چوار شەممە, 01 نیسان 2020 14:25

ئایا چی عیراقیەكان پێكەوە دەبەستێتەوە؟ بە داهێنانی خۆت وەڵامان بدەرەوە ! گرنگ

پێشبڕكێ

بەرنامەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرپێدان لە عێراق خوازیارە كە خەڵك بەشداربن لە پێشبڕكێیەكدا دەربارەی چۆن خەڵكی لە عێراق پێكەوە دەبەسترێنەوە.

لەم ساتەوەختەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) ، لە ئێستادا و لە هەموو كاتێك زیاتر، دەبینین كەوا چۆن دەبێت دەوڵەتان و هەرێمەكان و جیهان هەموویان وەكو یەك هێزی یەكگرتووە پێكەوە كاربكەن.

هونەرێكی بەرچاوو بەكاربێهنە، فيلم، يان شتێك بنووسە بۆ نیشانی بدەیت كەوا چۆن تۆ عیراقیەكان دەبینیت كە پێكەوە كاربكەن. ئايا لە تیمێكی یانەیەكی وەرزشی یاری دەكەیت لەگەڵ كەسانێك لە جۆرەها پێكهاتەی جیاجیا؟ ئايا تۆڕێكی هاوڕێیانت هەیە كە بەهۆیی هۆكارێكەوە پێكەوە كۆببنەوە؟ چ شتێك ئاشتی و یەكگرتوویی بۆ كۆمەڵگاكەت دێنێتە ئاراوە؟

جۆری یەكەم: هونەرێكی ڕەسەن كە دیاری بخات كە پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لایی تۆ چی دەگەینێت. بە بەكارهێنانی بۆیە، نیگاركێشان، فۆتۆگڕافی، یان گرافیك دیزاین.

جۆری دووەم: باشترين كورتە فیلم یان كورتە فیلمێكی دۆیكیومێنتاریی لەسەر مانانی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە عێراق لە لایی تۆ. بە جۆرێك كە درێژی فیلمەكە: لە دوو خولەك زیاتر نەبێت.

جۆری سێیەم: باشترین هۆنراوە یان كورتە چیڕۆكێك دەربارەی مانایی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە عێراق لایی تۆ. هەمووجۆرە هۆنراوەیەك یان كورتە چیرۆكێك نابێت لە 500 ووشە زياتر بێت.

تەواوی ڕێساكانی بەشدرابوون لە پێشبڕكێ

مەرجی پێویست:

بۆ بەشداربوون لە پێبڕكییەكە، پێویستە هاوڵاتی عیراقی بێت.

ڕازی بێت بە ڕێساكان:

لە میانی ناردنی بەشداربوون، پێویستە هەر بەشداربووەك ڕازی بێت بەوەی كە بەشدرابوونەكەی گونجاوە لەگەڵ ڕێساكان.

كاتى پێشبڕكێ:

پێشبڕكێیەكە لە 26 ئازار 2020 دەست پێدەكات و كۆتایی پێدێت لە 9 نيسان 2020 كاتژمێر 11:59 ی شەوە. بەكاتی عەرەبی ستاندارد.

چۆنیەتی بەشداربوون:

بۆبەشداربوون، كارەكانت بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. وەكو فایلێكی ڤیدیۆ یان jpg. يان pdf.

لەگەڵ ناردنەكەت، ناوت و تەمەنت بنووسە هەروەها كورتەیەك دەربارەی خۆت وە چی وایی لێكردیت بەشداریی بكەیت لەم پێشبڕكێ یەدا.

خەڵات:

براوەكانی یەكەم لە هەر جۆرێك بەشداردەبن لە ئاستێكی بەرفراواندا لە سەكۆكانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و خەڵاتی براندێكی نوێی تابلێت وەدەگرن. هەروەها برواوەكانی یەكەم و دووەم و سێ یەم لە هەر سێ جۆر بانگێشت دەكرێن بۆ ئەوەی سەردانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان بكەن بۆ ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی بڕوانامەكان. و لە حاڵەتی ئەوەی كە توانات نەبوو بەشداری لە ڕێوەرەسمی ئاهەنگەكە بكەیت، ئەوا بڕوانامەكەت رێی ئیمیڵەوە بۆ دەنێردرێت.

