یەک شەممە, 23 حوزەیران 2019 09:46

یەکێتی ئەوروپا ٢ملیۆن یۆرۆی تر تەرخان دەکات بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بۆ چاکترکردنی ژێرخانی گرنگ لە کەمپەکاندا

پاش تێپەربوونی پێنج ساڵ لە دەستپێکردنی قەیرانی داعش کەدواتر بووە هۆکاری ئاوارەبوونێکی فراوان، زیاتر لە نیو ملیۆن عێراقی تا ئێستا لە ناو کەمپەکاندا نیشتەجێن.

یەکێتی ئەوروپا، ٢ ملیۆنی یۆرۆی(کە دەکاتە ٢.٦٨ ملیار دیناری عێراقی) زیاتری بەخشی بە ڕێکخراوی نێودەولەتی کۆچ لە عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی گرنگ لەژێر خانی کەمپەکان بۆ ئاوارەکان. بەمەش تێکڕای هاوکاری مرۆیی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بۆ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق کە لە ماوەی ئەم ساڵەدا (٢٠١٩) دابینی کردووە، دەبێتە ٥ ملیۆن یۆرۆ (کە دەکاتە ٦.٧١ ملیار دیناری عێراقی).

بە تەرخان کردنی ئەم زیادەیە، کە بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقی و دەسەڵاتی خۆجێیی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەتوانێت بارودۆخی ژیانی دانیشتوان لە کەمپەکان بەرەوپێش ببات. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ ڕێگا تێكچووەکان وەهەروەها تۆڕی ئاوەرۆ نۆژەندەکاتەوە لە سێ کەمپی جەدعە لەنزیك موسڵ لە پارێزگای نەینەوا.

کەمپەکانی جەدعە ئێستا زیاتر لە ٨,٦٠٠ خێزان لە خۆیان دەگرن، بە نزیکی ٣٥,٠٠٠ کەس، کە زۆرینەیان خەڵکی ناوچەی حەزرەو موسڵ و بەعاج وەهەروەها تەلەعفەرن لە نەینەوا. ئەم خێزانانە لەنێو ئەو کەسانەن کە زیاتر زەرەرمەند بوونە لە عێراق، لەبەر هۆکاری جۆراوجۆر بەمزوانە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ شوێنە ڕەسەنەکانیان. هۆکاری وەک زەرەرمەندبوونی خانووبەرەیان و هەروەها نا سەقامگیری بەردەوامی بارودۆخی ئەمنی و سنوورداری هەلی دامەزراندن و سنورداربوونی خزمەتگووزاریە سەرەتاییەکان لە شارەکانیاندا.

لە بارەی ئەم کێشەیە، بەرێز کریستۆس ستیلیانیدس، راسپێردراوی ئەوروپی بۆ هاریکاریە مرۆییەکان و بەڕیوەبردنی قەیرانەکان ووتی، "لەکاتێکدا زۆربەی خێزانە ئاوارەکان توانیویانە بگەڕێنەوە، لە هەمان کاتدا ناتوانین ئەوانە لەبیر بکەین کە لە کەمپەکان ماونەتەوە. وەهەروەها دڵنیا بوون لە گەیشتنی هاریکاریە مرۆییەکان بە ئەو کەسانەی کە لە بەر هۆکاری شەڕ ئاوارەبوون، لە ئەرکەکانی لە پێشینە دەمێنێتەوە بۆ یەکێتی ئەوروپا لە عێراق".

بەدرێژایی ٢٠١٤-٢٠١٧ کە قەیرانەکان لە لوتکە دابوون، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ وەهەروەها هاوبەشە مرۆیەکانی لە عێراق، کەمپەکانیان ڕێکخست بۆ نیشتەجێکردنی دەیان هەزار خێزان کە لە داعش هەڵهاتبوون، کە زۆربەی کەمپەکان بەخێرايى دروست كراون لەبەر فشاری بارودۆخی فریاگووزاری. بۆیە ژێر خانی خزمەتگوزاری لەم کەمپانە تێکچوون و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و چاكسازی هەیە.

"بە پشکداریکردنمان، ئومێدەوارین بارودۆخی ژیانی ئەو عێراقیانە باشتر بکەین کە بۆ مەودایەکی درێژ لە ئاوارەبووندان، وەهەروەها هانی هاوبەشەکانی ترمان دەدەین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە هەمان کار بکەن. لە ٢٠١٩، چاوەروانی بەردەوامی دابینکردنی داواکاری و پێویستیەکانیان دەکەین لە هاوبەشەکانمان لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ "، راسپاردە ستیلیانیدس لە درێژەی ووتەکانیدا.

