ئەم پەڕەیە چاپ بکە
هەینی, 03 ئایار 2019 10:20

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ٣*٣ له‌ كه‌ركوك ئه‌نجام ده‌دات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

مه‌ڵبه‌ندی كه‌لتوری كه‌ركوك ، شاری كه‌ركوك، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩:- ٧٥ ژن و پیاو له‌ پێكهاته‌كانی توركمان و كورد و عه‌ره‌ب و كریستان و كاكه‌یی و شیعه‌، به‌گرتنه‌خۆی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و حكومه‌ت و گه‌نج و سه‌رۆك هۆز و پیاوانی ئاینی و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و مامۆستایانی زانكۆ و هونه‌رمه‌ندان و‌ فیلمسازانیشه‌وه‌، له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌ی كه‌ركوكی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی به‌شداربوون.

به‌شداربووان سه‌یری ئه‌و كورته‌ فیلمانه‌یان كرد كه‌ له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان خۆیانه‌وه‌ به‌رهه‌م هێنرابوون سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی وه‌ك بێسه‌روشوێنكردنه‌ زۆره‌ملێییه‌كان و به‌شوودانی زۆره‌ملێ و توندوتیژیی دژی ژنان و منداڵان و ئاواره‌كردن و مافه‌كانی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كان و كاریگه‌ریی گه‌نده‌ڵیی له‌ سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤی وه‌ك ئازادیی راده‌ربڕین و مافی ژیان.

فیلمه‌كان بوونه‌ مایه‌ی دروستبوونی تاوتوێیه‌كی گه‌رم له‌سه‌ر مافه‌كانی ژنان و به‌رده‌ستبوونی خوێندن و ئازادیی راده‌ربڕین و كۆچی به‌كۆمه‌ڵی كه‌مینه‌كان له‌ عیراق و مافی په‌راوێزخراوان و ئاواره‌كان. شایانی باسه‌، بۆ جارێكی تریش "سه‌ندرێللا" له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ به‌ باشترین فیلم هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی ئه‌م كورته‌ فیلمانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا نمایش ده‌كات. فیستیڤاڵی داهاتووش له‌ پارێزگایه‌كانی سه‌لاحه‌دین و كه‌ربه‌لا و دیاله‌ و واسیت و قادسیه‌ و نه‌ینه‌وا ئه‌نجام ده‌درێت.

وێنه‌: حارس ئه‌لعوبه‌یدی/ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی

بۆ وێنه‌ی زیاتر كرته‌ی ئێره‌ بكه‌

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI