دوو شەممە, 06 ئایار 2019 07:56

پارێزگای کەربەلا و بابل سه‌كۆیكاری "گه‌نجی عیراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی" ئەنجام دەدەن گرنگ

کەربەلا / بابل، عیراق، ٤ی ئایاری ٢٠١٩ – لە دوو سەکۆیکاری جیادا لە پارێزگای کەربەلا و پارێزگای بابل و لەژێر ناونیشانی "گه‌نجی عیراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی" ژن و پیاوی گەنجی عیراقی باسیان لە ڕۆڵی خۆیان لە برەودان بە پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کۆمەڵگەکانیان کرد و جەختیان لەسەر ڕۆڵی گرنگی گەنجان لە کاروباری پارێزگاکانیادا کردەوە.

شەست و سێ ژن و پیاو (٣٣ لە پارێزگای کەربەلا کە ١٧یان ژن بوون و ٣٠ بەشداربووش لە پارێزگای بابل لە ١٥یان ژن بوون) تیشکیان خستەسەر بەشداریکردن لە پرۆسەی پەرەپێدانی سەر بە دام ودەزگا بڕیاردەرە لۆکاڵیەکان و دامەزراندنی کۆمەڵەی ڕاوێژکاری گەنجان. لە سەرەکیترین ئەو ئاڵنگارییانەی باسکران بریتیبوون لە بێکاری و باشترکردنی ئابووری لۆکاڵی و هاندانی وەبەرهێنان و هەندێ ئالنگاری تایبەتی کۆمەڵایەتی کە کۆمەڵگەکانیان ڕووبەڕووی دەبنەوە. لە دواهەمین ڕۆژیشدا، سیاسەتمەدارە لۆکاڵیەکان بەشدارییان لە سەکۆیکارەکە کرد بۆ کردنەوەی کەناڵێکی گرنگی پەیوەندی بۆ ئەوەی بیروڕا جیاوازەکان لەگەڵ کاربەدەستە لۆکاڵییەکان ئاڵوگۆڕبکەن. بە تایبەتی لە پارێزگای بابلدا ئەم کۆبوونەوەیە بووە هۆی ئەوەی دەسەڵاتدارە لۆکاڵییەکان بە چەند پەیمانێکی دیاریکراو وەڵامی پێشنیازەکانی گەنجانەکان بدەنەوە.

خاتو ئالیس وۆڵپۆڵ، جێگری نوێنه‌ری تایبەتی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، باسی لەوەکرد کە ئەو کۆبوونەوانە دەرفەتێکی گرنگن بۆ گەنجانی کۆمەڵگە لۆکاڵییەکان تاکو بتوانن باس لەو گیروگرفتانە بکەن کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەون هەیە. هەر لە میانەی سەککۆی کارەکاندا، خاتو وۆڵپۆڵ وتی: "ئێستا کاتێکی گرژ و ئاڵۆزە بۆ عیراق، چارەسەرکردنی کێشەی ئاشتەوایی و یەکڕیزی نیشتیمانی کۆڵەگەی ئاشتی و سەقامگیری داهاتوون. دەبێ گفتوگۆی گشتگر و ڕاشکاوانە لە نێوان کۆمەڵگەکاندا هەبن بۆ پەنجە تیشک خستنەسەر ڕووداوەکانی ڕابردوو و بەدیهێنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ عیراق. ئەمەش بەدەست ناهێنرێت بەبێ بەشداریپێکردنی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری هاوڵاتییانی گەنج."

سەکۆی کاری هاوشێوەش پێشتر لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩ لە پارێزگای بەسرە ئەنجامدرابوو. سوکۆیکاری تریش لە پارێزگاکانی تریش لە سەرتاسەری ولاتەکە لە چەند مانگی داهاتوودا ئەنجام دەدرێن. ئەو سەکۆیکارانە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)ەوە ئەنجام دەدرێن لە هاوکاری لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی سەر بە سکرتاریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ڕێکخراوی ئەمەلی عیراقی. چالاکییەکان هاوتەریبن لەگەڵ ئەرکی پێسپێردراوی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجان و بەشداریی کارایان بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ عیراق

 

ئه‌لبوومی وێنه‌كان

 

 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.