پێنج شەممە, 04 تەمموز 2019 14:27

ڕاگەیاندنی لێژنەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە کەرکوک گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

کەرکوک ، ٢ ی تەموزی ٢٠١٩ – بەڕێز راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ، ئەمڕۆ (سێشەمە) یەکەمین لێژنەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی لە سەر ئاستی پارێزگاکان ڕاگەیاند . بەڕیزیان سوپاسی هەموو هاوبەشیکارانی گەشەپێدان کرد لە حکومەت و جڤاکی مەدەنی و رێکخراوە ناحکومییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەیەکەوە کاریان کردووە بۆ وەدیهێنانی 230 دەستنیشانکراو و 169 نیشاندەر کە پەیوەستن بە 17 ئامانجەکەی گەشەپێدانی بەردەوام پێش وادەی کۆتایی لە ساڵی 2030.

لێژنەکە بەرپرس دەبێت لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە کەرکوک و لە هەموو ئەو لایەنە کارایە پەیوەندارانەی بەڕیوەبەرایەتیە گشتییەکان و جڤاکی مەدەنی پێک دێت. هەروەها تیمێکی رێنمایی و تیمێکی تەکنیکی و تیمێکیش بۆ کۆکردنەوەی داتاکان هاتە دامەزراندن و ئەو تیمانە ڕاپۆرتەکانیان بەرزدەکەنەوە بۆ لێژنەی نیشتمانی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام لە وەزارەتی پلان دانان لە بەغدا .

لە کاتی ڕاگەیاندنەکەدا نوسینگەی هەماهەنگی گەشەپێدان لە یونامی بابەتێکی لەسەر ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و کارنامەی 2030 و پێداجوونەوەی نیشتمانیی خۆبەخشانە پێشکەشکرد و تیایدا بەڕێز مارتن دالهاوسن بەرپرسی نوسینگەی هەماهەنگی گەشەپێدان لە کەرکوک وتی " رۆژانە داوامان لێدەکرێ کە بابەت پێشکەش بکەین بۆ گروپ و کۆمەڵەی جیاواز، ،سەرەڕای پێشکەشکردنی بابەتەکان بە پرۆگرامی پاوەر پۆینت ، ئێمە وەرزش وەکو ئامرازێک بەکار دەهێنین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری سەبارەت بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام. تیمەکەمان (کەیوان یو ئێن) ئامادەیە بۆ یاری تۆپی پێ و باڵە و تۆپی رەنگاورەنگی نەخشێنراو بە ئارمی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام بەکار دەهێنین"

پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت پشتگیری تەواوی بۆ لێژنەکە دەربڕی و داوای کۆکردنەوەی داتاکانی هێڵی سەرەتایی کرد ، بۆ پێوانی پێشوەچوونە تەواوەکانی جێبەجێکردنی ١٧ ئامانجەکە لە ماوەی ساڵانی 2020-2030 دا.

 

گاله‌رى وێنه‌كان

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 04 تەمموز 2019 14:38
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.