لە میانەی سەکۆیکارەکەدا، بەشداربووان چەند ئالنگارییەکیان تاوتوێ کرد کە لە لایەن گەنجانەوە لە پارێزگای واسیت بە گرنگ لەقەڵەمدرابوون. ئەم ئالنگاریانەش بریتی بوون لە ئاوێتەی کۆمەڵایەتی وپێکەوە ژیانی ئاشتییانە و بێکاری گەنجان و هەلی دامەزراندن و بەتواناکردنی ئافرەتان و پاراستنی ئافرەتانی بێدەرەتان و باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە پارێزگاکە و بەهێزکردنی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و لێپرسینەوە لە کۆمپانیاکانی نەوت لە پارێزگای واسیت.
لهرۆژی سێهم و دوارۆژی سهكۆیكارەکەشدا، گفتوگۆیەکی کراوە بەڕێوەچوو بە بەشداری نوێنەری پارێزگاری واسیت و ژمارەیەک لە سیاسەتمەدارە لۆکاڵیەکان و تیایدا ئەو کێشانەی کە لەلایەن گەنجانەوە دەستنیشانکرابوون تاوتوێکران.
بەناوی نێردەی یونامییەوە، بەڕێز خالید ئێلساوی لە نوسینگەی کاروباری سیاسیی یونامی وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا جەختی لەسەر ڕۆڵی سەرەکی گەنجان کردەوە لە بنیادنانی داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیری بۆ عیراق کە لە ئاست هیوا و داخوازییەکانی گەلی عیراق بێت. ئەمەش ناتوانرێت بەدەست نهێنرێت بەبێ بەشداریپێکردنی گەنجان لە بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا.
چاڵاکییەکە هاوتەریبە لەگەڵ ئەرکی پێسپێردراوی یونامی بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجان و بەشداری کارایان لە هەموو بوارەکانی ژیان لە عیراق.
سەکۆیکاری هاوشێوەش پێشتر لە پارێزگاکانی بەسڕە و کەربەلا و بابل و ئەنبار و نەجەفیش لەم دواییە ڕێکخرابوون.
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به جێگری بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز خالید دههاب به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