ئەم پەڕەیە چاپ بکە
سێ شەممە, 03 ئەیلول 2019 07:58

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی دەردەبڕێ لە بارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە پارێزگای نەینەوا بۆ پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکوك و سەڵاحەددین

٢ی ئه‌یلول، ٢٠١٩ (به‌غدا) – هەماهەنگیکاری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بەڕێز، خاتوو مارتا ڕویداس نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی ڕێگاکانی گواستنەوەی ئاوارە ناوخۆییەکان کە لە ناو خێوەتگەکانی پارێزگای نەینەوا ژیان دەگوزەرێنن لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو. لەو کاتەوەی ٢٣ی ئاب، دەسەڵاتدارانی پارێزگای نەینەوا دەستیان کردووە بە گەڕاندنەوەی ئەو ئاوارانەی کە خەڵکی نەینەوا نین بۆ پارێزگاکانی خۆیان، زۆربەی جار بە پێدانی تێبینیەکی کەم یان پلاندانانێکی ئاشکرا. بارودۆخەکە شڵەژاوە و ژمارەکانی کە ڕاپۆرتکراون زیاد و کەم دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا، نزیکەی ٣٠٠ خێزان (خەملاندنێکی ١٦٠٠ کەس) لە خێوەتگەکانی حەمام عەلیل و ئەلسەلامیە و نەمروود لە نەینەوا گەڕاونەتەوە بۆ پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکوك و سەڵاحەددین.

"من نیگەرانم لە بارەی نەبوونی ڕێکخستن و گفتوگۆی باش لەگەڵ کۆمەڵگا زیان بەرکەوتووەکان و هاوکارانی مرۆیی،"خاتوو. ڕویداس. "لەو کاتەی کە وویستی حکومەتی عێراق لەبەرچاودەگرین بۆ ئاوارەکان تاکو بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان لە نزیکترین دەرفەت، هەموو وەها گەڕانەوەیەك دەبێت لەو چوارچێوەیە بێت کە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی بنەما مرۆییەکان."

خولی یەکەمی گەڕانەوەی ئاوارەکان لە ڕۆژی ٢٣ی ئاب ئەنجام درا لە خێوەتگەکانی حەمام عەلیل ١ و ٢ بۆ پارێزگای ئەنبار، و پۆلینکرابوو بە نەبوونی بەشداری پێکردنی زانیاری و هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتداران لە نەینەوا و ئەنبار. هاوکارانی پاراستن بانگەشەیان کرد بە ناوی ئەو خێزانە ئاوارانەی کە ترس و دڵەڕاوکێیان دەربڕیبوو لە بارەی سەلامەتی خۆیان ئەگەر ناچاربکرێن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، بەڵام وەها نیگەرانی و ترسێك لەلایەن دەسەڵاتدارانی نەینەواوە پشتگوێخرابوون. دوابەدوای ئەوەش هەندێك لە خێزانەکان پشکنینەکانی ئاسایشان بۆ ئەنجام نەدرابوو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەنبار تاکو بچنە ناو خێوەتگەکان لەو پارێزگایە، لەو کاتەوە بۆ جاری دووەم ئاوارەبوون.

لە ڕۆژانی ٢٥ و ٢٦ی ئابدا، دەسەڵاتدارانی نەینەوا دەستیان کرد بە پڕۆسەی گەڕانەوەی خێزانەکان لە خێوەتگەکانی حەمام عەلیلەوە بۆ پارێزگای کەرکوك. ژمارەیەکی زۆر لە خێزانە ئاوارەکان، بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە خەڵکی حەوێجەن، دووبارە ترسیان دەربڕی لەوەی کە ئەوان هەڕەشەیان لێکراوە لە گەڕانەوەیان، و پەیوەندی تەلەفۆنی هەڕەشە ئامێزیان وەرگرتووە لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵگا لە ناوچەکانی زێدی خۆیان ئاگاداریان کردوونەتەوە لە گەڕانەوەیان. سەرەڕای ئەم نیگەرانیانە، هاوکارانی ئاسایش دەستیان گرتووە بەسەر بەڵگەنامەکانی شارستانی ئاوارەکان، و بە خێزانەکانیان ڕاگەیاندووە کە بەڵگەنامەکانیان پێدەدرێتەوە تەنها ئەو کاتەی کە دەچنە ناو پاسەکانی گەڕانەوە. لە ڕۆژی ٢٨ی ئاب، ١١٦ خێزان (٦٥١ کەس) لە خێوەتگەکانی نەینەوا گەڕاونەتەوە بۆ خێوەتگەی لەیلان ١ لە پارێزگای کەرکوك.

