ئەم پەڕەیە چاپ بکە
شەممە, 28 ئەیلول 2019 08:25

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ هەڵسا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێک بۆ گەنجان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

٢٤ ی ئەیلول، سەنتەری ڕاهێنان / یونامی - هەرێمی کوردستانی عیراق / هەولێر. نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ هەڵسا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێک بۆ ١٩ کەس لە گەنجان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دەستەکانی تایبەت بە ڕێکەوتنەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و پڕۆسە تایبەتەکان، لەنێویشیدا پێداچوونەوەی خۆلی گشگیر.

هەروەها گفتوگۆی تێرو تەسەل کرا لەسەر پڕەنسیپەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانی تایبەت بە پەرلەمان و مافەکانی مرۆڤ کەوا جەخت لەسەر گرنگیی بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکاتەوە لەگەڵ پەرلەمان لە بابەتەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤدا.

پێداچونەوەی عیراقیش لە بواری مەفەکانی مرۆڤ لە ١١ ی مانگی تشرینی دووەمدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن تیمی کاری پێداچوونەوەی خولی گشگیری تایبەت بە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان. هەروەها دوو پێشنیاری تری تەواوکەری چاکسازی یاسایی گفتوگۆیان لەسەر کرا، لەوانەش یاسایەکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ کە هەموو پڕەنسیپەکانی جاڕنامەی جیهانیی مەفاکانی مرۆڤ لەخۆ بگرێت، وە داواش لە داڕێژەرانی یاساکان بکرێت کە بەپێی ئەم مافانە یاساکان دابڕێژن، هەروەها بەشێوەیەکی ئاشکرا پەسەندی بکەن کە یاساکان لەگەڵ ئەم مافانەدا یەکدەگرنەوە و هاوسەنگن.

هەروەها ئەم یاسایە داوا لە پەرپرسە حکومیەکان دەکات کە لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا ڕەچاوی مافەکانی مرۆڤ بکەن. هەروەها دەسەڵاتی دادوەرێش توانای ئەوەی هەبێت کە ئەو یاسایانەی کە هاوسەنگ نین لەگەڵ بنەماکانی مافەکانی مرۆڤدا بە مەبەستی پێداچوونەوە بیانگەڕێنێتەوە بۆ دەستەیەکی تەشریعی.

دامەزراندنی لێژنەیەك بۆ نەهێشتنی جیاکاری تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو، ئەم لێژنەیە دەسەڵاتی ئەوەی دەبێت کە لێکۆڵینەوە ئەنجامبدات و حوکمی پێویستیش دەربکات لەسەر

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI