دوو شەممە, 26 ئاب 2019 11:07

یونامی هانی به‌شدرابوونی ژن ده‌دات له‌ پرۆسه‌ی بڕیارداندا

به‌غدا، عیراق، ٢٦ی ئابی ٢٠١٩:- دوێنی، خاتو ئالیس وۆلپۆل، جێگری نوێنه‌ر تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، وته‌یه‌كی له‌ كردنه‌وه‌ی "سه‌كۆی هه‌رێمی" پێشكه‌ش كرد و مه‌به‌ستیش له‌م سه‌كۆیه‌ پێشخستنی مافه‌كانی ژنانه‌ له‌ عیراق و سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ به‌شداریی عیراق و جه‌زائیر و میسر و به‌حره‌ین و ئه‌رده‌ن و لوبنان و مه‌غریب و فه‌له‌ستین و تونس و یه‌مه‌ن. سه‌كۆیه‌كه‌ له‌ ژێر چاودێریی سه‌رۆك كۆماری عیراق و به‌ پاڵپشتیی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژنان و كۆمكاری جیهانی بۆ ئاشتی و باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا راگه‌یه‌ندرا.

خاتو وولپۆل داوای له‌ نوێنه‌رانی ژنان كرد بۆ ئاماده‌بوون له‌و سه‌كۆیه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گردبوونه‌وه‌ ناوازه‌یه‌ بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری بقۆزنه‌وه‌ بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی به‌ربه‌ست و ئاڵنگارییه‌كان كه‌ به‌رده‌وام بوونه‌ته‌ مایه‌ی په‌كخستنی پێشكه‌وتنی ژن له‌ هه‌رێمه‌كه‌دا.

ئه‌و ئه‌وه‌شی وه‌بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه‌ كه‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره‌ ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ژن و ئاشتی و ئارامی هه‌ر به‌ كاری سه‌رلیستی سه‌ركردایه‌تیی (مێیینه‌)ی یونامی ده‌مێنێته‌وه‌ و داوای بۆ پیاده‌كردنی پلانێكی كارپێكردنی نیشتمانیشی له‌ پێناو فه‌راهه‌مكردنی به‌شداربوونی شایسته‌ی ژنان له‌ بواری سیاسه‌ت و پرۆسه‌ی بڕیاردان له‌ عیراقدا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق كرد.

ئه‌و خاتونه‌ وتی "عیراق له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌ی دوای شه‌ڕدا هه‌رگیز ناتوانێت وزه‌ و شاره‌زایی نێوه‌ی دانیشتوان نادیده‌ بگرێت"

شایانی باسه‌، "سه‌كۆی هه‌رێمیی به‌غدا" سه‌كۆیكارێكی گه‌رموگوڕی دوو رۆژی له‌ ٢٦-٢٧ ئاب له‌ خۆ ده‌گرێت بۆ تاوتوێكردنی رۆڵ و ده‌سكه‌وته‌كانی میكانیزمی هه‌رێمی له‌ جێبه‌جێكردنی "راگه‌یاندنی بێجینگ" و "سه‌كۆی كارپێكردن" له‌ پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و به‌هێزكردنی ژنانیش له‌ بواری سیاسه‌تدا.


****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.