لە ڕۆژی ٣١ی ئاب، ١٣٥ خێزان لە خێوەتگەی حەمام عەلیل و ١٥ خێزان لە خێوەتگەی ئەلسەلامیە گواسترابوونەوە لە نەینەواوە بۆ خێوەتگەی بەساتین ئەلشیوخ لە پارێزگای سەلاحەددین. کۆمەڵەی مانگی سوری عێراقی پشتڕاستیکردۆتەوە کە ئامادەیە هاوکاری ئاوارە تازە گەیشتووەکان بکات. لە کاتژمێرە سەرەتاکانی ڕۆژی ١ی ئەیلول، سێ نارنجۆك فڕێدرابوونە ناو خێوەتگەی بەساتین ئەلشیوخ لە دەرەوەی پەرژینەکەی. نارنجۆکەکان هیچ زیانێك، برینداری یان قوربانی لێنەکەوتووە، هەرچەندە، بوونەتە هۆی نیگەرانیەکی گەورە بۆ سەلامەتی هاووڵاتیانی خێوەتگەکە. بە هاوتەریبی، نامە هەڕەشە ئامێزەکان ڕاپۆرتکراون کە بەشداریان پێکراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەلایەن ئەندامانی کۆمەڵگا کە دژی تازە گەیشتوانن.

کۆمەڵگای مرۆیی ئامادەیە بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراقی بۆ هاوکاری کردنی گەڕانەوەیەکی گونجاو، خۆبەخشانە و سەلامەتی ئاوارەکان. بەلایەنی کەم، دەبێت ئاوارەکان تێبینی باش وەربگرن لە جولانەوەکانی گەڕانەوەی ڕێکخراو بۆ پارێزگاکانی خۆیان، زانیاری گونجاو لەبارەی هەڵبژاردەکانی گواستنەوەیان، توانایان هەبێت لە هەڵبژاردنی کە ئایا دەیانەوێت بگوازرێنەوە بۆ خێوەتگەکان لە پارێزگاکانی خۆیان یان بۆ ناوچەکانی زێدنی خۆیان، نووسراوەکانی دەرچوون پێش ئەوەی خێوەتگەکان بەجێبێڵن تاکو توانایان پێبدات لە تێپەڕین لە پشکنینەکانی ئاسایش لە گەیشتنیان بە پارێزگاکانیان، و دەستیان بگات بە بەخششەکانی گەڕانەوەیان تاکو هاوکاریان بکات لە دووبارە نیشتەجێبوونیان. دەبێت دەسەڵاتداران دڵنیایی بدەن لەوەی کە کۆمەڵگا خانەخۆییەکان بە شێوەیەکی ڕێك و پێك پێیان ڕاگەێیندراوە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و هەموو شتێك بکەن کە پێویستە بۆ کەمکردنەوەی بارگرژیەکان لە نێوان ئاوارەکان و ئەندامانی کۆمەڵگا. بەشداری پێکردنی زانیاری و هەماهەنگی لە نێوان دەسەڵاتدارانی پارێزگای جیاجیا، و لە نێوان دەسەڵاتداران و هاوکارانی مرۆیی، زۆر گرنگ دەبێت بۆ دڵنیابوون لە پلاندانانی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی گونجاو، بە خۆبەخشانە و بە سەلامەتی.