پێنج شەممە, 09 تەمموز 2020 15:18

عێراق: دادپەروەرى و ئاشتبونەوە کلیلى کۆتایى هێنانی دوور مه‌ودان بە ئاوارابوونى ناوخۆیى ، به‌ گوێره‌ی وته‌ی شاره‌زایه‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

جنیڤ ٩ی ته‌موزی ٢٠٢٠ :- شارەزایه‌كی نەتەوە یەکگرتوەکان هانی عیراق ده‌دات بۆ چڕکردنەوەى هەوڵەکانى بۆ هاوکاریکردن و پاراستنى ئاوارە ناوخۆییه‌كان و پالپشتى کردنیان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی دوورخایه‌ن، لەگەڵ بایه‌خدانی تایبەتیش به‌ توێژه‌ هه‌ره‌ لاوازه‌كان.

دوێنێ له‌كاتی پێشكه‌شكردنی راپۆرته‌كه‌یدا له‌‌به‌ر رۆشنایی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عیراق له‌ ١٥-٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠دا، خاتو سیلیسا دامارى، راپۆرتەرى تایبەتى مافەکانى مرۆڤ بۆ کاروبارى ئاوارە ناوخۆییه‌كان لە ئەنجومەنى مافەکانى مرۆڤى سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان وتی" من دەستخۆشى لە حکومەتى عیراق دەکەم بۆ ئەو رێکارانەى کە بۆ چارەسەرکردنى ئاوارەى ناوخۆیى گرتوویەتە بەر کە بگره‌ بۆ هاندانی پرۆسه‌ی گەڕانەوەی ئاواره‌كانیش گرینگییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه‌."

لە نێوان ساڵەکانى ٢٠١٤ و ٢٠١٧دا، نزیکەى ٦ ملیۆن کەس له‌ عیراق بەهۆى شه‌ڕی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام)ه‌وه،‌ كه‌ خۆسه‌پێنانه‌ ده‌وه‌ڵه‌تێكی به‌ناوی ئیسلامییه‌وه‌ بۆ خۆی راگه‌یاندبوو، تووشی ئاوارەیی بوون. لەوساشه‌وە، نزیکەى ٤،٦ ملیون ئاواره‌ گەڕاونەتنه‌وە سه‌ر زێدی خۆیان.

هەروەها ووتى " راپۆرته‌كان باس له‌ گێڕانەوەى زۆره‌ملێیانه‌ ده‌كه‌ن بەتایبەتیش لە چوارچێوەى پرۆسەى داخستنى چادرگه‌كان و تێکەڵ کردنیان. بۆیه‌ داوا لە حکومەت دەکەم کە پرۆسه‌ی گەڕانەوەی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ و بێكێشه‌ و شكۆمه‌ندانه‌ مسۆگه‌ر بكات."

راپۆرتەرى تایبەت نیگەرانى خۆشیى دەربڕى لە بارەى پێداویستیە مرۆییەکان بۆ 1،4 ملیون کەس کە هێشتا ئاوارەن لە ناو عیراق و ئەو ئاستەنگانەش کە رووبەڕوى رێکخراوە مرۆییەکان دەبنەوە بۆ گەیشتن پێیان.

لەگەڵ سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنا (كۆڤید ١٩)دا، پێداویستیە مرۆییەکانیان زیادیان کردوەو وە رێکخراوە مرۆییەکان دوچارى ئاستەنگى زیاتر بوونەته‌‌وه‌ له‌ پێشکەش کردنى خزمەتگوزاریەکان. هەروەها گوتى " ئاوارە ناوخۆییەکان دووچارى چەندین ئالنگارى دەبنەوە کە رێگرن بۆ دەست گەیشتنیان بە دوکیۆمێنتە مەدەنیەکان و نوێ کردنەوەیان لە دەرەوەى شوێنەکانى خۆیان كه‌ هه‌بوونیان هۆکارى بنەڕەتین بۆ پیادەکردنى کۆمەڵێکى فراوان لە مافەکانى مرۆڤ."

ئه‌و هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆشی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ باس له‌ توندوتیژى سێکسى و جێندەرى ده‌كه‌ن لە دژى ئاوارە ناوخۆییه‌كان، کە زۆربەیان لە کچان و ژنانن.

