شەممە, 23 ئایار 2020 23:08

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی عێراقییەکان دەکات گرنگ

بەغدا،.23. ی ئایاری ٢٠٢٠:- جەژنی ڕەمەزان لە ڕووی نەریتەوە بۆنەیەکی پڕ شادمانییە کە تێیدا خانەوادەکان بە دەربڕینی خۆشی و سەردانیکردنی یەکتر کۆتایی بە رۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیان دەهێنن. بەداخەوە چالاکییەکان لە ڕەمەزانی ئەمساڵدا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و بەربەستەکانییەوە، کە بەشێوەیەکی پێشترنەبینراو کاریان کردووەتە سەر ژیانمان، ناتوانرێت وەک پێویست ئەنجام بدرێن.

بەڵام وێڕای قەدەغەی هاتووچۆ و هەموو ناخۆشییەکان و هەڕەشەکانی سەر تەندروستی و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە داهاتوو، من هیوای ئەوە دەخوازم کە ئەم جەژنە ببێتە سەرچاوەی تازە بوونەوەی هیواکان بۆ مرۆڤایەتی و هەروەها دروستکردنی گەشبینیش بۆ ئایندەیەکی باشتر.

لە ڕاستیدا عێراق ڕوبەڕووی چەندان ئاڵنگاری بووەتەوە کە بە هۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیاتریش سەخت بوون بەڵام وڵاتەکە بە گیانی یەکڕیزی و هاوپشتییەوە دەتوانێت بەسەریاندا زاڵ بێت. جەژنتان پیرۆز.


****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یونامی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.