پێنج شەممە, 11 تەمموز 2019 12:41

لێژنه‌ی داكۆكیكاری به‌رنامه‌ی HEADWAY بره‌و به‌و چاڵاكیانه‌ ده‌دات كه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رگری ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له‌مه‌ترسیدان (دۆخیان ناسكه‌) له‌ عێراقدا

له‌لایه‌ن سندوقی هاریكاری هه‌رێمی سه‌ر به‌ یه‌كیتی ئه‌وروپاوه‌ كۆمه‌ك ده‌كرێت
لێژنه‌ی داكۆكیكاری به‌رنامه‌ی HEADWAY
بره‌و به‌و چاڵاكیانه‌ ده‌دات كه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رگری ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له‌مه‌ترسیدان (دۆخیان ناسكه‌) له‌ عێراقدا

هەولێر، 11 ی ته‌موزی 2019--كۆمیته‌ی داكۆكیكاری به‌رنامه‌ی HEADWAY له‌ به‌رواری 11 ی ته‌موزی 2019 له‌هه‌ولێر و به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و پێداچوونه‌وه‌، به‌و چاڵاكییانه‌ی جیبه‌جێكردن كه‌ سوود به‌ 430000 كه‌س و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌سه‌ندن له‌ عێراقدا ده‌گه‌یه‌نن ، كۆبووه‌وه‌. ئامانجی به‌رنامه‌ی HEADWAY،كه‌ له‌ شوباتی 2019 دا ڕاگه‌یه‌نرا، بریتییه‌ له‌ به‌هێزكردنی په‌نابه‌رانی سوری و كۆمه‌ڵگا نێوخۆییه‌ له‌خۆگره‌كان و ئاواره‌ نێوخۆییه‌كان له‌و شوێنانه‌دا كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كان به‌ به‌شداریپێكردنیان له‌ چه‌ند چاره‌سه‌رێكی كارادا بۆ دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی ژیانیان.

سندوقی هاریكاری هه‌رێمی سه‌ر به‌ یه‌ك{تی ئه‌وروپا"مه‌دد" كۆمه‌كی به‌رنامه‌ی HEADWAYده‌كات به‌ بڕی 10 ملیۆن یۆرۆله‌ماوه‌ی دووساڵدا. به‌نامه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNDP) و به‌رنامه‌ی نشینگه‌ی مرۆیی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان UN-Habitat)) به‌یه‌كه‌وه‌ به‌رنامه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

كۆمیته‌ی داكۆكیكار هه‌ڵده‌ستێت به‌ بڕیاردان له‌سه‌ر پلانی كاری به‌رنامه‌كه‌ و دیاریكردنی كاره‌ له‌پێشینه‌كان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانیان له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌دا: دهۆك و هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا و سلێمانی. كاره‌كانیش هه‌ریه‌ك له‌ شیاندنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون و ژێرخانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستێكی بچوك له‌ ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و كۆمه‌ككردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی چڕی خستنه‌وه‌ی كار به‌مه‌به‌ستی پشتبه‌خۆبه‌ستنی په‌نابه‌ران و كۆمه‌ڵگا له‌خۆگره‌كان و ئاواره‌ نیوخۆییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا له‌خۆ ده‌گرن.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی مه‌دد، خاتو سارا سپێنسه‌ر-بێرنارد جه‌ختیكرده‌وه‌: "یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوه‌ڵێكی درێژخایه‌نی وولاته‌كه‌تانه‌. ئه‌مه‌ش له‌هه‌ڵگرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییانه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌ستۆمان گرتووه‌ بۆ یارمه‌تیدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان بۆئه‌وه‌ی ئه‌وشوێنانه سه‌ڵامه‌ت بن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی لێوه‌ی هه‌ڵاتبوون و ڕێگه‌ بۆ كۆمه‌ڵگاكان خۆش بكرێت ببوژێنه‌وه‌. خه‌ڵكی عێراق مه‌ینه‌تی زۆریان چه‌شت و وولاته‌كه‌ش هه‌ریكه‌ هه‌نگاو ده‌نێته‌ نێو قۆناغێكی نوێی بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه‌. ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ زۆرێك له‌ پێكهاتهكانی بنیاتنان یه‌كده‌خات و توانای به‌رگری په‌نابه‌ران و میوانداران به‌رز ده‌كاته‌وه‌. "

