چوار شەممە, 11 کانونی یەکەم 2019 16:52

دروستکەرانی فیلمی سینەمایی لەسەر تاسەری عێراق کۆبوونەوە لە بەغداد بەبۆنەی ڤیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی سەر بە پۆلیسی کۆمەڵگەیی گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

بەغداد — لە ڕۆژى چوارشەممە ٤ی کانوونی یەکەم، دروستکەرانی گەنجی فیلمی سینەمایی لەسەر تاسەری عێراق كارەکانیان پێشكەش كرد لە ڤیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی سەر بە پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە بەغداد. ڤیستیڤاڵەکە کە لەلایەن ڕێكخراوى نێودەوڵەتى كۆچ لە ميوانخانەى ئەلرەشييد ڕێکخراوە، بۆنەیێك بوو بۆ پێشكەش کردنی ١٥ فليمى كورت بۆ دیاریکردنی كاريگەريى پۆلیسی کۆمەڵگەیی لەسەر شارو شارۆچكە جياوازەکان.

پازدە فليمەكە لە پارێزگاکانی ئەنبار، بەسرا، ديالە، كەركوك، نەينەوا و سەڵاحەدین، تيشكيان خستە سەر چارەسەری ناوچەيى بۆ گرفتەکانی ناوچەيى، هەروەك پێشهاتەکانی هەراسان کردن بەپێی رەگەز و پاڵنەری بێ باکانە. لە ماوەیەکی زووتر لە ئەم ساڵەدا، پەیوەندی کرا بە دروستکەرانی فیلمی سینەمایی، و لەوانە هەشت کەس هەڵبژێردران تا ئامادە بن لە وۆرکشۆپێکی ميديا لە بەغداد لە ئابی ٢٠١٩، بەیەکەوە لەگەڵ ئەندامانی کۆربەندی پۆلیسی كۆمەڵگەیی. لەكاتى وۆركشۆپەكە، بەشداربووان باشترین ڕێگەیان دۆزیەوە بۆ گۆڕانی پەیوەندی و هەڵسوکەوتی كۆمەڵايەتى و دەستیانکرد بە گەشەپێدانی بیرۆکەی فیلمەکانیان.

كۆبوونەوەکانی پلانی سەرەتایی کە لە نێوان ئەندامانی کۆربەندی پۆلیسی کۆمەڵگەیی و بەرپرسانی پۆلیسی کۆمەڵگەیی سازکرا، کاریگەری هەبووە لەسەر فراوان کردنی فیلمە ئەنجام دراوەکان، کە بەشداربووەکان بەربەستە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش کە ڕووبەڕووی كۆمەڵگەكانيان دەبنەوە دیاری کرد لەگەڵ دەستێوەردەکانی پێشکەوتوو. فیلمەکان بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی دەربارەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی درووست کراون وە هەروەها نیشاندانی کارەکان کە لە کۆمەڵگاکان ئەنجام دراون بۆ ئاراستە کردنی سەلامەتی ناوچەيى و پێشهاتەکانی ئاسایشن.

لەم بارەوە، بەڕێز لیوا سەعەد مەعەن، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتی میدیاو پەيوەندیە گشتیەکان لە وەزارەتی ناوەخۆ سەر بە حكومەتى عێراقى گوتی، "پۆلیسی كۆمەڵگەیی ڕاستەوخۆ چاودێرى ڕووداوە ناوچەییەکان دەکات. پەرەسەندنەکەی ئەم ڕێچکەیە بەشداريى كردووە بۆ چارەسەرکردنی گرفتە كۆمەڵايەتیەکان لە رێگەی بەردەوامبوونی پشتگيريى لەلایەن وەزارەتى ناوەوخۆ و پشتگيريى نێودەوڵەتى، کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچش دەگرێتەوە. "