ئەم بەشداریکردنەوە مرۆییە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە، تەواوکاری تەرخان کردنەکەی پێشووە کە ٣ ملیۆن یۆرۆیە (کە دەکاتە ٤.٠٢ ملیار دیناری عێراقی) کە وەرگیراوە لە ئازاری ٢٠١٩، بەکاردێت بۆ جێبەجێکردنی چالاکیەکانی نۆژەنکردنەوە گرنگەکان لە کەمپەکان لەسەرتاسەری عێراق، بۆ گۆڕینی کەل و پەلی ناوماڵ بۆ دانیشتوانی کەمپ و دابین کردنی هەندێک کەل وپەلی فریاکەوتنی سەرەتایی لە تاقمی چێشتخانە و بەتانی و دۆشەگ.

لەمبارەوە، بەرێز جێرارد وایت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق وتی، "بارودۆخەکان لە زۆرێک لە کەمپەکان لە عێراق لە ساڵی پارەوەبەرەو خەراپی ڕۆیشتوون بە هۆکاری سروشتی بێ کەلك بوون و سنوورداربوونی وەبەرهێنان.خزمەتگووزاری کەمپەکان زیاتر لەوماوەیەی پێشبینی کرابوون مانەوە و ئێستاش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە وچاکسازی هەیە".

"ئەم تەرخان کردنە زیادەیە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە توانا دەدات بە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ دابین کردنی پشتگیری پێویستی زیاتر لەهەندێک کەمپ کە دانیشتوانی چڕتری تیادایە و ئەو خێزانانە لەخۆ دەگرێت کە لەنێو ئەوانەن کە زۆرتر زەرەرمەندبوون، کە چاوەڕێ ناکرێت لە مەودایەکی زوو یان مامناوەند بگەڕێنەوە شوێنەکانیان."

گەڕانەوە زۆر ئەستەمە بەتایبەتی بۆ ئەو خێزانانەی کە زیاتر زەرەرمەندبوون، ئەوانە دەگرێتەوە کە لە ڕەوشی ئاوارەبوونی درێژمەودادان، کە لە پاش تێپەربوونی چەند سالێك لە ئاوارەبوونیاندا سەرچاوەکانیان تەواو بووە و بەشی خەرجیەکانی دووبارە دروستکردنەوەی خانووبەرەکانیان ناکات.

یەکێتی ئەوروپا لە رێگای بەشی پاراستنی مەدەنی و فریاگوزاری مرۆیی، وەهەروەها رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچیش لە عێراق بۆتە هاوبەشێکی ستراتیژی بۆ دابین کردنی بەڕێوبردن وە نۆژەنکردنەوەی کەمپ، پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و هەرەوها پەناگە و کەلوپەلی ناخۆراکی لە دەرەوەو ناوەوەی کەمپەکان لە عێراقدا. لە ٢٠١٤ەوە، بە تێکڕایی کوژمەی سەرووی ٣٦ ملیۆن یۆرۆ (کە دەکاتە ٤٨.٣ ملیاردیناری عێراقی) یارمەتی زیاتر لە ٧٠٠ هەزار سوودمەندی داوە بەشێوەی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ.

هەردوو رێکخراوەکە بەردەوام رۆڵی پێشڕەویان گێراوە لە داکۆکیکردن بۆ بەردەوامی پشتگیریەکان بۆ ئەو خێزانانەی کە ئاوارەی درێژمەودان، لەگەڵ هەماهەنگی کردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری درێژخایەن بۆ ئاوارەکان.

بەپێی تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان لە عێراق، لە سەرتاسەری عێراقدا، زیاتر لە ١.٦ ملیۆن عێراقی تا ئێستا بەردەوامن لە ئاوارەبوون پاش پێکدادانەکان لەگەڵ داعش. لە ناو کەسە ئاوارەکان، زیاتر لە ٤.٢ ملیۆن کەسی ئاوارە توانای گەڕانەوەیان هەبووە بۆ شوێنە رەسەنەکانیان.

بۆ ژمارە و شیکردنەوەیەکی زیاتر لە بارەی ئاوارەبوون لە عێراق، تکایە سەردانی http://iraqdtm.iom.int/ بکە.

بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بکە:
ساندرا بلاك، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.