نوێنه‌ری به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراقدا، خاتوو زینه‌ علی-احمد، گوتی"بنیاتنانی توانای به‌رگری درێژخایه‌ن بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له‌ مه‌ترسیدان یه‌كێكه‌ له‌ پێشیینه‌ترین ئامانجه‌كانمانه‌. سه‌ره‌ڕای ویستمان بۆ هه‌ستانه‌وه‌ سه‌ر پێی خۆیان پاش ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی چه‌شتویانه، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت له‌ بنیاتنانی ژیانێكی به‌رهه‌مدار و بوژاوه‌ له‌پێناو منداڵه‌كانیاندا پشتگیرییان بكه‌ین. ‌به‌رنامه‌ی HEADWAY له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌كی دارایی چڕی یه‌كیتی ئه‌وروپا و مه‌دد ه‌وه‌ دڵنیابێته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نیت."

سه‌رۆكی UN-Habitat له‌ عێراقدا خاتو یوكۆ ئۆتسوكی، تیشكی خسته‌ سه‌ر گرینگی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی داكۆكیكاری به‌رنامه‌ی HEADWAY. به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ UN-Habitat به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكاندا له‌ پارێزگا ده‌ستنیشانكراوه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانی توانای به‌رگری له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ و پشتیوانیكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی شاره‌وانی له‌ باشتركردنی توانا ڕێكخراوه‌ییه‌ نێوخۆییه‌كان له‌ پلاندانان و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌دا.

كۆمیته‌ی داكۆكیكار بریتییه‌ له‌ یه‌كه‌ی بڕیاردانی به‌رنامه‌كه‌ وپێكدێت له‌ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی و پارێزگاری ئه‌و شارانه‌ی له‌ پێشوتردا ئاماژه‌یان پێدرا و تیایاندا به‌رنامه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ ئێستادا. هه‌روه‌ها ئه‌ندامه‌كان UNDPو UN-Habitat سندوقی هاریكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا "مه‌دد" و شاندی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عێراق وه‌ك نوێنه‌ری به‌خشه‌ره‌كان له‌خۆ ده‌گرن.

پارێزگاره‌كان و نوێنه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدراو واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و چوارچێوی په‌سه‌ندكراوی كاره‌ كردووه‌ كه‌ جێبه‌جێكردنی پلانی به‌رنامه‌ی HEADWAY به‌ڕێوه‌ ده‌بات. بنه‌ما ڕێنوێنیكاره‌كان هه‌ریه‌ك له‌ به‌شداریكردن و گشتگیری و ڕوونی به‌رپرسیارێتی و مافه‌كانی مرۆڤ یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی و پاراستنی ئه‌وانه‌ی له‌زۆرترین مه‌ترسیدان له‌خۆ ده‌گرێت.

له‌ئێستادا چاڵاكییه‌كانی به‌رنامه‌ی HEADWAY به‌ره‌وپێشچوونێكی جێگیر، له‌ئه‌نجامی هه‌ماهه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گشت هاوبه‌شه‌كان، به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش تاكو كۆتایی ساڵی 2020 به‌رده‌وام دهبێت.

***
دتوانرێت په‌ڕاوی ڕاستی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌سته‌ره‌وه‌ داببه‌زێنرێت: https://bit.ly/2KSECNg
________________________________________
بۆ زانیارى زیاتر،تكایه‌ په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌:

به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێڕاق:
خاتوو نيداء هيلال، ڕاوێژكارى له‌بوارى پەیوەندیەکان
ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
(م): 009647517450799

بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى: له‌ عێراق
ئاڵان میران، كارمه‌ندى په‌یوه‌نده‌یه‌كان
ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
(م): 009647503427036

نوێنه‌رایه‌تى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌ عێراق:
به‌رێز ئه‌لسادق ئەلعەدلی، به‌رپرسى ڕۆژنامه‌وانى و زانیاریه‌كان
ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
(م): 009647809285377

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.