یەک شەممە, 01 تشرینی دووەم 2020 09:27

گشتگرترین ڕاپۆرت تا ئێستا لەسەر بەشداریی ژنان لە بواری سیاسیدا لە عێراق: ئاڵنگارییەکان و ڕێگاکانی زاڵبوون بەسەریاندا

بەغدا و بەیروت ، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ : لە ڕاستیدا وێڕای مکوڕ بوونیان، ژنان تووشی چەندان بەربەست بوونەتەوە لە بەشداریپێکردنیان لە بواری سیاسید. لە ساڵی ٢٠٢٠، عێراق حەفتاهەمین وڵاتە لەڕووی کورسی ژنان لە پەرلەماندا.

ئەم دەرئەنجامانە بە زەقی لەم ڕاپۆرتە تازەیەدا ڕەنگی داوەتەوە کە لە لایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) یەوە بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای عێراق و کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاسیای ڕۆژئاوا (ئێسکوا) دەرچووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو ئاڵنگارییانەی کە رێگە لەو ژنانەی دەگرن کە دەیانەوێت خۆیان بۆ نووسینگە هەڵبژێردراوەکان بەربژێر بکەن و هەروەها ئەو هۆکارانەش کە کار لە دەنگدان بە بەربژێرە ژنەکان دەکەن و ئەمەو جگە لەوەش کە ڕاپۆرتەکە چەندین ڕاسپاردەش بو نەهێشتنی ئەم ئاڵنگارییانە دەخاتە ڕوو.

لەمبارەوە جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی مرۆیی و نشینگە، خاتو ئالیس وۆلپۆل وتی "تەنها زیادکردنی ژمارەی ژنان لە بواری سیاسیدا هەرگیز بە مانای بەشداریی چالاکانە نییە هەرچەندە دەسپێکێکی باشیشە بەڵکوو بەشداریی ڕاستەقینە لە دەرکردنی ئەو یاسایانە خۆی دەبینێتەوە کە لە بەرژەوەندی ژنان بن و ئاوڕ لە کێشەکانی ژنان بدەنەوە وەک توندوتیژیی خێزانی و هەروەها لابردنی ئەو بەربەستانەی کە بەشداریی یەکسانانەی ژنان پەک دەخەن لە پرۆسەی بڕیارداندا. ئەو توێژینەوەی کە ئەمڕۆ راگەیاندرا وێنەیەکی تەواوی ئەو ئاڵنگارییانە دەخاتەڕوو کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم ژناندا بۆ بەشدارییان لە پڕۆسەی سیاسیدا لەگەڵ خستنەڕووی ئەو هەنگاوانەی کە لە پێشڤەچوونیاندا یارمەتییان دەدات و ئەو بوارانەش دەستنیشان دەکات کە لەوێدا گۆڕانکارییەکی سادە و بچووک جیاوازییەکی گەورە دروست دەکات لە توانای ژنان بۆ گەیشتنیان بە ژیانی سیاسییان".

ڕاپۆرتەکە وێڕای خستنەڕووی زانیاریی دروست پشت بە چەندین چاوپێکەوتن و کۆمەڵە چەقەکان دەبەستێت کە لەگەڵ ژنانی شارەزا ئەنجامی داوە وەک ئەندامانی ئێستا و پێشووی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە عێراق. ڕاپۆرتەکە هەروەها چەندین بەربەست دەخاتە ڕوو سەبارەت بە بەشداریی ژنان لە ژیانی سیاسیدا وەک بەربەستە کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکانی وەک نەریتە نەگۆڕە باوەکان و جیاوازیی کۆنەپەرستانە لە کاری ژناندا لەگەڵ ئاماژەکردن بەو سیستەمی بەشی جێگیر (کۆتا) کە بۆ زیادکردنی بە رێژەی بەشداریی ژنان پەیڕەو کراوە. ڕاپۆرتەکە ئەو بەربەستە ئابووری و داراییانەش دەخاتە ڕوو وەک کەمیی پارەی تەرخانکراو و بەڕێوەچوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنان.

هەر سەبارەت بەم بابەتە، بەرپرسی "پەیمانگای عێراق" ، رەند ئەلڕەحیم وتی "ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە داڕێژانی سیاسەت لە عێراق دان بەو ڕاستییەدا بنێن کە بەشداریی راستەقینەی ژنان لە بواری سیاسیدا نابێت تەنها هەر بۆ جوانکاری یان وەک دیارییەک بێت و بەس چونکە ئەمە بەشێکی هەرگیز دانەبڕاوی دامەزراندنی دیموکراسیی و دادپەروەری و یەکسانیی ڕاستەقینەیە بۆ هەمووان."

