شەممە, 05 تشرینی یەکەم 2019 11:29

لێدوانی وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە عیراق

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە ئاگاداری پەرەسەندنەکانی عیراقە. بەڕێزیان داوای دیالۆگ لەنێوان حکومەت و خۆپیشاندەران دەکات وەک هەنگاوێکی خێرا بەرەو هێمنکردنەوەی بارودۆخەکە و دووبارەشی دەکاتەوە کە ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتییانە لە مافە بنچینەییەکان کە دەبێ ڕیزیان لێبگیرێت.

سکرتێری گشتی خەم و پەژارەی خۆی دەردەبڕێت بە لەدەستدانی گیانی چەند کەسێک لە میانەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە. بەڕێزیان داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە ئەوپەڕێ دان بەخۆدابگرن و خۆ بەدووربگرن لە بەکارهێنانی توندوتیژی.

ستێفان دویاریک

وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

نیویۆرک

٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩

وەرگێڕانی نوسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.