لە کاتێکدا پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا زەبرێکی کوشندەی ئابووری و دەروونی لە عێراق و سەرتاسەری جیهان داوە و بووەتە مایەی ماڵنشینی و خۆدابڕین و قەدەغەی هاتووچۆ و لێکدوورکەوتنەوەش، مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ هەڵوێستەکردن و پاراستنی ئەوەی کە هەمانە و ئاگالەیەکتربوون و ئارامکردنەوەی مێشکەکان. خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هیوای ڕەمەزانێکی خۆش و ئاسوودەتان بۆ دەخوازێت. ڕۆژانی خۆشترمان لە پێشە. ڕەمەزانتان پیرۆز بێت.