چوار شەممە, 24 حوزەیران 2020 23:20

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق: بەردەوام پابەندی ڕێنماییەکان بن، خۆپاراستن باشترین ڕێگایە گرنگ

بەغدا،٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠- ئەمڕۆ ، جینین هینێس – پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و دکتۆر ئەدهەم ئیسماعیل نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کرد و لەگەڵ دکتۆر حوسێن تەمیمی ، وەزیری تەندروستی کۆبوونەوە و بەدواداچوونیان بۆ هەوڵە هەنووکەییە بەردەوامەکانی عێراق کرد لە بەرەنگاربونەوەی پەتای کۆڤید-١٩ دوای ئەو هەڵکشانەی ئەم دواییەی ژمارەی تووشبووان. نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیریی بەردەوامی خۆی بۆ دەزگا تەندروستییەکانی عێراق دووپات کردەوە . لە کۆتایی سەردانەکاشدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەسترا و خاتوو هێنیس-پلاسخارت وتەیەکی پێشکەش کرد ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :

" ئێمە ئەمڕۆ لە ساتە وەختێکی دژواردا پەیامێکی ساکارمان هەیە بۆتان بەڵام خێرا و بە پەلەشە: پێویستە بەردەوام بین لە بەرەنگاربوونەوەی تەشەنەکردنی کۆڤید-١٩ لە گشت ئاستەکاندا ، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی لەڕێگای کردە تاکەکەسییەکان ، هەر یەک لە ئێمە و هەمووشمان.

دەستخۆشی لە کارە سەختەکان و ئازایەتی و قوربانیدانی کارمەندانی بواری چاودێری تەندروستی دەکەین ، ئەوانەی هەموو هەوڵەکانی خۆیان و ژیانی خۆشیان پێشکەش کردووە لە پێناو یارمەتیدان بۆ پاراستنمان لەم پەتایە. پرسە و سەرەخۆشیش لەوانە دەکەین کە خۆشەویستان و ئازیزانیان بە هۆی ئەم پەتایە لەدەستداوە."

دەسەڵاتە تەندروستییە خۆجێی و هەرێمی و نیشتمانییەکان و هەرەها دۆستانی عێراق و هاوبەشانی بە بەردەوامی هۆشداری ئەوەیان دەدا کە ساردبووەنەوەو گوێپێنەدان باجی قورسی بەدواوەیە. ناتوانین زیادە ڕۆیی لە مەترسی دۆخەکە بکەین بەڵام ترس و زانیاری چەواشەکاریش هەمان ڕادەی مەترسییان هەیە. بۆیە پێویستە بە ئازایی و زانیاری دروست و ئامۆژگاریی کردەیی و دیسپلینی بە کۆمەڵ بەرەنگاری ببینەوە.

سەرەرای سنوورداریی ئێجگاری تواناکانی چاودێری تەندروستی لە عێراق ، بەڵام عێراق توانی لە مانگە بەراییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتاکە خۆڕاگر بێت لە کاتێکدا چەندین وڵات لەسەرتاسەری جیهاندا شڵەژا بوون . ئێستاش لە دەرەنجامی زیادبوونی پشکنینەکان و چاودێریکردن و هەروەها بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانەوە ، عێراق خۆی لە جەرگەی قەیرانێکی تەندروستی دەبینێتەوە

هەرچەندە تا ئێستا هیچ پێکوتەیەک لە ئارادا نیە ، بەڵام ڕێوشوێنەکانی خۆپاریزی باشترین ڕیگان : خۆبەدوور گرتنی جەستەیی و پەیڕەوکردنی پاک و خاوێنی دروست و وەرگرتنی چارەسەری بە بێ ترس و شەرم .

ئەزموونی وڵاتانی تر ئەوەی دەرخستووە کە دەکرێت کۆڤید-١٩ سنووردار بکرێت و هەنگاو بە هەنگاوێش ئابووری واڵا بکرێتەوە ، هەروەها ئەوەشمان بینی کە لەدەستدانی گیانیی مەزن و لەدەستدانی هۆکارەکانی ژیان لەوانەیە بە هۆی گوێپێنەدانە ڕێنماییەکانی دەسەڵات ڕوو بدەن. حکومەتەکان ناتوانن لە نێوان شەو و ڕۆژێکدا موعجیزە وەدی بهێنن ، بەڵام هەموومان دەتوانین بە بەیەکەوە کار کردن لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ، بەسەر ئەو پەتایە زاڵ بین ، بەسەریشی زاڵ دەبین.

عێراق ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنی ئەویش بە پابەندبوونی تاکەکانی و دیتنی زانیاریەکان لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان و هەوڵە نەپچڕاوەکانی هەمووان. هەروەکو لە پێشتردا وتوومە ، ئێمە لەم پرسەدا بەیەکەوەین ، گشت وڵاتان و گەلان و هەموو تاکێک. هەریەک لە ئێمە ڕۆڵی خۆی هەیە، عێراقییەکان دەتوانن پشت بە پشتگیرییە بەردەوامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ببەستن ، کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێبەرایەتی دەکات."


****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.