پێنج شەممە, 22 ئاب 2019 10:27

داواکاری پێشکەشکردن بۆ بەخششی دافی ٢٠١٩-٢٠٢٠

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR بە پاڵپشتی دەستپيشخەری ئەکادیمی ( ئەلبێرت ئەنیشتاین)ی ئەڵمانی کە ناسراوە بە ( بەخشینی دافی) دەرفەتی بەخششی خوێندن ڕادەگێنێت بۆ پەنابەران و پەناخوازان کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی عیراقن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).


پڕۆگرامی دافی پاڵپشتی لە قوتابیانی پەنابەران و پەناخوازان دەکات بۆ خوێندنی باڵا، بەخششی خوێندن کرێی خوێندن و تێچوی ژیانی قوتابی و پێداویستیەکانی خوێندنی قوتابی بۆ گشت ساڵەکانی خوێندنی بەکالۆرێۆس لەخۆ دەگرێتەوە. بە مەرجێک زیاتر نەبێت لە چوار ساڵی خوێندن.
ئەگەر تۆ:
• · پەنابەر یاخود پەناخوازیت لە عیراق و هەڵگری بڕوانامەی ڕەوای پەنابەری یاخود پەناخوازیت.
• · ئاستی دواناوەندیت بەسەرکەوتویی تەواو کردووە لە هەرێمی کوردستانی عیراق یان هەر وڵاتێکی تر بە کۆنمرەی %٧٥ و زیاتر. یاخود؛
• · قوتابیت لە یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستانی عیراق و خاوەن ئەنجامێکی ئەکادیمی بەرزیت و دەتەوێت سوودمەند بیت لە بەخششی خوێندنی دافی.
• · هەڵگری بەڵگەنامەی ڕەسەنی (النسخة الاصلیة) بڕوانامەی ئەکادیمی بیت ( ئەگەر لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانی عیراق خوێندووتە).
• · تەمەنت نێوان( ١٧-٢٥ )ساڵ بێت.
• · بەشێک نەبیت لە پڕۆسەی نيشتەجێ بون لە وڵاتی سێيەم یاخود يەکگرتنەوەی خێزان.
ئەوا دەتوانیت داواکاری ئۆنڵاین پێشکەش بکەیت لە ڕێگای https://enketo.unhcr.org/x/#Dqg6ULC6 بەر لە دوا بەرواری وادەی پێشکەشکردن ١٠/٩/٢٠١٩

بۆ پرسیار و زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بەم ژمارانەی خوارەوە:
• (٠٠٩٦٤٠٧٧٣٤٢٧٠٥٣٧) هەرێم
• (٠٠٩٦٤٠٧٧٣٤٢٧٠٥٣٥) هەرێم
• (٠٠٩٦٤٠٧٨٠٩٢٠٧٢٨٢) ناوەڕاست و بەکووری عیراق
یاخود دەتوانیت ئیمێل بنێریت بۆ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.