هەینی, 20 ئازار 2020 19:54

هاریکاری گەیێندرا موسڵ دوای ئەوەی کە گەردەلولێکی توندوتیژ لە عێڕاقیدا گرنگ

هەولێر- گەردەلولێکی نائاسایی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دا. گەردەلولەکە بارانێکی بە خوڕیشی لەگەڵ خۆی هێنا کە بووە هۆی هەستانی لافاو لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژئاوای عێڕاق لە ١٨ ئازار.


موسل سەر بە پارێزگای نەینەوا، بە تایبەت بە تووندی بەرلافاو کەوت و دەستەڵاتی بەرگری شارستانی خۆجێیی بە خێرایی ئەو دانیشتوانەیان ڕاگواست کە لە مەترسیدابوون. شارەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە کاتی شەڕی داعش دا وێران بووبوو، کە زەحمەت بێت پاشماوەی ژێرخانەکەی بەرگەی گەردەلولێکی وا توند بگرێت. هەروەها واڕەگەیەندرا کە خێزانێکی ئاوارەی پێنج کەسی گیانیان لە دەست دا لە پارێزگای دیالە ڕۆژهەڵاتی عێڕاق دوای داڕمانی ماڵەکایان بەهۆی بەهێزی گەردەلولەکە.

لە ٢٠/٣، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هەستا بە دابەشکردنی کەل وپەلی ناوماڵ بەسەر ئەو خێزانانەی کە زەرەرمەند بوون لە موسڵ. زۆربەیان ئێستا لای کەسوکاریان دەمێننەوە لە شوێنی ئارامدا. کەل وپەلی ناوماڵ پێکهاتووە لە کۆمەڵێك بەتانی و کەل وپەلی چێشتخانەو جەلیکان و تاخمی پاك وخاوێنی و ڕایەخی پلاستیکی. هەروەها زانیاری لە بارەی خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە نێو هەر تاخمێك دانرابوو.

هەردوو حکوومەتی عێڕاق و هەرێمی کوردستانیش لە ئێستادا قەدەغەی هاتوچۆیان ڕاگەیاندووە و ڕێوشوێنی خۆپارێزیان گرتۆتەبەر لە پاریزگاکاندا، ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کە گەیاندنی هاریکاری بە ناوچە زیان لێکەوتووەکان کارێکی گران بێت. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەردەوامە لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتی خۆجێیی بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی فریاگوزاری مرۆیی و هەروها دڵنیا بوون لە یارمەتیدانی کەسە لێقەوماوەکان.

دابەشکردنی ئەم کەل وپەلانە ئەنجامدرا بە پشتیوانی ئاژانسی وولایەتە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.

بۆ زنیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکەن بە بەشی زانیاری گشتی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێڕاق:
تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٤٠٢٢٨١١+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.