كاريكاتێرسته‌ عيراقييه‌كان به‌ره‌نگارى كۆڤيد-19 ده‌بنه‌وه‌

حەوت هونەرمەندی عیرقی بڕیاریاندا کە یارمەتی ووڵاتەکایان بدەن لە بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید -١٩ دا، ئەوان لەڕێگەی ١٣ وێنەی کاریکاتێری ڕەنگاوڕەنگ بەشداربوون بەمەبەستی ووشیارکردنەوەی گشتی و بەرپەرچدانەوەی هەموو جۆرە پڕوپاگەندەیەك بە تیشکخستنەسەر بابەتەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەرزڕاگرتنی بوێری و خۆڕاگریی کارمەندەکانی تەندروستی.

لەم کورتە ڤیدیۆیەدا، ئەم چوار پیاوەو سێ ژنە عیراقیە خۆبەخشە بەنێو هزری خۆیاندا دەمانبەن کە لەڕێگەی ووشەو وێنەکانیاندا کۆمەڵێك بابەت دەخەنەڕوو، لەنیوێشیاندا بەرەنگاربوونەوەی هەبوونی لەکەدارکردن و جیاکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەدژی توندوتیژی خێزانی و هەروەها سنووردارکردنی گەێشتن بە مافی خوێندن و پەروەردە لەگەڵ تیشکخستنەسەر بوێریی کەرمەندانی تەندروستی.

ڕەنگاڵە

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.