چوار شەممە, 10 تەمموز 2019 09:34

فیستیڤاڵی کورتە فیلم دەربارەی کەمینەکان و مافەکانی مرۆڤ لە شاری کوتی پارێزگای واسیت گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

کوت، پارێزگای واسیت ، ٣ی تەموزی ٢٠١٩ - نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان فیستیڤاڵی کورتە فیلمی دەربارەی کەمینەکان و مافەکانی مرۆڤی لە عێراق ڕێکخست. کە تیایدا 50 کەس بەشداربوون (سێیانیان ئافرەت بوون ) و بریتی بوون لە نوێنەرانی کەمینەکان لە کوردە فەیلیەکان و بەڕەچەڵەک ئەفریکاییەکان و چالاکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەوانان و پێشنوێژانی سونی مەزهەب و خۆبەخشانی گەنج و لقی واسیتی کۆمسیۆنی باڵای مەفەکانی مرۆڤی عێراق و پۆلیس و ئەنجومەنی پارێزگا و لێژنەی ئاشتەوایی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئەنجومەنی وەزیران و دوو ئافرەتی لۆکاڵی ئەندام لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئەنجومەنی قەزای زرباتیە.

لە پانێڵەکاندا ، دەربارەی نیگەرانییەکانی مافەکانی مرۆڤ کە لە کورتە فیلمەکاندا خرابوونە ڕوو و هەروەها دەربارەی ئەو بابەتانەش کە کاریگەرییان لەسەر مافەکانی مرۆڤ هەیە وتووێژ کرا . بابەتەکانی مافی مرۆڤیش کە لە فیلمەکان تیشکیان خرابووە سەر بریتی بوون لە دیارنەمانی بە زەبری هێز و بەزۆر بە شوودان ناسنامە و ئاوارە بوون و گەیشتن بە خوێندن و کاریگەرییەکانی گەندەڵی لەسەر مافەکان بە مافی لە ژیاندا بوونیش . ئەمە 32 هەمین پێشاندانی فیلمەکان بوو لە زنجیرەی پێشاندانی باشترین کورتە فیلم دەربارەی کەمینەکان و مافەکانی مرۆڤ لە فیستیڤاڵی ٣ بە ٣ ی کورتە فیلمی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بینەران لە سەرتاسەی عێراق .

وێنەکان : سەرمەد ئەلسافی

گاله‌رى وێنه‌كان

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.