راپۆرتەکەى هه‌روه‌ها تیشک دەخاتە سەر بارودۆخى کەمایەتییە رەگەزى و ئایینیەکان لە عیراقدا کە هەندێکیان به‌هۆی كاره‌ دڕه‌نده‌كانی داعش و چه‌ندان ساڵ ئاواره‌ییه‌وه‌‌ روبەڕووى ئاستێکى زۆر مه‌ترسیدار بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و زیاتر وتی " من نیگەرانم لەو جیاکارى و مامەڵە خراپه‌ی کە روبەڕوى ئاوارەکان دەبنەوە، به‌تایبه‌تیش ژنان و منداڵان، کە وا وێنا ده‌كرێن کە گوایه‌ په‌یوندییان به‌ رێکخراوى داعشەوە هه‌بێت."

ئه‌و خاتوونه‌ ووتى " یەکێک لە ئاسه‌واره‌ هەرە ناخهەژێنەکانی شه‌ڕی داعش کە من له‌سه‌ردانه‌كه‌مدا بینیم بارودۆخى منداڵە ئاوارەکان بوو كه‌ به‌هۆی توندوتیژیی و بێبه‌شبوونیان له‌ خوێندن و درفه‌ته‌كانی ژیانه‌وه‌ تووشیی كاره‌سات بوون."

ئه‌و خاتوونه‌ هه‌روه‌ها ووتى " هێشتنه‌وه‌ و خایاندنی دۆخی ئاواره‌یی به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی و دوورودرێژی ئاڵنگاری راستەقینەی عیراقه‌. بۆیه‌ من داوا دەکەم کە رێکارەکانى یه‌كڕیزیی کۆمەڵایەتى و ئاشتبوونەوە و دادپەروەرى و قەرەبوکردنەوە لە عیراقدا بەهێز بکرێن و لەگەڵ مسۆگه‌ركردنی بەشداریى درێژخایه‌نانه‌ی هەموو ئاوارە ناوخۆییه‌كان بۆخۆیان. "

کۆتایى

خاتوو سلیا جیمینیز دامارى پارێزەرى مافەکانى مرۆڤە و تایبەمەتمەندە لە بوارى ئاوارەبوون و کۆچى زۆرەملێ ، زیاتر لە ٣٠ساڵ ئەزموونى هەیە لەگەڵ رێکخراوەکانى داکۆکیکەر لە مافەکانى مرۆڤ. وەک راپۆرتەرى تایبەتى مافەکانى مرۆڤ بۆ ئاوارەکانى ناوخۆ ( Special Rapporteur on the human rights of internally displaced persons ) دیارى کرا لە لایەن ئەنجومەنى مافەکانى مرۆڤەوە لە ئەیلولی ٢٠١٦دا. وەک رابۆرتەرى تایبەت ئەو بەشێکە لە رێکارە تایبەتەکانى ئەنجومەنى مافەکانى مرۆڤ.

راپۆرتەرە تایبەتەکان، گەورەترین بەشى شارەزا سەربەخۆکانن لە سیستەمى مافەکانى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەوە ناوێکى گشتیە بۆ میکانیزمى سەربەخۆى لێکۆڵینەوە لە راستیەکان و چاودێرى کردن کە مامەڵە یان لەگەڵ وڵاتێک بە دیارى کراوى ئەو پرسەکانى تر لە هەموو ووڵاتانى جیهان دەکەن. رێکارە تایبەتەکان، شارەزان و بە شێوەیەکى خۆبەخشانە کارەکان دەکەن ئەوانە کارمەندى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و مووچەش وەرناگرن بۆ ئەو کارەى کە دەیکەن. ئەوانە سەربەخۆن لە هەر حکومەتێک یان رێکخراوێکدا تەنها بە سیفەتى شەخسى خۆیان کاردەکەن.

تەواوى راپۆرتەکە لێرەوە ببینە

مافەکانى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتوەکان، لاپەرەى ووڵات: عیراق

بۆ زانیارى زیاتر و داواکارى میدیایى: تکایە پەیوەندى بە : ناتالیا فیررارا دی کاسترو بکە لە رێگاى ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ) یان بنووسە بۆ ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ) .

بۆ پرسیار و زانیارى میدیایى لەبارەى شارەزا سەربەخۆکانى ترى نەتەوە یەکگرتوەکان، تکایە پەیوەندى بکە بە ریناتو دی سۆزا (41 22 928 9855+ / ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ) یان جۆن نیولاند ( ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. ).

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.