ئەم پەڕەیە چاپ بکە
دوو شەممە, 19 ئاب 2019 09:35

هه‌ماهه‌نگيكارى مرۆيى له‌ عيراق ساڵيادى رۆژى جيهانى مرۆيى ده‌كاته‌وه‌

بەغدا، ١٩ی ئابی ٢٠١٩: ئەمڕۆ، لە دەیەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداریکردنی نزیکەی چارەگە ملیۆنێك لە کارمەندانی کۆمەکی لە ڕەگەزی مێ بەرز دەنرخێنێت لە دابین کردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە. ئەم ساڵ، نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکاران #هەڵمەتی جیهانی بۆ هاوکارانی مرۆیی لە ڕێزی ئافرەتان ڕادەگەێنێت بۆ سوپاسکردنێکی تایبەت بۆ ئافرەتان کە کاردەکەن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵكی و هەڵگرتنی ئازار لەسەریان.



لە عێراق، ڕۆژی مرۆیی جیهانی گرنگیەکی تایبەتی هەیە، هەروەك لەبەرچاوگیراوە لە یادەوەری هێرشەکەی ڕۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٠٣ بۆ سەر ئوتێلی کەناڵ لە بەغدا، عێراق، کە ٢٢ کەسی کوشت، لەوانە تیایدا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق. لەو ماوەی ١٦ ساڵی ڕابردوو، زیاتر لە ٤٥٠٠ هاوکاری مرۆیی کوژراون، برینداربوون، دەستگیرکراون، ڕفێندراون یان ڕێگریان لێ کراوە لە ئەنجامدانی کاریان. زیاتر لە ٩٠ لەسەدای هەموو هێرشەکان لە تەواوی جیهان بۆ سەر ستافی نیشتمانی بووە. لە ساڵی ٢٠٠٩، ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ١٩ی ئابی وەك ڕۆژی مرۆیی جیهانی بە فەرمی ناساند.

"وەك ئەندامێكی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرکردایەتی ئاستی باڵا لە ڕەگەزی مێ کە لە ژمارەیەك لە دەقە تەنگەتاویەکان کارم کردووە، یاددکردنەوەی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی تایبەت گرنگە بۆ من، "خاتوو . مارتا ڕویداس، هەماهەنگیکاری مرۆیی بۆ عێراق."من لە نزیکەوە قوربانیدانەکانی هاوکارانی مرۆیی و کۆمەڵگاکانم بینیوە کە ئەنجامیانداوە تاکو یارمەتی خەڵکانی زیان بەرکەوتوو بەهۆی ململانێ بدەن لە هەندێك لە مەترسیدارترین شوێنەکانی جیهان."

هاوکاران لە ڕەگەزی مێ زیاتر لە ٤٠ لەسەدای کارمەندانی کۆمەکی لە تەواوی جیهان پێك دەهێنن. بەشێوەیەکی نافەرمی ژمارەکان زۆر لەوە زیاترن، هەروەك ئافرەتان زۆربەی جار پاڵەوانی شاراوەن لەسەر هێلەکانی پێشەوەی دامەزراوە سەختترین و مەترسیداترینەکانی جیهان. هەروەك ئەندامانی زیان بەرکەوتووی کۆمەڵگا، ئەوان چاڵاکن لە هەموو ڕوویەکی بەهاناوەچوونی مرۆیی، لە بەڕێوەبردنی کارەساتەوە بۆ گەیاندنی کۆمەکیە تەنگەتاویەکان؛ لە دابەشکردنی خۆراكەوە بۆ دابین کردنی چاودێری پزیشکی.

کارکردنی ئافرەتان لە بەهاناوەچوونی مرۆیی وا لە ئۆپەراسیۆنە کۆمەکیەکان دەکات کە زیاتر کاریگەر بن لە زیادکردنی دەستگەیشتنیان بە خەڵك. لە زۆربەی دامەزراوەکان، هاوکارانی مرۆیی لە ڕێزی ئافرەتان دەستگەیشتنێکی بێ وێنەیان هەیە بۆ ئافرەتان و کچان و دەتوانن هاوکاری زۆر گرنگ و خزمەتگوزاری دابین بکەن بۆ خەڵكانێك کە بەبێ ئەوان لەوانەیە نەتوانن دەستیان پێبگات. کارکردنی ئافرەتان بەهاناوەچوونی مرۆیی باشتردەکات بۆ توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی، کە زیاد دەکات لە ماوەی تەنگەتاویەکان. ئەمەش زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە لە قەیرانە مرۆییە ماوە درێژەکاندان، وەکو قەیرانی ئاوارەکانی عێراق. لە عێراق، سەرۆك خێزانە ئاوارەکان لە ڕەگەزی مێ لە نێوان ئەو کەسانەن کە زۆر پێویستیان بە هاوکاریە، بەتایبەتی ئەوانەی کە گومانی پەیوەندی بەداعشیان لێ دەکرێت. ئەوان ڕووبەڕووی نەنگی بەرچاو و فشارێکی گەلێك زۆری کۆمەڵایەتی دەبنەوە بۆ پاراستنی خێزانەکانیان کە بەسەلامەتی پەناگەدراون، خۆراك پێدراون، جل و بەرگکراون و پەروەردە کراون.

