پێنج شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2020 08:57

سەکۆیکارێک لە بەغدا: گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دایەلۆگ و سەقامگیریدا گرنگ

بەغدا، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠:- ٢٩ گەنج لە پیاو و ژن لەسەرتاسەری پارێزگای بەغدادا بەشدارییان لە سەکۆیکارێکی ٣ رۆژەیی لە ٢٤-٢٧ی ئەم مانگەدا کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی رۆڵیان لە روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ناو کۆمەڵگایەکانیاندا.

سەکۆیکارەکە لەژێر سەرباسی "گەنجانی عێراق : پێشەنگ لە دایەلۆگ و سەقامگیری"دا ئەنجامدرا و ئەمەش پانزەهەمینە لەو زنجیرە سەکۆیکارانەی کە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) لەسەرتاسەری عێراقدا و بە هاوکاریی لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵگایی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق و رێکخراوی ئەمەی عێراقیەوە ئەنجامي ده‌دات و ئەمە یەکەم سەکۆیکاريشه‌ کە بەهۆی بارودۆخی کۆڤید-19ەوە لە رێگەی هێلی ئەنتەرنێتەوە ئەنجام بدرێت.

لە میانەی خولەکانی راهێنانەکەشدا، بەشداربووان هەموو ئامرازە ئەنتەرنێتییەکانیان بەکار هێنا بۆ خستنەڕووی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ئەوان بە گرینگ ناوزەدیان کردن وەک بەکاربردنی گەنج و پرۆسەی دامەزراندن و گرتنه‌به‌ري ئەو ڕێگایانەی کە دەبنە مایەی ڕەخساندنی هەلی کار لە کەرتی تایبەتدا و بەتواناکردنی گەنج لە ڕووی سیاسییەوە بە مەبەستی بەهێزکردنی رۆڵیان لە بڕیارداندا، بەتایبەتیش پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانیی داهاتوو، و کۆنترۆلکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و پاراستنی ژنان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان.

لە خولی کۆتاییش لە ٢٧ی ئەیلول و بە ئامادەبوونی جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، خاتو ئالێس وۆڵپۆل، بەشداربووان دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕه‌خسا کە دید و بۆچوون و دەرئەنجامەکان هاوبەش بکەن لە گەل ئەو بەرپرسە ناوخۆییانەی کە له‌ سه‌كۆيكاره‌كه‌دا ئامادە بوون وەک جێگری پارێزگاری بەغدا، بەڕێز عەلی ئەحمەد ئەلعیساوی، و نوێنەرانی وەزارەتی وەرزش و لاوان و لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵگایی نوسینگەی سەرۆک وەزیران.

خاتو وۆڵپۆل هانی بەشداربووانی دا لەسەر خستنەڕووی دید و بۆچوونیان و هەروەها بەشداریشیان لە دەربڕینی ئەو بیرۆکانەی کە دەبنە مایەی زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا بەتایبەتیش لە بارودۆخی ئێستای کۆڤید-19دا کە بووەتە مایەی دروستکردنی قەیرانی دارایی و تەندروستیش لە وڵاتدا.

ئەو لەمبارەوە وتی "بەتواناکردنی گەنج و پشتگیریکردنیان و هەستبەخۆکردنیان کە دەتوانن وزەی خۆیان بەکار بێنن لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا لەوپەڕی گرینگیدایە. ئێمە گەر بمانەوێ عێراقێکی خۆشگوزەران و سەقامگیر و بەرگەگر بنیات بنێین ئەو بێگومان پێویستمان بە توێژی گەنجانە هەم وەک هاوبەشکار و هەميش وەک سەرکردە. "

شایانی باسە کە چالاکییەکە لەبەر رۆشنایی ئەرکی پێسپێردراوی (ماندێت) ی یونامی ئەنجام درا بە مەبەستی پشتگیریکردنی گەنجان و بەشدارییە پڕبه‌هايه‌كانيان لە ژیانی گشتیی عێراقدا.

****************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.