شەممە, 03 ئاب 2019 11:29

لە عێراق، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بەشداری حکومەت و لایەنە کاراکان دەکات لە کۆمەڵگا بۆ بەڕەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ

بەغدا – نا سەقامگیری و نەبوونی ئاسایش کە دروست بووە بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی کە چەند ساڵانێك هەبوو لەسەر تاسەری عێراق، بووە هۆی هەڵکشانی تاوانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ کە هەڕەشەیەکی جێگیرو راستەقینە پێك دەهێنێت بۆ سەر کۆمەڵگا. بازرگانی کردن روودەدات لەکاتی ئاشتی دا، وە بەرز دەبێتەوە لەکاتی وە لە پاشی تەنکگژەکان دا. لە عێراق، نزیکی ١.٦ ملیۆن کەس تا ئێستا ئاوارەن، وە بەپێی پلانی وەڵامدانەوەی مرۆیی ٢٠١٩، نزیکەی ٦.٧ ملیۆن کەس تا ئێستا پێویستیان بە یارمەتی مرۆییە. زۆر لە تاکە کەسەکان وەهەروەها کۆمەڵگاکان تووشی بازرگانی بە مروڤ وە قاچاخچی کۆچبەران دەبن. ئەم مەترسیانە کاریگەری هەیە لەسەر کۆمەڵگاکان کە كاريان تێ كرا بەهۆی ناكۆكيەكانی لەگەڵ داعش، وەهەروەها کۆچبەران ئەوی بازرگانیان پێ کراوە بۆ عێراق یاخود لە بارودۆخێکی نایاسایی داینە.

لە نێوان کانوونی دووەمی ٢٠١٨ تاکو تەمموزی ٢٠١٩، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ نزیکەی ١٠٨ کەس لە قوربانییەکانی بازرگانی یارمەتی داوە (٩٨ ئافرەت وە ١٠ پیاو). زۆبەیان هاووڵاتيى بيانی بوون، کە ڕەنگدەداتەوە سەر سروشتی حالەتەکان ئەوی ئاماژە دەکرێن بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، وە زۆریان بەهۆی کار یاخود چەوساندنەوەی سێکسی بوونە قوربانی.

لە ڕۆژی سێشەم کە دەکاتە ڕۆژی جیهانی دژ بە بازرگانی کردن بە مرۆڤ، چڕبوونەوەکە لە سەر ئامادەکردنی کەشێکی ئەوتۆ بوو کە حکومەت و لایەنە کاراکان لە کۆمەڵگەی مەدەنی تاوتوێ لە سەر ڕێگەکانی لەناوبردنی تاوانەکە و دابین کردنی پاراستنێکی واتادار بۆ قوربانیەکان. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لەنێو چوارچێوەی پرۆژەی "بەهێزکردنی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لەعێراق" وۆرکشۆپی تەکنیکی "دروست کردنی تۆڕەکان بۆ باشترکردنی پێناسە کردن وەهەروەها یارمەتی دانی قوربانیەکانی بازرگانی کردن وەهەروەها توخمی سێکسی تر کە بیاتنراوە لەسەر بنەمای توندوتیژی" ڕێکخست بۆ لایەنی کاراکانی دادگای تاوان و دابین کەرانی خزمەتگوزاریەکان وەهەروەها ئەندامەکانی کۆمەڵگە لە سەرتاسەری عێراق. مەبەستەکەی وۆرکشۆپەکە کە کارەکەی یەك ڕۆژی خایاند (٣٠ تەمموز) پەرەسەندنی ڕێکاری شیاو بۆ لایانە کاراکان لەلایەنی ئاسایش وپاراستن بۆ دیاری کردنی قوربانیەکانی بازرگانی کردن و سێکسی و توخمی لەسەر بنەمای توندو تیژی وە ناردنیان و یارمەتی دانیان بە بەکارهێنانی ڕێبازی پۆلیسی کۆمەڵگەیی.

بناغەی وۆرکشۆپی سێشەممە دانرا لە بەغدا لەسەرەتای مانگی تەمموز، کاتێك ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و وەزارەتی ناوخۆ دانیشتنێکی هاوبەشی رێکخست (٣٠ حوزەیران – ٤ تەمموز) بۆ لایانە کاراکان لەبواری دادگای تاوانەکان دەربارەی گشتاندنی ڕیبازی پۆلیسی کۆمەڵگەیی و بناماکانی پاراستن بۆ ئەو لێکۆڵینەوانەی کە پەیوەندیان بە بارەکانی بازرگانی کردنەوە هەیە. پۆلیسی کۆمەڵگەیی جەخت دەکاتە سەر پالپشتی کردنی وەزارەتی ناوخۆ وە دووبارە بنیاتنانەوەی متمانە لەنێوان جێبەجێکارانی یاسایی وەهەروەها کۆمەڵگاکان بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ڕۆڵی یاسا و دروستبوونی ژینگەیەکی سەلامەت کەتیایدا سەروەری یاسا بەشێوەیەکی باشتر کۆمەلگا خزمەت بکا و بیپارێزی.

