هەینی, 08 ئایار 2020 01:42

لیدوانی وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی عێراق - (وه‌رگێرانی نافه‌رمی له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندنی یونامییه‌وه‌)

سکرتێری گشتی دەستخۆشی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی موستەفا کازمی دەکات.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری خۆی بۆ حکومەتی نوێ دەربڕی و داوای جێبەجێکردنی چااکسازی ڕاستەقینەش دەکات بۆ باشترکردنی بەرچاوی ژیانی خەڵک و پتەوکردنی دامەزراوە دیموکراسیەکان لە عێراق. هەروەها بەڕێزیان گرنگی کارکردنی بۆ بەرژەوەندی عێراقییەکان دووپات کردەوە ئەویش لە ڕێگای پرۆسەیەکی سیاسی کە ئافرەتان و گەنجان و گشت پێکهاتە جیاکانی عێراق بە پیكهاتە ئتنی و ئاینییەکان بتوانن بەشدار بن تیایدا.

سکرتێری گشتی هانی خێرا تەواو کردنی پێکهێنانی حکومەت دەدات لە ڕێگای دەستنیشانکرنی ئافرەتان بۆ ئەو پۆستە وەزارییانەی تا ئێستا پڕ نەکراونەتەوە . سەر لە نوێش پابەندی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەکاتەوە لە پشتگیری کردنی گەلی عێراق و حکومەتەکەی لە کۆششەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڤید ١٩ و هەروەها لە وەدیهێنانی ئامەنجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام .

ستیڤان دوجاریک
وتەبێژی سکرتێری گشتی
نیویۆرک ٧ی ئایاری ٢٠٢٠

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.