دوو شەممە, 06 نیسان 2020 11:50

بەلجیکا و هۆڵەندا و سوید بڕی 5 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆڤید19 لە چوارچێوەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە عێراق

بەغدا، 7 نیسان 2020- حکومەتەکانی بەلجیکا و هۆڵەندا و سوید پێکەوە بڕی 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تەرخان دەکەن بۆ پشتیوانیکردن لە بەدەنگەوەچوونی حکومەتی عێراق بۆ قەیرانی كۆرۆناكۆڤید-19 ، بە هاوبەشی لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.

ئەم کۆمەکیە داراییە، كە بەڵینداروە بخرێتە گەر بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو ژێرخانەی كە لە لایەن داعشەوە خاپور كرابوو لە ژێر چوارچێوەی دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ، و ئەم كۆمەكیە بەكاردەهێنرێت بۆ پشتگیركردن لە جێبەجێكردنی پاكێجی سەرەتایی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق كە بڕەكەی 22 ملیۆن دۆلارە، بۆ بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید-19 وجێبەجێ دەكرێت لە ژێر چەتری پرۆژەی هێنانەكایەوەی سەقامگیری.

ڕێکارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە لەڕێی ئەم پاکێجەوە زیادکردنی توانستی پشکنین لە تاقیگەکاندا لە خۆدەگرێت لەگەڵ دابین کردنی کەرەستەی پاراستنی کەسیی بۆ کارمەندانی چاودێری تەندروستی و زیادکردنی ژمارەی قاوشەکانی جیاكراوە و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکان بۆ دامەزراندنی ستراتیژیەتەکانی چاکبوونەوە لە پاش بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە. بە جەختکردنەوە سەر ئەو کۆمەڵگانەی كە لە دۆخێكی ناسكدان لە عێراقدا، چالاکیيەکان لە نۆ نەخۆشخانەدا ئەنجام دەدرێت کە دەستنیشان کراوە لەلایەن بەرپرسانی ناوخۆییەوە لە ناوچە سەرەكیەكانی پارێزگاكانی ئەنبار، دیالە، دهۆك، بەسڕە، کەربەلا، نەجەف، نەینەوا، و سەلاحەدیندا.

نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق، زێنە عەلی ئەحمەد، دەڵێت "کۆنترۆلکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا یەکەمین ئەولەویەتی حکومەتی عێراقیە، بە تایبەتی لە کاتێکدا ژمارەی توشبووان لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر سیستەمی چاودێری تەندروستی عێراقی لە دەرەوەی شارە گەورەکان و پایتەختەکاندا. ئێمە زۆر سوپاسگوزاری بەلجیکا و هۆڵەندا و سویدین بۆ ئەم ڕەفتارە خێرایەیان لە دابینکردنی ئەم کۆمەکیانە بۆ پشتگیركردن لە چاڵاكیەكانی پارێزگاریكردن بۆ سنوورداكردنی ئەم قەیرانە".

هەروەها دەڵێت "بەهۆی ئەو قەدەغە توندەی هاتوچۆوە کە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە سەپێنراوە، ئێمە هیچ بژاردەیەکمان نیە تەنها ئەوە نەبێت بە شێوەیەکی کاتی چالاکیەکانمان بۆ سەقامگیری ڕابگرین. بەڵام لەڕێی جەختکردنەوە لە پرۆسە تاقیکراوەکانمان بۆ کارە سەرکەوتووەکانی سەقامگیری، ئێمە بە شێوەیەکی چوست و چالاکانە کە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق پێناسراوە بەدەنگ ئەم قەیرانە تەندروستیە جیهانیەوە دەچین کە پێشتر ڕووینەداوە."

هەروەها وتیشی "لەگەڵ کۆنترۆلکردنی ئەم پەتا جیهانیەدا، چالاکیەکانمان بۆ سەقامگیری دەست دەکاتەوە بە کار. تا ئەو کاتە، ئێمە لە نزیکەوە کار دەکەین لەگەڵ حکومەتی عێراقی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و دەزگاکانی تری نەتەوە یەكگرتووەکاندا بۆ کۆنترۆلکردنی ئەم قەیرانە بە باشترین شێوە و توانامان. "

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە ئێستادا گفتوگۆ دەکات لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتیەکانی تردا لەسەر ئەو کەلێنە داراییەی کە هەیە. و پرۆسەکان خراونەتە گەڕ بۆ دڵنیابوون لەوەی هەرکات ئەم کۆمەکیە داراییە دابین کرا، ڕێکاریەکانی بەدەنگەوەچوون دەکرێت دەست بەجێ جێبەجێ بکرێن.


بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە:
فەی داوود، پسپۆری پەیوەندیەکان، بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق.
کۆمەڵگەی نەتەوە یەکگرتووەکان –D1 ناوچەی نێودەوڵەتی، بەغدا، عێراق.
ئیمێل : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 964781976460+
تاگ: #IraqStabilization

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.