پێنج شەممە, 26 ئەیلول 2019 00:00

وۆلپۆڵی جێگری نوێنەری تایبەت لەگەڵ کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق تاوتۆیی ئامادەکارییەکانیان کرد بۆ هاڵبژاردنەکانی دادێی ئەنجومەنی پارێزگاکان

بەغدا، ٢٤ی ئەیلولی ٢٠١٩ – ئەلێس وۆلپۆڵ جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆعێراق، بە یاوەری گەورە ڕاوێژکار لە بواری هەڵبژاردنەکان لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق ، رۆژی سێشەممە ٢٤ی ئەیلول سەردانی کۆمسیۆنی باڵای ‌سەربەخۆی هەلبژاردنەکانیان کرد و لە لایەن دەستەی کۆمسیارانەوە پێشوازیان لێکرا و دەربارەی پێشووەچوونەکان لە ئامادەکارییەکان بۆ ‌هەڵبژاردنەکانی دادێی ئەنجومەنی پارێزگاکان گفتوگۆیان کرد.

وۆلپۆڵی جێگری نوێنەری تایبەت ڕۆشنایی خستە سەر گرنگی جێبەجێکردنی پێوەری تۆکمە و لەکاتی خۆیدا بۆ پتەوکردنی متمانە بوون بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و هاندانی بەشداری کردنی زیاتری دەنگدەران. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پوختەیەکیان دەربارەی ئامەدەکارییەکان سەبارەت بە پێداچوونەوە بە سیستەمی تەکنۆلۆجیای زانیارییەکانی هەڵبژاردنەکان پێشکەشی نوێنەری تایبەت کرد. هەروەها گفتوگۆکان ئەم بابەتانەشی لەخۆ گرتبوو : پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران و دابەشکردنی کارتی دەنگدان و لەبەرچاوگرتنی ڕێوشوێنە پێویستەکان بۆ ئەوەی ئەوانەی لە شوێنی ڕەسەنی خۆیان ئاوارە بوون بتوانن دەنگبدەن بە گوێرەی یاسای هەموارکراوی هەڵبژاردنەکان.

****************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.