هەروەها بەرێز گێرارد وایت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، لە کاتی وتاری ڕێوڕەسمی کردنەوە گوتی، "نموونەی پۆلیسی كۆمەڵگەیی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دووبارە بنیاتنانی متمانە لە نێوان کۆمەڵگاکان و جێبەجێکارانی یاسایی تا ڕێگە بگرن بەرامبەر بە پاڵنەرانی کۆچکردنی نایاسایی، دروست کردنی كۆمەڵگەیەکی سەلامەتتر وهەروەها بەهێزکردنی ئاسايش. ئەمەش پەيوەنداری بە ناوەڕۆکەکانی عێراق بەردەوام دەبێت. هەروەها ڕێکخراوەکە شان بەشانى حكومەت بەردەوام دەبێت لە بەرهەمهێنان، بۆ کردنەوەی ڕێگاى پەيوەندى سەلامەت دەربارەى پێشهاتەکان کە کاریگەری هەیە لەسەر كۆمەڵگاکان، و پشتگيرى کردنی ئامادە بوونى پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە ناو کۆمەڵگا بۆ دۆزینەوەی چارسەرکردنێکی سەڵامەت".

لەکاتی ئاهەنگەکەدا، خەڵاتەکان دراونەتە باشترین سێ فیلمی هەڵبژێردراو لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ. فیلمە براوەکان بریتی دەبێت لە:

• درامایەك لەسەر گێچەڵی ئەلیکترۆنی لەشەنگالی نەینەوا، نووسینی علی حسن حاجی.

• درامایەك دەربارەی هەراسانکردن بەپێی رەگەز لە حەمدانیە، نەینەوا، لەلایەن یونس قەیس ئیبراهیمەوە.

• فیلمیێکی دۆکیۆمینتاری تییدا بیروبۆچوونی تاکەکانی کۆمەڵگا پیشان دەدات دەربارەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی و نموونە لەسەر چالاکیە خۆبەخشەکان کە جێبەجێ دەکرێت لەلایەن تیمی بەرادیەی بەسرەوە، لەلایەن وسام احسان فاضي.

تەواوی دروستکەرانی فیلمەکان و ئەندامانی کۆربەندی پۆلیسی کۆمەڵگەیی و بەرپرسانی پۆلیسی کۆمەڵگەیی خەلاتیان وەرگرت، هەروەها دروستکەرانی فیلمەکان ئامرازەکانی پالپشتی وەبەرهێنانی ئایندەیی بۆ ناوەرۆکی ڤیدیۆ کاریگەرەکان وەرگرت .

"دلخۆش بووین بە بەشداریمان لە ڤیستیڤاڵی سینەمای پۆلیسی کۆمەڵگەیی، هەروەها دلخۆش بوین بە بردنەوەی خەلاتی باشترین فلیم، ئەمە متمانەی زیاترمان پێدەبەخشێت بۆ بەردەوام بوون لە رۆشنبیرکردنی کۆمەلگای عێراقی دەربارەی تەواوی جۆرەکانی بابەتە کۆمەلایەتیەکان"، دەرهێنەری سینەمای لەناوچەی شەنگال لە پارێزگای نەینەوا، بەرێز علی حسن حاجی گوتی.

کۆتایی قسەکانی بەوە هێنا، "هەستێکی زۆر خۆشە کاتێك شارێك روبەروی دەربەدەربوون و وێرانە بوەتەوە خەلاتێك بباتەوە، ئەمە پەیامێکە ماناکەی ئەوەیە کە شەنگال خۆی نادات بەدەستەوە. بەردەوام دەبین لە بەدواداگەران بەدوای هیوا وسەقامگیری".

ڤیستیڤاڵەکە وەك بەشێك لە پڕۆژەی "بەهێزکردنی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە عێراق – قۆناغی دووەم" ڕێکخراوە، و لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیا پشتگیری کراوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ، نێردەی عێراق، بەشی زانیاری گشتی لە سەر ژمارەی مۆبایل: ٩٦٤٧٥١٤٠٢٢٨١١+، یاخود لەسەر ئەم ئیمێڵە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: IOM
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.