هەینی, 06 تشرینی دووەم 2020 14:02

كۆماری كۆریا یارمەتی بەرنامەی خۆراكی جیهانی دەدات لە دابینكردنی هاوكاری بۆ خێزانە زیان پێكەوتووەكانی ململانێ و ناكۆكی لە عێراق دا گرنگ

بەغداد 05/11/2020 - بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێشوازیی دەكات لەو كۆمەكە سەخاوەتمەندو دڵفراوانەی كۆماری كۆریا كە بڕی 600000 دۆلاری فەراهەم كرد بۆ هاوكاری خۆراكی بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ زیاتر لە 350000 دانیشتووانی كەمپەكان لە عێراق دا.

"من زۆر خۆشحاڵم بەوەی كە كۆماری كۆریا دەتوانێت ،بەردەوام بێت لە كۆمەكی گونجاوی لەم ساڵ دا، پاڵپشتی كارەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بكات، بۆ یارمەتیدانی كەسانی زیانلێكەوتووی قەیرانەكان لە عێراق دا ، لە نێویان دا خەلكانی ئاوارە نێوخۆییەكان و پەنابەران"، باڵیۆزی كۆماری كۆریا لە عێراق جانگ كیۆنگك- ووك، رایگەیاند. داهینانە چارەسەرییە هەمەچەشن و پێشەنگەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی، بۆ دڵنیابوونەوەی دەستڕاگەشتنی خەڵكی بە خۆراك لە دۆخی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ( كۆڤید-19)، هاندەرێكی بەهێزبوون و كۆماری كۆریا بەردەوام دەبێت لە هاوبەشێتی لە گەڵ بەرنامەی خؤراكی جیهانی دا، بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی ژیان رزگاركەر بۆ ئەوانەی كە زۆرترین پێویستییان هەیە لە عێراق دا.

ئەم كۆمەكە نوێیە ، بەرنامەی خۆراكی جیهانی توانادار و دەست واڵا دەكات، بۆ پشتیوانی كردنی زیاتر لە 280000 ئاوارەی عێراقی كە زێدی خۆیان بەجێهێشتووە بە هۆی ململانێكانەوە، هەروەها یارمەتیدانی 76000 پەنابەری سووریش لە ڕێگەی ڤاوچەری مانگانەی ئەلیكترۆنی، پارەی گەرۆك و گواستنەوەی راستەوخۆی نەختێنە ( كاش) ەوە. ئەمەش خێزانەكان دەستكراوە دەكات لە كڕینی خۆراكی خوازراوی خۆیان و لە هەمان كاتدا پاڵپشتی كردنی ئابووری و بەهێزكردنی بازاڕی خۆجێی و هاندانی بازرگانان بۆ كڕین لە جووتیاران و بەرهەمهێنەرە ناوخۆییەكان.

عەبدوڕەحمان مەیگاگ، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی ووتی:

ئێمە سووپاسگوزاری خەڵك و حكومەتی كۆماری كۆریا دەكەین بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەكانییان بۆ كارەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق، لە یارمەتی دانییان لە دابینكردنی پێویستییە خۆراكییەكان بۆ ژنان ، پیاوان و مناڵانی زیان لێكەوتوویی ململانێ كە هەنووكە بارودۆخیان خراپتر بووە بە هۆی پەتای كۆڤید-19 ەوە.

لە مانگەكانی ڕابووردوودا ژمارەیەكی زیاتری خەلكی بینرا كە پێویستییان بە خۆراك و هاوكاری بژێوی زۆرتر هەبوو لە عێراق دا، كە زیاتر لە 2.3 ملیون خەڵك بوون بە بەراورد بە 1.8 ملیون لە سەرەتای 2020 ەوە.


# # # #

بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پەیوەندیی بکەن لە ڕێی ناونیشانی پۆستی ئەلکترۆنیی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

شارون رابوز ، پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی ، 00447958958959 ، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.