شایانی باسە کە هەندێ لەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە سروشتێکی بیرۆکراتی و پێکهاتەییان هەیە وەک وێناکردنی ژنان لەلایەن راگەیاندنەوە وەک لاواز و دەستەوەستان. ژنان بە زۆری لە پرۆسەی بڕیارداندا سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە ئاسایش و گفتوگۆی چارەسەرکردنی شەڕدا هەڵاوێر کراون. لەلایەکی ترەوە، ژنە بەربژێرەکانیش ڕووبەڕوبووی ساردکردنەوە و ترس و تۆقاندن و هەڕەشە دەبنەوە چی لەلایەن کۆمەڵگا و چی لەلایەن خانەوادەکانیانەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتەڕوو کە سەرەڕای ئەم هەموو گیروگرفتانەش، ئەزموونەکان ئەوە نیشان دەدەن کە ژنان توانایی خۆیان سەلماندووە لە بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەتدا و زیاتریش بە راستگۆیی و متمانەدار و لێهاتوو و بەرپرسیار و ورد ناسراون.

لای خۆشیەوە، بەرپرسی بەشی "دادوەریی جێندەری و دانیشتوان و گەشەپێدانی گشتگیرانە" لە "ئێسکوا"، مێهریناز عەلاوەدی، وتی "ئێمە جەخت لەسەر گەشەپێدان و بڵاوکردنەوەی کەلتووری یەکسانیی جێندەری و دانانی بەشداریی ژنان لە ناو کارە سەرلیستەکاندا

ئێمە داوا دەکەین کلتوری یەکسانی جێندەری برەوپێبدەین و بڵاوبکەینەوە و پشتگیری لە بەشداریکردنی ژنان لە نێو سیاسەتە لە پێشینەکان دەکەین بۆ تۆکمەکردنی بەهاکانی یەکسانی و دادپەروەری و دیموکراسی. هەروەها زۆر گرنگە دەزگایەکی نیشتیمانی دروست بکرێت بۆ بەرەوپێشچوونی ژنان".

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتەکە چەندان خولی ڕاهێنان بۆ ئەو ئافرەتانە دەکرێتەوە کە ئارەزووی وەرگرتنی ڕۆڵێکیان هەیە لە کایەی حکومی لە عیراقد. هەروەها خولی ڕاهێنان بۆ کارمەندانی میدیاش دەکرێتەوە بۆ ئاشنابوون بە ڕۆڵیان لە ڕاپۆرتنووسین دەربارەی چاڵاکی سیاسی ئافرەتان.


***

دەربارەی یونامی

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) نێردەیەکی سیاسییە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بە بڕیاری ژمارە ١٥٠٠ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر داوای حکومەتی عیراق دامەزراوە. ئەرکی پێسپێردراوی یونامی بریتیە لە دابینکردنی ڕاوێژ و هاوکاری بۆ حکومەت و گەلی عیراق سەبارەت بە بەروپێشجوونی دیالۆگی سیاسی گشتگر و ئاشتەوایی نیشتیمانی و هاوکاری پرۆسەی هەڵبژاردن و پلاندانان بح سەرژمێری نیشتیمانی و ئاسانکاری دیالۆگی هەرێمی لە نێوان عیراق و دراوسێکانی و برەودان بە پاراستنی مافی مرۆڤ و چاکسازی دادوەری و یاسایی. هەروەها یونامی ڕاوێژ و هاوکاری پێشکەش بە حکومەتی عیراق دەکات بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردن و دەستتێدابوون و نوێنەرایەتی ژنان لە هەموو ئاستەکاندا.

دەربارەی کۆمیسیۆنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاسیای ڕۆژئاوا (ئێسکوا)

یەکێک لە پێنج کۆمسیۆنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە و پاڵپشتی پەرەپێدانی گشتگر و تۆکمەی ئابوری و کۆمەڵایەتی دەکات لە وڵاتە عەرەبییەکاندا و هەروەها کارلەسەر پەرەپێدانی ئاوێتەی هەرێمی دەکات.

دەربارەی پەیمانگای عیراق
پەیمانگای عیراق ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومییە و کاردەکات بۆ پاڵپشتی ڕاگواستنی دیموکراسی و کۆمەڵگەی مەدەنی و مافی مرۆڤ لە عیراقدا، بە مافی ئافرەتانی عیراقیشەوە.

 

بۆ زانیاری زیاتر:

لە یونامی: نوسینگەی ڕاگەیاندن بە ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
لە پەیمانگای عیراق: زەفاف ئەلجەراحی بە ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
لە ئێسکوا: خاتو ڕانیا حەڕب، کارمەندی ڕاگەیاندن بە تەلەفۆنی – 0096170008879; یانیش بە ئیـیمێلی: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.