پێنج شەممە, 01 ئاب 2019 20:03

نوێنەری نەتەوه‌ یەکگرتووەکان يادى کارەساتی ئێزیدییەکان دەکاتەوە داوای گرتنە بەری کرداری خێراش دەکات بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ شەنگال و بۆ ئەوەی ئێزیدییەکان بتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان

بەغدا، ١ی ئابی ٢٠١٩ – بە ئاماژەدان بە ئاهو ناڵینی ئێزیدییەکان لە پێنجەمین ساڵیادی هێرشەکەی داعش بۆ سەر شەنگال ، جەنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق نیگەرانی خۆی لە هەمبەر ئەو شکستەی ئێستا دەربڕی کە نەتوانراوە سەقامگیریی لە ناوچەکە بەرپا بکرێ و ئەوەشی دووپات کردەوە کە سەقامگیریی بابەتێکی یەکلایی کەرەوە و گرنگە بۆ کۆمەڵگەی کۆستکەوتوو بۆ ئەوەی بگەڕینەوە سەر زێدی خۆیان و دووبارە ژیان دەستپێبکەنەوە ، و داواشی لە بەغداو هەولێر کرد کە چارەسەری خێرا بدۆزنەوە و پێداویستیییەکانی خەڵکی تیایدا سەر لیست بێت .

پێش پێنج ساڵ لە ئێستا ، داعش لە هەڵمەتێکی تۆقێنەرانە کە دەستی لەکەس نەدەپاراست ، هێرشی کردە سەر ناوچەکە لە باکووری عێراق و گوندەکانیش بە تەواوی و بە ناچاری چۆڵکرا . داعش هەزاران پیاو و ژن و منداڵی ئێزیدی بێچەکی کوشت و ڕفاند و زۆربەی ڕفێندراوەکانیش تا ئەمڕۆ بێسەروشوێنن . ئەمڕۆ کە چەند ساڵێک بەسەر ئازادکردنەوەی شەنگال تێپەڕیوە ، تا ئێستا زێدی ئێزیدیەکان پڕە لە ناسەقامگیریی و بارودۆخی نالەباری ژیان.

خاتوو هێنیس پلاسخارت ، دوای سەردانێکی ئەمدواییەی بۆ ناوچەکە ، باسی بارودۆخی دژواری ئێزیدییەکان کرد، ئەمڕۆش لە میانەی یادکردنەوەی ئەم کارەساتە لە بەغدا دووپاتی کردەوە کە نابێت ئەم کارەساتە تراژیدیەی بەسەر ئەم کۆمەڵگایە داهاتووە لە بیر بکرێت . وتیشی باشترین ڕێزلێنانی قوربانیانیش مسۆگەرکردنی دووبارە نەبوونەوەی کارەساتی لەم جۆرەیە وێڕای رەخساندنی دەرفەت بۆ رزگاربووان بۆ ئەوەی لە ژیانیان بەردەوام بن بە ئارامی و سەقامگیریی و شکۆمەندی.

نوێنەری تایبەت لە لێدوانەکەیدا وتی کە بە چاوی خۆی بارودۆخی ناهەمواری رزگاربووە ئێزیدییەکانی بینیووە ، ئەوانەی تا ئێستاش لە بارودۆخێکی نامرۆیی دەژین لە چادرەکانی سەر چیا ، ئەو شوێنەی کە پانەیان بۆ بردبوو . وەکو دووپاتکردنەوەیەک بۆ تێڕوانینەکانی ، خاتوو هێنیس پلاسخارت جارێکی تر بەم زووانە سەردانی شەنگال دەکاتەوە بۆ دیتنی رزگاربووە ئێزدییەکان و پیشاندانی هاوسۆزی بۆیان و بەدواداچوونی کۆششەکانی گەڕاندنەوەی ژیانی ئاسایی لە ناوچەکە .

نوێنەری تایبەت ئاماژەی بەوە دا کە رێگا بەرەو ئاشتی بەردەوام و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی ڕێگایەکی درێژ و ئاڵۆزە ، بەڵام لە درێژەی قسەکانی وتی کە پەکەرییەکانی حکومڕانی سەقامگیر و ئاسایش هەنگاوی سەرەتا و یەکلا کەرەوەن کە تا ئێستا دوای چەند ساڵ لە ڕزگارکردنی شەنگال بوونیان نیە

ئەو خاتونە هەروەها وتی: "بە یادی هەموو قوربانیان و خۆشەویستانیان، حەز دەکەم بە هەموو ئەوانەی ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان دەبنەوە، بە دەسەڵاتدارانی بەغدا و هەولێریشەوە بڵێم: تکایە جیاوازییەکانتان و بەرژەوەندی حیزبیتان بەلاوەبنێن. تکایە پێویستییەکانی گەلەکەتان بە زووترین کات لە پێشی پێشەوە دابنێن."

"ئەوە بەرپرسیارێتی هاوبەشی هەموومانە کە یادی تاوانە ترسناک و قێزەوەنەکان لەبیرنەکەین کە لەوانەیە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید بن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم بیرەوەرییە ئازاربەخشە ناکرێ بێ جوڵە بێت: بەهێزترین شێوازی بیرەوەری ئەوەیە کە وامان لێبکات هەنگاوبنێن بەرەو پێشەوە."

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: "لە کاتی دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان و ڕێزگرتن لە قوربانیدانەکانی ڕابردوو، پێویستە ڕوو بکەینە داهاتووش و هەنگاوی کاریگەر بنێن بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر. هەنگاوی کارا بۆ ئاسانکردن خێراکردنی دووبارە بنیادنانەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بە شێوەیەکی سەلامەت بۆ سەر زێدی خۆیان وەک کاری سەرلیست بۆ سوککردنی ئەو تراژیدیا گەورەیە."


****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.