ئەم پەڕەیە چاپ بکە
پێنج شەممە, 05 ئەیلول 2019 13:06

ڤیستیڤالی کورتە فیلم لەسەر پێکهاتەکان و مەفاکانی مرۆڤ لە عیراق گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

وەک بەشێک لە کارەکانی بۆ برەودان بە یەکسانی و بەرەنگاربونەوەی جیاکاری، بەتایبەتیش ئەوەی کە پەیوەستە بە پێکهاتە ئیتنی و ئاینیەکان، نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مەفاکەنی مرۆڤ لەڕیگەی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) هەڵسا بە ئەنجامدانی پێشبڕکێی ڤیستیڤاڵی نیشتیمانی بۆ کورتە فیلم لەسەر پێکهاتەکان و مەفاکانی مرۆڤ لە عیراق، وە لە مانگی ئازارەوە بۆ ئاب ٣٦ ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم ئەنجامدران.

بەهاوکاریی حکومەتی نەرویجی و پیشەسازی سینەما لە عیراق ڤیستیڤاڵی کورتە فیلم لە ڤیستیڤالی ٣ بە ٣ دا لە ٣ – ٥ ی ئازاری ٢٠١٩ لەلایەن (Art City Film and TV Production) لە بەغدا نمایشکرا. ئەم کارەش وەک دەستپێکێک بوو بۆ کامپینێکی بەرفرەاوان لە برەودانی نوسینگەی مەفاکانی مرۆڤی عیراق بە مافاکانی پێکهاتەکان ومافەکانی مرۆڤ لە عیراقدا لەڕێگەی کورتە فیلمدا. زیاتر لە ٤١٥٨ عیراقی بینەری کورتەفیلمەکان بوون لە ١٧ پاریزگای عیراقدا لەکۆی ١٩ پارێزگا، ئەمە جگە لە روماڵی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و تەلەفزیۆنەکان کە ژمارەی بینەری گەیاندە هەزاران بینەر.

کورتە فیلمەکان بوون بە هۆکارێک بۆ کردنەوەی گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشانەی مافەکانی مرۆڤ کە پێویست دەکات چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، لەنێو ئەم کێشانەشدا بەبەتەکانی وەکو وونکردنی بەزۆرەملێ وپاراستنی پێکهاتەکان و نەکردنی جیاکاری. لەپاڵ ئەم نمایشانەدا نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مەفەکانی مرۆڤ هەڵسەوە بە نمایشکردنیان لە چەند بۆنەیەکدا لە نیویۆرك و بەغداو، هەروەها لە کۆبونەوەی ٣٥٠ گەنجی عیراقی کە لەلەیەن کۆمیسیاری باڵای مەفەکانی مرۆڤەوە ڕێکخرابوو ئەم کورتە فیلمانە نمایشکران بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی کێشەکانی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکان و بابەتەکانی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی بەرفراوان لە عیراقدا.

هەر ٢٤ فیلمەکەی تایبەت بە مافەکانی پێکهاتەکان و مافەکانی مرۆڤ لەلایەن دەستەیەکی دادوەری نێودەوڵەتی کە پیکهاتبوو لە سێ کەسی بێلایەن پێداچونەوەیان بۆکرا. دادوەرەکان پلەی یەکەمیان دە بە فیلمێکی ئەنیمەیشن بە ناونیشانی ( موزیکەکەم)، کە باس لە خۆڕاگری بازنەیەکی هونەری دەکات لەسەروەختی شەڕ ئەمەش بە گێڕانەوەی چیرۆکی پیانۆژەنێک. رێزبەندی دووەمێش درا بە فیلمی " ئاوێنەێ ڕەش' کە فیلمێکی بەهێز بوو لەسەر ئازادی ڕا دەربڕین وکاریگەریەکانی گەندەڵی لەسەر پیادەکردنی مەفەکانی مرۆڤ. فیلمی " هەلی خۆم پێبدە" فیلمێک بوو دەربارەی منداڵێکی هەژاری زیرەک کە خۆی دەخزێنێتە ناو قوتابخانەیەك بەمەبەستی بەشداریکردن لە وانەی ماتماتیکدا کە پلەی سێیەمی پێدرا. ئەمەو دەرهێنەری هەرسێ فیلمەکە هاوکاری داراییان پێشکەشکرا بۆ بەرهەمهێنانی پڕۆژەکاری داهاتویان. ئەم هاوکاریانەو هاوکاری تری پەیوەست بە بەشی مافەکانی مرۆڤی تایبەت بە پێکهاتەکان لە ڤیستیڤاڵی ٣ بە٣ بۆ فیلم لەلایەن حکومەتی نەرویجەوە پێشکەش کران.

