهاتوو هەلێکە بۆ ئەوەی عێراقییەکان دەنگی خۆیان بگەیەنن و ئەم کۆمەکەش پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا نیشان دەدات بۆ عێراق."
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لەجیاتی یونامی رێککەوتنێکی لەگەڵ حکومەتی فەڕەنسا واژۆ کرد بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە لەڕووی دارایی و ئیدارییەوە کە بە وتەی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت،"دەرخەری گرینگیی بەهاناوەهاتنی هەمەلایەنانەی نێودەوڵەتییە بۆ پێویستییەکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا."
لای خۆشیەوە، نوێنەری نشینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان لە عێراق، زینە عەلی ئەحمەد، وتی "لە ڕاستیدا عێراقییەکان شایستەی پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی بێگەرد و واڵان کە بتوانێت ببێتە مایەی بیستنی دەنگیان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان. "
******
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١