دوو شەممە, 02 تشرینی دووەم 2020 11:44

سەکۆیکارێک لە زیقاڕ:"گەنجانی عێراق، پێشەنگ لە دیالۆگ و سەقامگیریدا" گرنگ

به‌غداد، ناسریە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ :- لەژێر سەرباسی" گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و سەقامگیریدا"، ٢٨ گەنج لە ژن و پیاوی پارێزگای زیقاڕ بەشدارییان لە سەکۆیکارێکی ٣ رۆژەییدا کرد لە ٢٩ی تشرینی یەکەم تا ١ی تشرینی دووەم، کە هەژدەمین و دواهەمینیشە لەو زنجیرە سەکۆیکارانەی کە لەلایەن یونامییەوە بە هاوکاریی "لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵگایی سەر بە نووسینگەی سەرۆک وەزیران" و "ڕێکخراوی ئەمەلی عێراقی" یەوە ئەنجام دەدرێن .

شایانی باسە هەر چوار سەکۆیکارەکەی ٢٠٢٠، بە ئەوەی زیقاڕ یشەوە، لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە ئەنجام دران بەهۆی بارودۆخی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) . سەکۆیکارەکەی زیقاڕیش هەر بۆ تاوتوێکردنی رۆڵی گەنج بوو لە ئاوڕدانەوەیان لەو ئاڵنگارییانەی کە ڕوبەڕووی کۆمەلگایەکانیان دەبنەوە.

سەکۆیکارەکە بووە مایەی ڕەخساندنی هەلی تاوتوێکردنی چەندان پرس کە ئەوان بە گرینگ ناوزەدیان کرد لەو پارێزگایەدا کە بریتی بوون لە بەهێزکردنی بەتواناکردنی سیاسییانەی گەنج و بەهێزکردنی رۆڵیشیان لە پڕۆسەی بڕیارداندا و بەهێزکردنی توانای ئابووریی گەنج و باشکردنی هەلی بەکاربردن و بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و زاڵبوون بەسەر کێشەی نێوان هۆزەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و کۆنترۆلکردنی چەک لەدەستی دەوڵەت و پاراستنی ژن لە توندوتیژی خێزانی.

لە دانیشتنی کۆتاییش لە ١ی تشرینی دووەمدا، بەشداربووان هەلی ئەوەیان بۆ ڕەخسا کە بە ئامادەبوونی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، ئالیس وۆلپۆل، دید و بۆچوونیان لەگەڵ یەکتردا هاوبەش بکەن و دەرئەنجامەکانیش بە بەرپرسانی ناوخۆیی بگەیەنن وەک ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسی وەرزش و لاوان لە زیقاڕ و نوێنەرانی "لێژنەی پێکەوەژیان و سەقامگیریی سەربە نووسینگەی سەرۆک وەزیران."

وێڕای هاندانی ئامادەبووانیش بۆ دەربڕینی بیروڕایان و هەروەها بۆ هاوبەشکردنی دیدوبۆچونیشیان لەسەر ئەوەی کە چۆن بتوانن بەسەر ئەو گیروگرفتانەی کە ڕوبەڕووی عێراق دەبنەوە زاڵ بن، بەتایبەتیش لەم بارودۆخەی ئێستای پەتای کۆڤید ١٩ و لێککەوتە نەرێنییەکانی لەسەر دۆخی ئابووری و تەندروستیدا، خاتو وۆلپۆل وتی "خەڵکی گەنج، کە ساڵی رابردوو ڕابەرایەتی خۆپیشاندانەکانیان کرد بۆ چاکسازیی نیشتمانی، بوونە مایەی دروستبوونی گۆڕانکاریی بنەڕەتیی سیاسیی و کۆمەڵایەتی. ئەوان ئەوەیان وەبیر دەستەبژێری سیاسی هێنایەوە کە گەنجان پێوێستە لە هەوڵە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی و ئابوورییەکاندا ڕاوێژیان پێ بکرێت گەر بمانەوێت عێراقێکی سەقامگیرتر و پتەوتر و خۆشگوزەرانتر دروست بکەین چونکە ئێمە هەرگیز ناتوانین لە ئێوە، گەنجان، چی وەک هاوبەشکار و چی وەک سەرکردە، بێ نیاز بین. "

****************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.