رۆژی جیهانیی مرۆیی - ١٩ی ئاب

رۆژی جیهانیی مرۆیی لە ١٩ی ئابی هەموو ساڵێکدا ڕێز لەو کارکەرە مرۆییانە دەگرێت کە گیانی خۆیان لەپێناو خزمەتکردنی ئاشتی و مرۆییدا بەخت کردووە. حەڤدەهەمین ساڵوەگەری تەقینەوەکەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانە لە بەغدا کە بووە مایەی کوژرانی ٢٢ کارمەند، بەگرتنەخۆی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، سێرجیۆ دی میلیۆ، لەگەڵ زیاتر لە ١٥٠ برینداریش.

وێڕای یادکردنەوەی قوربانیانی رۆژە مەرگەساتبارەکەی ساڵی ٢٠٠٣ی بەغدا لە گەرمەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید ١٩) دا، ئێمە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە قوربانی و خۆتەرخانکردنیان بۆ ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێنیشاندەری ئێمەن لە جێبەجێكردنی ئەرکەکانمان وەک کارمەندی ئەم رێکخراوە.

ڕەنگاڵە

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.