یەک شەممە, 28 نیسان 2019 07:50

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی فیلمی ٣بە٣ لە قەزای کەلار سازدەدات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

له‌ ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩دا، نزیكه‌ی ١٠٠ قوتابیی، لە پەیمانگەی پۆلیتەکنیکی کەلار، به‌شدارییان له‌ فیستیڤاڵی فیلمی ٣ *٣ كرد كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامییه‌وه‌ رێكخرابوو. ئه‌م فیستیڤاڵه،‌ دوای ئه‌نجامدانی له‌ به‌غدا، به‌ نمایشكردنی ١٢ كورته‌ فیلم له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق درێژه‌ی ده‌بێت كه‌ باس له‌و ته‌حه‌ددیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ روبه‌رووی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌بنه‌وه‌ له‌ عیراق له‌گه‌ڵ باسكردنی پرسه‌كانی مافی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان. هه‌موو فیلمه‌كان له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان خۆیانه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ به‌رهه‌م هێنرابوون و هه‌ر یه‌كێكیشیان نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كی مێیینه‌ی هه‌بوو.

 

قوتابیانی پەیمانگەی پۆلیتەکنیکی کەلار به‌شدارییان كرد له‌ پانێڵێكی شاره‌زایان به‌گرتنه‌خۆی دکتۆر چیا حەسەن، ڕاگری پەیمانگەی پۆلیتەکنیک، بەڕێز خەبات ڕەشید، بەرێوەبەری ئۆفیسی گەرمیانی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، شنۆ عوسمان، بەرێوەبەری ڕێکخراوی ژنان.

فیلمه‌كان بوونه‌ مایه‌ی دروستبوونی تاوتوێ سه‌باره‌ت به‌ پێویستبوونی پاراستنی زیاتری كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌ كان ومافه‌كانی ژنان له‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ شوێنی كاركردن و له‌ حكومه‌تدا له‌گه‌ڵ پێویستبوونی دادگاییكردنی تاوانبارانی داعشیش.

بۆ بینینی وێنه‌كان كرته‌ی ئێره‌ بكه‌

 

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 28 نیسان 2019 07:54

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.