فیلمەکان بوونە هۆی سەرهەڵدانی گفتوگۆیەکی کارا لەنێو بینەرە عیراقییە جۆراوجۆرەکاندا، لەنێویشیاندا، نوێنەرانی پێکهاتەکان و سەرکردە ئاینی و خێڵەکیەکان و ئەو ئافرەتانەی کە سەرۆك خێزانن و ئەوانەی کاری دەرهێنان دەکەن و داکۆکیکاران لە بواری مافی مرۆڤ و خەڵکانی ئەکادیمی و قایمقام و پۆلیس و قوتابیانی زانکۆ و داکۆکیکاران لە مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. کۆمەڵێک وەڵامی زۆر لەسەر بابەتەکانی فیلمەکان درانەوە لەکاتی گفتوگۆکەندا، هەروەها لەلایەن بینەرەکانیشەوە لەڕێگەی فۆڕمێکی پرسیار و وەڵامدا. هەروەها بەشداربوان جەختیشیان لەوە کردەوە کەوە گفتوگۆکانی دوای نمایشەکان دەرفەتێک بوون بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەسەر بابەت و کێشەکانی مافەکانی مرۆڤ ، لەنێویشیدا مافی پێکهاتەکان و بابەتی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز و لێپرسینەوە لە تاوانەکان لەکاتی ململانێکاندا و بابەتی جیاکاری و لێپرسینەوە.

زۆربەی بەشداربووان بەکارهێنانی کورتە فیلمیان بەرز نرخاند لە هۆشیارکردنە لەسەر بابەتە گرنگەکانی مافەکانی مرۆڤ لە عیراقدا. بۆ نمونەش هەندێک داوایان کرد کەوا لەلان دەرهێنەرەکانەوە کە لە فیلمەکاندا زیاتر تیشك بخەنەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی مافەکانی مرۆڤ، لەنێویشیدا بابەتەکانی داگایکردنی ئاشکراو دادپەروەرانەو و قەدەغەکردنی کۆیلایەتی و بەکۆیلەکردن و ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نەشیاوو نامرۆیی و سزادان ( لەنێویشیدا، لێکۆڵینەوەی بەزۆرەملێ)، هەروەها بابەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ کە بە ئینتەرنێت ئەنجام دەرێت و گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەریەکانی لەسەر مافەکاندا، هەروەها مافی ئازادی لە گردبوونەوەو کارکردنی منداڵ و مافی تەندروستی و کاریگەریەکانی پیسبوونی ژینگە لە سەر مافەکان و جیاکاری لە دژی ژنان لە هەلی کار و شوێنی کاردا، دانانی بەربەست لەسەر ئازادی لە گەشتکردن کە بەسەر ژنان و کچاندا سەپێنراوە، هەروەها پێنەدانی مافەکان لەڕێگەی کەمیی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و پێداویستیەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و لاوازی دەزگاکانی حکومەت کە وا دەکات مەفەکانی مرۆڤ بەتایبەتیش پڕۆسەی دادگایی کردن پارێزراو نەبێت لە هەندێك شوێندا وڕێگە بە میلیشیاو خێڵەکی دەدات شوێنگرەوە بێت.

