چوار شەممە, 19 ئاب 2020 19:10

لێدوانی هەماهەنگیکاری مرۆیی بۆ عێراق بەڕێز خاتوو. ئێرینا ڤۆجاکۆڤا-سۆلۆڕانۆ لەسەر ڕۆژی مرۆیی جیهانی

(بەغدا ١٩ی ئابی ٢٠٢٠) من شانازی دەکەم کە یادی ڕۆژی مرۆیی جیهانی بکەمەوە کە یەکێكە لە کارەکانم وەك هەماهەنگیکاری مرۆیی بۆ عێراق. لێرە یادکردنەوەکە گرنگیەکی تایبەتی هەیە، لەو کاتەی کە ڕۆژی مرۆیی جیهانی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تەرخانکرابوو بۆ یادەوەری هێرشەکەی سەر بنکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەغدا لە ئوتێلی کەناڵ لە ڕۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٠٣. ئەو ڕۆژە زۆربەی هاوکاران گیانیان لەدەستدا، لەو کاتەی کە کاریان دەکرد بۆ هاوکاری کردنی خەڵکی عێراق لە کاتێکی قەیراناوی.



لەگەڵ پێویستیە زۆر بەپەلەکانی مرۆیی کە دووبارە لە ناو ووڵات لەم چەند ساڵەی دوایی سەریان هەڵدا، من دەخوازم کە ئەمڕۆ پێزانینێکی تایبەت ببەخشم بە ستافی مرۆیی کە لەسەرانسەری ووڵات کاردەکەن بۆ هاوکاری کردنی ٤.١ ملیۆن عێراقی کە لە ئێستادا پێویستیان بە هاوکاریە. من سوپاسیان دەکەم بۆ خۆتەرخانکردنیان و خزمەتیان، بە تایبەتی لە ڕووی ئەستەمیەکانی ئۆپەراسیۆن کە بەهۆی کۆڤید-١٩هاتۆتە کایەوە. ئەوە شەرەفمەندیەکە بۆ من تاکو ڕۆڵی تازەی خۆم بگێڕم و چاودێری بەهاناوەچوونی مرۆیی بکەم لە ناو عێراق و لەگەڵ "پاڵەوانانی ژیانی ڕاستەقینە" کاربکەم لە نێوان خۆمان لەم ڕۆژەی مرۆیی جیهانی.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە: هیلاری ستۆفێر، سەرۆکی ڕاپۆرتکردن، سیاسەت و ستراتیجی، نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی عێراق (بەغدا)، لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی
009647827804622 یان ئیمەیڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.