دوو شەممە, 26 ئاب 2019 09:57

گه‌نجانی سلێمانی له‌ سه‌كۆیكاری "گه‌نجانی عیراق: پێشه‌نگ بۆ گفتوگۆ و ئارامی" دا دید و خۆزگه‌ و نیگه‌رانییه‌كانیان ده‌رده‌بڕن

سلێمانی، ٢٥ی ئابی ٢٠١٩:- دواهه‌مین سه‌كۆیكار له‌و زنجیره‌یه‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێكی ده‌خات بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ی گه‌نجانی عیراق ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ سلێمانی له‌ كوردستانی عیراق ئه‌نجامدرا كه‌ بووه‌ مایه‌ی ره‌خساندنی سه‌كۆیه‌ك بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆزگه‌كانیان بۆ ئاینده‌ ده‌ربڕن له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن بتوانن له‌ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا به‌شداربن.

سه‌كۆیكاره‌كه‌، كه‌ له‌ژێر سه‌رباسی "گه‌نجانی عیراق: پێشه‌نگ له‌ گفتوگۆ و ئارامی"دا ئه‌نجامدرا، حه‌وته‌مینه‌ له‌و زنجیره‌ سه‌كۆیكارانه‌ی كه‌ له‌ مساڵدا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق ئه‌نجام ده‌درێن. چالاكییه‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) و به‌هاوكاریی لێژنه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵگه‌یی سه‌ر به‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و رێكخراوی ئه‌مه‌لی عیراقی ئه‌نجامدرا كه‌ تێیدا ١٣ ژنی گه‌نج و ٩ پیاوی گه‌نج تاوتوێی ئه‌و ئاڵنگارییه‌ سه‌ره‌كییانه‌یان كرد كه‌ روبه‌رووی گه‌نجان ده‌بنه‌وه‌ وه‌ك بێكاریی و ژینگه‌ و به‌شداربوون له‌ بڕیاردان و زیادبوونی رێژه‌ی چه‌ك و مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا.

سه‌كۆیكاره‌كه‌ به‌ دانیشتنێكی گه‌رموگوڕ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات كه‌ هه‌ر هه‌موویان له‌گه‌ڵ به‌شداربووان به‌ گه‌رمی له‌و تاوتوێیه‌دا به‌شداربوون.

خاتو ئالیس وۆلپۆل، جێگری نوێنه‌ر تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، كه‌ سه‌رپه‌رشتی دانیشتنی كۆتایی كرد، به‌خێرهاتنی به‌شداربووانی كرد و هانیشی دان له‌سه‌ر باسكردنی چیڕۆكه‌كانیان و ده‌ربڕینی سه‌رنجه‌كانیان و كاركردنی پێكه‌وه‌ییان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوخۆیی له‌ كۆمه‌ڵگادا له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری داهێنه‌رانه‌دا.

له‌مباره‌وه‌ ئه‌و خاتونه‌ وتی "به‌هێزكردنی گه‌نجان و پاڵپشتی كردنیان و دڵنیابوونیش له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان ده‌توانن وزه‌ی خۆیان به‌كار بێنن بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك گرنگه‌. به‌ڵام له‌مه‌ش زیاتر ، گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێت عیراقێكی پڕ ئاشتی تر و خۆشگوزه‌رانتر دروست بكه‌ین ئه‌و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پێویستمیان به‌ عیراقییه‌ گه‌نجه‌كان ده‌بێت."

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز ئیڤان دجۆردێڤیك ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٨٠٩١٦٤٨٥٩

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.