جەماوەری بینەری فیلمەکان لە سەرانسەری عیراقدا چانسی ئەوەیان پێدرا کە دانگ بە خۆشترین کورتە فیلم بدەن. بەپێچەوانەی بڕیاری دەدوەرەکان لە ڤیستیڤاڵی ٣ بە ٣ دا، فیلمی " سەندرێلا" زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا لە ٣٢ ڤستیڤال لە کۆی ٣٦ ڤیسیڤاڵدا. چیرۆکی فیلمەکە لە چیرۆکێکی کلاسیکی منداڵانەوە وەرگیراوە کە تیشک دەخاتە سەر باری ناهەمواری کچۆڵەیەکی بێ دایك و باوك لەئەنجامی شەڕەوە کە لەلایەن داپیرەیەوە بەخێودەکرێت. ئەکتەرە بچکۆڵەکە کە ڕۆڵی سەندرێلای دەبینی لە ڤیستیڤاڵی نەجەف لە مانگی نیساندا پێشکەشکرا. توانای لە نواندنی لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) لە بەغدا بەرز نرخێنرا، لە ئاهەنگێکدا کە دەرهێنەری هەرسێ فیلمە براوەکە لەلایەن دادوەرەکانەوە هەڵبژێردران و خاڵاتەکانیان پێشکەش کرا.

ئەمانەی خوارەوەش چەند پێناسەیەکن بۆ سەرنجراکێشترین کورتە فیلم کە لەلایەن عیراقیەکانەوە بۆ ئەم ڤیستیڤاڵە ئامادە کرابوو.

 

کورتە فیلمی " شوناس " چارەسەری گەلێك کێشەی مافەکانی مرۆڤ دەکات لە عیراقدا، لەنێویشیاندا کێشەی توندوتیژی لەدژی ئافرەت و منداڵ و پێویستیی شوناسنامەو تا داگاتە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەکو پەروەردە. نەبوونی دۆکۆمێنتی ناسنامە کەجبۆتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئەو کەمینانەی کە بەهۆی شەڕەوە لە شوێنی خۆیاندا ڕایان کردوەو ئاوارە بوونە، لەنێو ئەمانەشدا ئەو خێزانانەی کە ژن سەرۆک خێزانە. ئەو ژن و منداڵانەی کە لەنێو کامپاکاندا دەژین بەبێ ناسنامە زیاتر دووچاری مەترسی دەبنەوە.

 

 

فیلمی "موزیکەکەم" باس لە خۆڕاگری بازنەیەکی هونەری دەکات لەسەروەختی شەڕدا، کە بریتییە لە چیرۆکی پیانۆژەنێک کە هەوڵدەدات ژاوەژاوی شەڕ دوور بخاتەوە. دادوەرە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیستیڤاڵی ٣ بە ٣ دا کە لە ٣ی مارسی ٢٠١٩ دا یەنجامدرا پلەی یەکامیان بەم فیلمە بەخشی.

 

 

 

 

 فیلمی " ئاوێنە" ئەم فیلمە تیشك دەخاتە سەر ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ئەو ژن و کچانە دەبێنەوە کە هەوڵی ئەوە دەدەن ئازاد بن لە هەڵبژاردەکانیاندا. فیلمەکە وێنەی هەندێك لە دەرەنجامە خراپەکان نیشان دەدات کە لەوانەیە ڕووبدەن لەکاتی پەیڕەوکردنی مافە سەرەتاییەکانیاندا.

 

 

 

فیلمی 'ئاوێنەی ڕەش' بە پلەی دووەم هات لە ڤیستیڤاڵی ٣ بە ٣ دا بەهۆی باسکردنی کاریگەرییە خراپەکانی گەندەڵی لەسەر کۆمەڵگەی عیراقیدا و پەیڕەوکردنی مافەکان بەتایبەتیش مافی ژیان و ئازادی ڕا دەربڕین.