لەلایەنی دادگەریەوە، "شتی نادیار هەیە لەئاستی کارکردنی لەناوبردنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ. ئێمە پێویستیمان زیاتر بەگفتوگۆکردن هەیە وەهەروەها پێشکەش کردنی ئەنجامی بەردەست هەیە بۆ دابین کردنی پاراستن بۆ قوربانیەکان، بەهاوکاری کردن لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی"، دادوەر عەلا حسین لە دادگای لێکۆڵینەوە لە رسافە لە بەغدا ووتویەتی.

وەك ئەنجامێکی ڕاستەوخۆ لە دانیشتنە هاوبەشەکە، ووتاری پێشنیاز دەرکرا بۆ ئەنجومەنی دادوەرى باڵا، پێشنیازی کردنی وازهێنان لە پێبژار کردنی قوربانیەکانی بازرگانی کردن کە خۆیان لە ڕەوشێکی نایاسایی دەبیننەوە لەبەر هۆی ئەزموونی بازرگانی پێکردنیان و بەسەرچوونی ڤیزەیان.

وەهەروەها لە ڕۆژی جیهانی دژ بە بازرگانی کردن بە مرۆڤ، نمایشی سەرشەقام بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بۆ بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە سەر بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق وەستا لە هەولێر. لە ٢١ ی تەمموزەوە تاکو ٢١ ئاب، ستافی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ گەشت دەکەن بۆ ووڵاتەکە لەگەڵ نوێنەرانی حکومەت بۆ پێشکەش کردنی دانیشتنی ڕاگەیاندن دەربارەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە پارێزگا هەڵبژێراوەکان. پەرلەمانی عێراقی یاسای دژ بە بازرگانی کردن لە ساڵی ٢٠١٢ دەرچواند کە سزا لە یاساکەدا هاتووە بۆ هەردوو لە ڕەگەزەکەو کرێکارەکانی بازرگانی کردن. لەگەڵ ئەوەش، تەنها لە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت لە ٢٠١٨وە. بە سایەی چاڵاکیەکان وەك نمایشی سەرشەقام و مەشق کردنی بە ئامانج بۆ ئەفسەرەکانی جێبەجێکارانی یاسایی و ئەندامانی کۆمەڵگا، یەکەی بەڕێوبردنی پەنابەری لەعێراق کە سەر بە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچە کاردەکات بۆ زامن کردنی پەیرەوکردنی گونجاو بۆ یاسا لەهەموو دەوروبەری ناوچەکە.

"ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ ستایشی حکومەتی عێراق دەکات بۆ زیاتر پەرەپێدانی بۆ چارەسەرکردنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ وەك ەشێوەیەك لەشێوەیەکانی تاوانێکی رێکخراو لەناو خۆی ووڵات. ڕێكخراوی نێودەولەتی کۆچ لەگەڵ تۆڕە بەهێزەکەی بەردەوامە لەپشتگیری کردنی حکومەتی عێراق وەهەروەها کۆمەلگا بۆ لەناوبردنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ،" سەرۆکی نێردەی رێکخراوی نێودەولەتی کۆچ لە عێراق ووتویەتی. "ئەم شێوازانە پەرەسەندن و پلانێکی باشی ستراتیژی بۆ کۆچ کردن بەرزدەکاتەوە وەهەروەها دابین کردنی یارمەتی دانی تەکنیکی و دابین کردنی توانای پەرەسەندن کەدەبێتە مایەی ڕێگەکردنی قوربانیەکان و پاراستنیان و دادگایی کردنی تاوانباران."

ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ لە عێراق هەلدەستێت بە دەست پێشخەری تەواوکاری بۆ لەناوبردنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ بە پاڵپشتی نوسینگەی حکومەتی ولایەتە یەکگرتووەکان بۆ چاودێری کردن و لەناوبردنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ. ئەم چاڵاکیانە جەخت دەخاتە سەر بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە لە مەترسی دان وەمەشق پێکردنی هێڵی پێشەوە بۆ دیاریکردنی قوربانیەکانی بازرگانی کردن و ناردنیان بە سەلامەتی. هەروەکو ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ لە عێراق یارمەتی گشتی پێشکەش دەکات بۆ قوربانیەکانی بازرگانی کردن، وەکو کەلو پەلی جلو بەرگ و کەلو پەلی شکۆداری ویارمەتی نەختی بەپەلەو خزمەتگوزاریەکان (یارمەتی یاسایی و دەروونی کۆمەڵایەتی و پزیشکی، وەهەروەها یارمەتی دان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە یان بۆ دووبارە یەکگرتنەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی هاوبەشەکانەوە).

وەك بەشێك لە وەڵامدانەوی گشتی بۆ لەناوبردنی بازرگانی کردن، رێکخراوی نێودەولەتی کۆچ یارمەتی هاوتایەکانی حکومەتی کوردستان دەکات بۆ بەهێزکردنی بەڕێوبردنی تەواوکەر بۆ سنوور و پۆلیسی کۆمەڵگەیی، کە پاڵپشتی دەست پێشخەریەکان دەگرێتەوە لەپێناوی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش سەر بە نەتەوەی یەکگرتووەکان ژمارە ١٣٢٥ دەربارەی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئافرەتان.

پرۆژەی "بەهێزکرتنی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە عێراق" پاڵپشتی کراوە لەلایەن وەزارەتی بيانيى ئەڵمانیا.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە ڤانێسا أوكوث أوبو لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، مۆبایل، ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.