"لەم ڕۆژەی مرۆیی جیهانی، ئەم دەرفەتە بەهەڵ وەردەگرین بۆ نیشاندانی کاری ماندوونەناسانەی هەندێك لە ئافرەتانی نموونەدار لە کۆمەڵگای مرۆیی عێراق. خۆ تەرخانکردنی ئەم ئافرەتانە – جا چ کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان بن، کارمەندانی ڕێکخراوە ناحکومیەکان بن، ستافی نیشتمانی بن یان ئافرەتانی ئاسایی عێراقی بن هەوڵ دەدەن یارمەتی دووبارە بنیاتنانەوەی ووڵاتەکەی خۆیان بدەن – جێگای شانازین،" خاتوو. ڕویداس.


تێبینی بۆ دەستکاریکاران

لە بارەی ڕۆژی مرۆیی جیهانی
لە ساڵی ٢٠٠٨، ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ١٩ی ئابی وەك ڕۆژی مرۆیی جیهانی ناساند بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری لە بارەی هاوکاری مرۆیی لە تەواوی جیهان و بۆ سوپاسکردنی ئەو کەسانەی کە ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە بۆ دابین کردنی هاوکاری. ئەمەش بۆ بەرزڕاگرتنی گیانی ئەو ٢٢ کەسەی کە گیانیان لەدەستدا لە هێرشەکەی ساڵی ٢٠٠٣ بۆ سەر ئوتێلی کەناڵ لە بەغدا، عێراق، لەوانە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، بەڕێز. سێرجیۆ ڤیێرا دێ مێلۆ. ڕۆژی مرۆیی جیهانی بۆ یەکەم جار لە ڕۆژی ١٩ی ئابی ٢٠٠٩ یادی کرایەوە.

دەربارەی ئاسایشی کارمەندی کۆمەکی

پار ساڵ دووەمین خراپترین بووە لە تۆماردا و خراپترینی پێنج ساڵەی ڕابردوو بوو لە ڕووی ئاسایشی کارمەندی کۆمەکی. لە ساڵی ٢٠٠٨دا، ٤٠٥ قوربانی هەبوون، لەگەڵ ١٣١ کارمەندی کۆمەکی کوژران، ١٤٤ کەس برینداربوون و ١٣٠ کەسیش لە جیهان ڕفێندران. ئەو ووڵاتانەی کە زۆرترین ڕووداوەکانی ئاسایشیان تێدابوون بریتی بوون لە باشوری سودان، سوریا و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ. تاوەکو ئێستا لە ساڵی ٢٠١٩، هەندێك لە ١٥٦ کارمەندی کۆمەکی هێرشیان کراوەتە سەر لە میانی کارکردنیان، لەگەڵ ٥٧ کەسیان کوژراون، ٥٩ کەس بریندار و ٤٠ کەسیش ڕفێندراون. ژمارە ڕاستەقینەکە پێدەچێت زۆر لەوە زیاتر بێت بەهۆی ڕاپۆرت نەکردنیانەوە. نەبوونی داتای پۆلینکراوی ڕەگەزی ئەستەمی دەکات بۆ دابین کردنی ژمارەی تەواو و دروست لەسەر ئەوەی کە چەند هاوکاری مرۆیی لە ڕێزی ئافرەتان زیانیان پێگەیشتووە. (سەرچاوە: بنکەی زانیاری ئاسایشی کارمەندی کۆمەکی، پڕۆژەیەکی دەرەنجامەکانی مرۆیی. لەم ماڵپەڕەوە: https://aidworkersecurity.org/)

دەربارەی هەڵمەتی جیهانی # هاوکارانی مرۆیی لە ڕێزی ئافرەتان
لەگەڵ ٢٤ چیڕۆك دەربارەی ٢٤ ئافرەت لە زیاتر لە ٢٤ کاتژمێر، هەڵمەتی ڕۆژی مرۆیی جیهانی بۆ ساڵی ٢٠١٩ باس لە ساتەکانی ژیانی ڕۆژانەی هاوکارانی مرۆیی لە ڕێزی ئافرەتان دەکەن بۆ نیشاندانی هەردوو لێکچووەکان و جیاوازیەکان لە ڕێگەی بارودۆخەکانی ژیانی ڕۆژانەمان. هاشتاگی # هاوکارانی مرۆیی لە ڕێزی ئافرەتان بۆ هەڵمەتی ئەم ساڵ بەکارهێندراوە.