 

 

 

 

 

فیلمی ' حا‌ء ' فیلمێکە باس لە زۆربەی ئەو کێشانە دەکات کە ڕووبەڕووی کچان و ژنانی عیراق دەبێتەوە کە پێویستە دەکات لەسەریان بەپێی دابونەرێت هەڵسوکەوت بکەن لە گەیشتن بە ئامانجاکانیاندا، لەم بابەتەشدا خوێندنی زانکۆ وەک نمونە، کە دەبێت "هەموو کچێکی عیراقی بجەنگێت لەپێناو خەونەکانی".

 

 

 

 

 

 

 

 


فیلمی ' رەنگەکان' باس لە بابەتی جیاکاری دەکات لەلایەن کەسێکی گەورەوە بەرامبەر منداڵێكی سەر بە کۆمەڵگەیەکی کەمینە کە کاردانەوەیەکی پێچەوانەی لێ دەکەویتەوە لەلایەن مناڵەکانی ترەوە بە گۆڕینی دۆخەکە.

 

 

 

فیلمی ' دەرفەتی خۆم پێبدە' بریتییە لە فیلمێک لەسەر کارامەیی منداڵێکی هەژار کە خۆی دەدزێتە ناو قوتابخانەیەك بە مەبەستی بەشداریکردن لە وانەی بیرکاریدا، کە پلەی سێیەمی پێدرا لە ڤیستیڤاڵی ٣ بە ٣ دا.

 

 

 

 

 

فیلمی ' مەلوکە' فیلمیکە بریتییە لە کاریگەریە سایکۆلۆژیەکانی هاوسەرگیری منداڵ لە عیراقدا بەتایبەتیش کچان.

 

 

 

 

فیلمی ' سەندرێلا' کە بەناوبانگترین فیلم بوو بۆ بینەری عیراقی لەو ڤیستیڤالانەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕێکخرابوو، فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر باری ناهەمواری کچۆڵەیەکی بێ دایك و باوك لەئەنجامی شەڕەوە کە لەلایەن داپیرەیەوە بەخێودەکرێت. ئەکتەری فیلمەکە کە ڕۆلی سەندرێلای بینیبوو ووتەیەکی پێشکەس کرد لە ڤیستیڤاڵی سینەما لە نەجەف لە نیسانی ٢٠١٩ دا، هەروەها دان نرا بە توواناکانی لە نواندندا لە میانی دابەشکردنی خەڵاتی فیلمەکان لە ئازاری ٢٠١٩ دا لە لایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق لە بەغدا.

 

 

فیلمی ' وونبوو' فیلمێکە تیشك دەخاتە سەر بابەتی وونکردنی بەزۆرەملێی خەڵک وە کاریگەریەکانی لەسەر کەسە نزیکەکانیان. فیلمەکە لە وێستگەی شەمەندەفەرە لە بەغدا کە بریتییە لە ئازارەکانی ژنێك کە چەندین ساڵە لە چاوەڕوانی هاوسەرەکەیدایە کە لە شەڕی فەلوجەدا بگەڕێتەوە، هەروەها پێویستە لەسەر خێزانەکە ئەو بارودۆخە ناهەموارەی ئاوارەبوون تێپەڕێنێت لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ لە دەوروبەریاندا.

 

 

 

 

 

فیلمی ' خەرەند' کە فیلمێکی ئەنیمەیشن بوو لە هەرێمی کوردستاندا بەرهەم هاتووە.

 

 

 

 

 

 


دەتوانیت لەم لینکەوە سەیری فیلمەکان بکەیت https://youtu.be/nbZ9wrAqKcU
دەتوانیت لەم لینکەوە سەیری کلیپی فیلمە هەڵبژێردراوەکان بکەیت https://youtu.be/v2WTesOqNTM
دەتوانیت لەم لینکەوە سەیری ووتەی بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان بکەیت خاتوو دانیال بێڵ کە ئاهەنگی کردنەوەی ڤیستیڤاڵی ٣ بە ٣ لە بەغدا لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ https://youtu.be/gB2DuEPcaRc

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 05 ئەیلول 2019 13:28