ڕێنمایەكانی چۆنیەتی هەڵبژاردن:

دەستەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەن براوەكان دەیاری دەكات بنما لەسەر ئەم پێوەرانەی خوارەوە:

داهێنان - 25٪

ڕەسەنی - 25٪

پەيوەندارەتی - 25٪

ئیلهام بەخشین - 25٪

مافی بەكارهێنان و زانیارەیەكانت:

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پەیوەندی بەو كەسانە دەكات كە براوەی یەكەم و دووەم و سێ یەمن لە هەرجۆرێك بۆ ئەوەی واژوو بكەن لەسەر ڕێگە پێدان دەربارەی ئەو شتانەی كە پێشكەشیان كردووە هەروەها \ يان بڵاوكردنەوەی زانیارەكانی كەسى خۆتان. هیچ شتێك بۆ خەڵك بڵاوناكرێتەوە تا ئەو كاتەی واژوو لەسەر ئەم ڕێگە پێدانە دەكەیت.

دەربارەی بەرنامەی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە عێراق سەر بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان

پشتگیركردن لە پتەوی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە عێراق ماوەی بەرنامەكە پێنج ساڵە لە مانگی كانوونی دووەم 2020 دەست بەكارەكانی كراوە بۆ باشتركردنی بارودۆخی ئاشتی و هێنانەدێی یەكڕیزی لە پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی لە هەموو ناوچەكانی عێراقدا.بەرنامەكە بەشێوەیەك دروستكراوە كە بتوانێت سوود وەربگرێت لە وانانەكانی پێشوو ولەگەل هێنانەدێ سەركەوتن ببەستێتەوە كە سوودی لێ بینراوە لە پڕۆژەكان و دەستێوەردانەكان. وهەروەها بەرنامەكە چەندین بۆچوونی هەمە لایەنە پەیرەودەكات كە چارەسەری چوارچێوەیی دامەزاروەیی و ئالیاتەكانی ناوخۆیی و توانایی دامەزراوەكان و تاكە كەس وەهەروەها وانەكانی زانكۆ و پەیوەندیەكانی نیو گرووپەكان و نێو دەوڵەت و هاونیشتمانیان و وەڵامەدانەوەیەكی هەستیار بۆ ناكۆكییەكان. كە لە پێكهاتەكەیدا میدیا و بانگیهێشت بۆ دەست پێكردنی بەرنامە و دەست پێشخەریی جیاجیا دەكات ئەمەش لەڕێی بەكارهێنانی سۆشیەل میدیا بۆ هاندانی پتەوكردنی پێكەوە ژیانی كۆمەڵایەتی و یەكگرتووی لە عێراقدا.

ئەو پرسیارانەی كە زۆرجار دەكرێن

كێ دەتوانێت بەشداربێت؟

تەنها هاوڵاتی عێراقی دەتوانێت بەشداری بكات. پێشبڕكێیەكە كراوەیە بۆ ئەو عێراقیانەی كە تەمەنیان 18 ساڵ یان زیاتر، و هەروەها ئەو كەسانەی كە لە خوار 18 ساڵن بەمەرجێك لە لایەن دایك وباوكیان یان بەشێوكی یاسایی كەسێكیان لێیان بەرپرسیاربێت دەتوانن بەشداری بكەن.

بە چ زمانێك دەتوانم بەشداری بكەم بۆ پێشكەش كردن؟

دەتوانیت بەو زمانەی كە خوزاریت بەشداریی بكەیت كە : عەرەبی یان كوردی یان ئینگلیزی.

چۆن لە لایەن دەستەكەوە هەڵدەبژێردرێم ؟

سەیری ڕێنماییەكانی چۆنیەتی هەڵبژاردن بكە.

چۆن دەزانم لە پێشبڕكێیەكە براوەم؟

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق لە رێی ئیمێلەوە پەیوەندیت پێوە دەكات، بەوە ئیمێلەی كە پێشتر بۆ پێشكەش كردن بەكارت هێناوە تا 23 نيسان 2020 لە كاتێكدا كە بوویت بە براوەی یەكەم یان دووەم یان سێیەم لە جۆرەی كە تێیایدا بەشداربوویت.

ئايا دەتوانم زیاتر لە جۆرێك بەشداریی بكەم؟

هەموو كەسێك دەتوانێت تەنها یەك جار بەشداربێت لە هەرجۆرێكدا. تكایە لە هەرجۆرێكدا زیاتر لە یەك جار دامەنێ. بۆ نموونە: دەتوانیت وێنەیەك لەگەڵ ڤیدۆیەك دابنێیت، بەڵام نەوەكو تابلۆ و نیگارێك.

پەیوەندیمان پێوە بكە

تكایە پێداچوونەوە بە ئەو پرسیارانەی كە زۆرجار دەكرێن لێرە بكە. و ڕێساكانی پێشبڕكێیەكە بەتەواوی لێرەدا بخوێنەرەوە.

ئەگەر هەرپرسیارێكت هەیە، ئیمێل بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.