سێ شەممە, 29 تشرینی یەکەم 2019 19:50

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئیدانەی توندوتیژییە بەردەوامەکان دەکات و جەختیش لە گفتوگۆی نیشتمانی دەکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەپۆلی کارەسات

بەغدا، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ :- خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق, بە توندترین شێوە ئیدانەی هەڵکشانی ژمارەی مردن و بریندرابوون دەکات لە خۆپیشاندانەکاندا کە ئێستا لە زۆربەی شارەکانی عێراقدا درێژەیان هەیە.

خۆپیشانده‌کانی ئەمدواییەی زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە تایبەتیش شەوی رابردوو لە کەربەلا مایەی نیگەرانیی زۆرن. شایەتحاڵەکان باس لە بەکارهێنانی فیشەکی ڕاستەقینە دەکەن
لە دژی خۆپیشاندەران کە بووە مایەی کەوتنەوەی قوربانیی زۆر.

ئەو لەمبارەوە وتی "توندوتیژی هەرگیز وەڵام نییە و پاراستنی گیان پێش هەموو شتێک دێت. گفتوگۆی نیشتمانی زۆر زۆر پێویستە لە پێناو دۆزینەوەی وەڵامی گونجاو. ئەم شەپۆلی کارەساتە پێویستە کۆتایی پی بێت."

ئەو زیاتر وتیشی کە "نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ خەڵکی عیراقە و ئاماده‌ی یارمەتیشە بۆ فەراهەمکردنی ئەم گفتوگۆیە نیشتمانییە."

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.