هەینی, 07 شوبات 2020 00:00

بەیاننامەیەک لەلایەن سەندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) و ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئافرەتان (UN Women) بە بۆنەی رۆژی جیهانی بۆ بنبڕکردنی خەتەنە کردنی مێینە

ژیانگوزەراندن لە جیهانێکی بێ توند و تیژی مافی هەموو تاکێکە، زیاتر لە 200 ملیۆن لە کچان و ژانان لە سەرتاسەری دونیا ملکەچ کراون بە چەشتنی ئازاری پیادە کردنی کاری خەتەنەکردن. خەتەنەکردنی مێینە تەنیا کردارێک نیە کە هەڵقولاوی نایەکسانی جێندەری بێت ، بەڵکو کردارێکە بۆتە بەربەست بۆ کەمکردنەوەی گەیشتنی کچان و ئافرەتان بە مافەکانیان لە تەندروستی و فێرکردن و داهات .

لە تشرینی دووەمی 2019 سەرکردەکانی جیهان لە کۆنفراسی نێو دەوڵەتی بۆ دانیشتووان و گەشە پێدان کۆبوونەوە ، بۆ پێشکەشکردنی چەند پەیاماننامەیکی بوێرانە بۆ وەچەرخانی جیهان لەرێگای نەهێشتنی مردنی دایکان بە شێوەیەکی گشتی ، وکاری نەخوازراو بۆ رێکخستنی خێزان و توندوتیژییەکانی لە سەر بنەمای جێندەر و کردارە خراپەکان تا ساڵی 2030. شەش لە کۆی گشتی دە پابەند بوون دارێژرا بۆ نەهێشتنی توندوتیژییەکانی لە سەر بنەمای جێندەر و کردارە خراپەکان کە یەکێک لەوانە بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە بوو .

هەروەها لە ساڵی 2020، 4.1 ملیۆن کچ لە ژێر هەرەشەی ئەوەن کە خەتەنە بکرێن .

لە عێراق بە تایبەتیش لە هەرێمی کوردستان UNFPA خەملاندنی ئەوەی کرد کە 10% کچان لە تەمەنی خوار 14 ساڵان لە ساڵی 2018 خەتەنە کراون و تێکرای ناوەندی تەمەنیش پێنج ساڵان بوو . سەرەڕای ئەمانە کە کارێکی نەخوازراو پڕژانە، لە هەمان کاتدا هیچ سوودێکی تەندروستی بۆ رەگەزی مێینە نیە . لە ڕاستیدا کچان لە کرداری خەتەنەکردن سەرەڕای ئەوەی کە تووشی ئازارو خوێن بەربوون و هەوکردن و کێشە تەندروستیەکانی میزەرۆ دەبن بۆ ماوەیەکی کورت بەڵام بۆ ماوەیەکی درێژ دەرئەنجامێکی نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروستی سێکسی و منداڵبوون و دەروونی.

تەنیا دە سالێک ماوە بە بە دەستهێنانی ئامانجەکانی سەقامگیری گەشەپێدانSDG ژمارە 5.3 ، کە بانگەواز دەکات بۆ نەهێشتنی هەموو کردارێکی بە ئازارو خراپ لە وانەش پیادە کردنی کاری خەتەنەکردنی مێینە تا ساڵی 2030. ئێمە پێویستمان بەوەیە کە جیهان هانبدەین بە خێراکردنی تواناکان بۆ بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە.

ئەمرۆ لە رۆژی جیهانی بۆ بنبڕکردنی خەتەنە کردنی مێینە (International Day of Zero Tolerance for Female Genital Mutilation)، ئێمە داواکاریمان دووپات دەکەینەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار لە عێراق و بە تایبەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کارکردن شانبەشانی یەکتر بۆ نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینە لەرێگای جێبەجێکردنی پلانی COMBI کە بریتییە لە پلانی گۆرینی هەڵسوکەوت بۆ نەهێشتنی خەتەنکردنی مێینە لە هەرێمی کوردستانی عێراق . بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینە واتا بەهێزکردنی کچان و ژنان بۆ ئەوەی تەندروست بن ، بەردەوام بن لە خوێندنگاکان ، هەلًبژاردەیان هەبێت و بەشداربن لە گەشەپێدانی ئابووری.


د. ئۆلۆرمی سۆگۆنرۆ ، نوێنەری سەندوقی نەتەوە یکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق UNFPA
دینا زۆربا ، نوێنەری ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئافرەتان لە عێراق UN Women
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکەن بە :
سلوى موسى ، UNFPA لە عێراق ، شارەزار لە بواری راگەیاندن ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
سمیر برهوم ، UN Women لە عێراق ، بەرێوەبەری ڕاگەیاندن ، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.