پێنج شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2019 20:12

زیاد بوونی ژمارەی پەنابەرانی سوری لە عێراق گرنگ

دهۆک ، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوێنێ چوارشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەردانی کەمپی بەردەڕەشی کرد. ئەم کەمپە دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک و دووبارە دەرگاکانی کردۆتەوە بۆ میوانداریکردنی ئەو پەنەبارانەی لەسوریاوە دێن.

خاتوو هێنیس-پلاسخارت سوپاسی دەسەڵاتدارانی کرد بۆ ئەو ئاسانکاری کردنەی کردوویانە لە جوڵەی پەنابەرەکان بۆ بەردەڕەش و هەروەها دەستخۆشیشی کرد لە کارەکانی تیمی وەڵامدانەوەی مرۆیی و بۆ ئەم مەبەستە وتی " ئەوان کۆششێکی یەکجار گەورەیان کرد ، بەدرێژایی کات کاریان دەکرد بۆ پێشکەشکردنی یارمەتییەکان بۆ ئەوانەی زۆر پێویستیان پێیەتی" .

هەروەها ئەو نیگەرانییەکی گەورەی دەڕبڕی و وتی " ژمارەی پەنابەران ڕوو لەهەڵکشانە و بەم زووانەش کەمپەکە دەگاتە ئەوپەڕی توانای وەرگرتنی کە بریتییە لە ١١٠٠٠ پەنابەر . پێویستییەکی ئێجگار زۆریش هەیە بە پشتگیریی نێودەوڵەتی."

بە گەیشتنی پەنابەری نوێ بە شێوەیەکی رۆژانە و بە ژمارەی ئێجگار زۆریش ، ژمارەی دانیشتوانی کەمپەکە لە چوار ڕۆژی ڕابردوو دوو بەرامبەر زیادی کردووە و ئێستاش کەمپەکە نزیکەی ١٠٠٠٠ کەس لە خۆ دەگرێت. کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشیکارانی خزمەتگوزاری سەرەکی لە کامپی بەردەڕەش پێشکەش دەکەن کە بریتین لە چادر و کەرەستەی خۆراکی و کەل و پەلی فریاگوزاری بنەرەتی وەکو ڕایەخ و پەتو و پێداویستییەکانی پاک و خاوێنی. کاردەکرێت بۆ فراوانکردنی شوێنەکان بۆ ئەوەی دەرفەت بۆ هەموو پەنابەرە تازە گەیشتووەکان بڕەخسێ بۆ ئەوەی دەستیان بگات بە ئاو و خۆشتن و ئاودەستەکان. خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی و خۆپاراستن دابین دەکرێت بۆ ئەو منداڵانەش کە کەسیان لەگەڵ نیە و یانیش لە کەس و کاریان دابراون و هەروەها بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش . ڕیگاش دەدرێت بەو پەنابەرانەی خزم و کەسیان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن کە بچنە لایان ئەویش دوای پرۆسەی تۆمارکردن.

بەڕێز ئەیمەن غەرایبە نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران وتی" دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبوو لە پێشوازی کردنی ئەم پەنابەرانە و دابینکردنی پێداویستییە خێراکانیان. بابەتەکە هەر ئاوا ئاسان نەبوو، ئەگەر سەیری ڕێرەوی هاتووان بکەین، ئێمە پێویستییەکی زۆرمان بە دەستنیشانکردن و دروستکردنی خێوەتگای تر هەیە بۆ پێشوازی کردن لە خەڵکانی تر."

****************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.