چوار شەممە, 16 تشرینی یەکەم 2019 09:26

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچ: یەکەمین خێزانەکان کە پەڕینەوە عێراق دوای قەیرانەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سوریا گرنگ

پارێزگای دهۆک- لە شەوی شەممە ١٢/١٠ نزیکەی ٢٠٠ کووردی سوریا لە سنوور پەڕینەوە بۆ ناوهەرێمی کوردستانی عێراق تا لە بۆردومانەکان لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا ڕزگاربن. خێزانەکان بە شێوەی نایاسایی لە خاڵەسنووریەکان هاتنە ناو هەرێم لە گوندەکانی مەساکە و سەحێلا.

یەک ڕۆژ دوای هاتنیان بۆ ناو عێڕاق، ١٨٢ سوری برانە ناوەندی وەرگرتن لە نزیک سنووری سەحێلا لە دهۆک کە دواین پارێزگای باکووری هەرێمە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ تیمەکانی هەڵسەنگاندن و وڵامی خێرای گەیاندە سەحێلا، بۆ وەرگرتنی خێزانە سوریەکان و هەڵسەنگاندی بارودۆخیان بۆ گەیاندنیان بۆ شوێنی دوورتر.

سێ تیمی پزیشکی پسپۆر، بە پزیشکی دەروونیشەوە، لەوێ ئامادەبوون بۆ هەڵسەنگاندنی فریاگوزاری تەندروستی. ٣٠ کەسیان بە زەحمەت ئامادەی راوێژکاری بوون؛ مناڵەکان زۆربەیان دووچاری هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و لیمفەگرێ و هەڵامەت بووبوون لە کاتێکدا زۆربەی گەورەکان کە بارودۆخی تەندرووستیان هەڵسەنگێندرا لە لایەن پزیشکەکان، دووچاری کاریگەرییە نەرێنیەکانی دوای نەشتەرگەری و چاڵاکی لیمفەگرێ و تەنگە نەفەسی بووبوون.

تیمی پزیشکی هەروەها هاوکاری دوو ئافرەتی دووگیانیان کرد کە بارودۆخیان جێگیر بوو.

هەموو نەخۆشەکان هەڵسەنگاندی تەندرووستیان بۆ کراو ئەو دەرمانە پێویستیانەیان پێدرا کە ‌هەبوون. بۆ ئەو کەیسانەی کە بە خێرایی چارەسەر نەکران بەدواداچوونی دواتریان بۆ ڕێکخرا.

هەروەها لە ناوەندی وەرگرتن، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ خواردن و خواردنەوەی پێشکەشی خێزانەکان کرد. هەموو خێزانەکان بە پاس گواسترانەوە بۆ کەمپی ئاوارەکانی دۆمیز ١ لە پارێزگای دهۆک.

سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە عێڕاق جیرارد وەیت ووتی" ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ هەست بە نیگەرانیەکی زۆر دەکات لە بارەی ئەو قیرانەی کە لە باکووری سوریا سەری هەڵداوە کە هەزاران خەڵکی لێقەوماوی خستۆتە مەترسیەوە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ بە هاوکاری هاوبەشەکانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵدەستێت بە پشتیوانیکردنی سوریەکان لە پەڕینەوەیان لە سنوور و پاراستن وهاوکاریکردنی ئەوانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە."

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ بەردەوام دەبێت لە چاودێری کردنی ئەوانەی کە دەگەنە سنوور. لێکۆڵینەوەی پەیەوندیدار گرێدەدات بە تۆماری بە دواداچوونی ئاوارەکان بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە لە خاڵە فەرمیەکانی سنوور دەپەڕنەوە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ پشتیوانی هاریکاریەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کۆچبەرەکان لەڕێی دابین کردنی هۆکارەکانی گواستنەوەی خێزانە سوریەکان لە بنکەکانی پێشوازی بۆ کەمپەکان؛ خزمەتگوزاری هەماهەنگی و بەڕێوەبردنی کەمپەکان؛ هەڵسەنگاندنی تەندروستی (بە ڕاوێژکاری پەیوەندیدار بە تەندروستی بیر و دەروونی کۆمەڵایەتیشەوە) بە تایبەت لەسەر سنوور؛ لە ڕێگەی چاودێریکردنی شەپۆلی هاتنیان بۆ ڕاپۆرتی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەبوون؛ داڵدەدان و دابینکردنی کەل و پەلی ناخۆراکی بە پێی پێویست؛ لەڕێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگا بۆ ئالوگۆڕی زانیاری.

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە بەشی زانیاری گشتی لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی كۆچ بەو ئیمەیڵە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.